784وتار

چۆن حکومەتی هەرێم دەیتوانی کاریگەری قەیرانەکان لەسەر فەرمانبەران کەمبکاتەوە؟

10/28/2020 11:50:00 AM
ئەنوەر كەریم

سوڕە کانی ئابوری  دیارە بە گۆڕاندا  دەڕوات هەموو ئابوریەک   دوای گەشەسەندن   بۆ ماوەیەک بە هۆی هەندێ  فاکتەری دەرەکی یان ناوەکی کە  کاریگەری دەکاتە سەر ئابوری دەیباتەوە دۆخی پاشەكشە، لەئیستادا لەبەر ئەوەی  ووڵاتەکانی جیهان بە هۆی سیستەمی گلۆباڵزەیشنەوە ئابوریەکان تەواو وابەستەی یەکترین . بۆیە  هەر هۆکارێک دەتوانێت سوڕی ئابوری  بخاتە   دۆخی پاشەکشەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.

 ئەو هۆکارانەی  کە دەبنە هۆی پاشەکشەی ئابوری  بەگشتی ئەم  خاڵانەی خوارەوەن:   
1-بەرزبونەوەی زۆری نرخی نەوت بۆ ووڵاتی هاوردەکراو وە نزمبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ووڵاتی هەناردەکاری نەوت 
2-‌هەڵئاوسانی نرخی شتومەک 
3-مایە پووچبوونی بانکە گەورەکان. 
4-پەتایەکی وەک کۆڤید -19
5-قەیرانی داڕمانی دراو 
6-کەمکردنی قەبارەی هەناردە . کەمکردنەوەی ‌ وەبەرهێنان .
7-قەیرانی موڵك و خانووبەرە .
8-شەڕی ووڵاتان و شەری ناو خۆ، یان سزای ئابوری بەسەر وڵاتێکدا کە دەبێتە هۆی وەستانی لەناکاوی بازاڕ لەو وڵاتەدا. 

 خولەکانەی چاکبوونەوەی  سوڕە ئابوریەکان بە  چەند شێوەیەک دیاری دەکرێت لە زانستی ئابوریدا کەئەم شێوانەیان  ( K -  U-W-V) هەیە،  پاشەکشەی شیوەی ( V ) لە  ئابوریدا لە هەموویان  خێراترە بۆ گەڕانەوەی ئابوری  بۆ دۆخی پێشووی ،   وە شێوەی ( K) لە هەموویان ‌ هێواشترە  بۆ گەڕانەوەی دۆخی  ئابوری   بۆ دۆخی جارانی، لە ئیستادا   شێوەی پاشەکشەی ( K)   هەیە مانای وایە چەند سێکتەرێکی ئابوری  زۆر گەشەدەکات بۆ نمونە سێکتەری تەکنەلۆ جیا توانی زوو بگەڕیتەوە دۆخی جارانی ، بەڵام کەرتی فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار زۆر لە قەیرانی قووڵدایە . 

  ئەگەر  چاوێک بەهەرێمی کوردستاندا بخشێنین بەردەوام   ئابوریەکەی  لە هەڵکشان و داکشاندا بوە،  بەهۆی کۆمەڵێ فاکتەری ناوەکی و دەرەکیەوە .  وە  قەیرانی مـووچەی فەرمانبەران  بەردەوام هەبوە ،  وە بێ پلانی حکومەت  وایکردوە مـوچەی فەرمانبەران هەمیشە هەڕەشەی لەسەر بێت  ئەمەش کاریگەری تەواوی  خستۆتە سەر بازاڕی کوردستان، جووڵەی بازاڕی کەمکردۆتەوە بەهۆی کەمبونەوەی خەرجیەکانی بەکاربردنەوە ، لە ئێستادا  حکومەتی هەرێم   34 پاشەکەوتی موچە یان بە لێبڕینەوە   قەرزاری  فەرمانبەرانە، وە  12 مو چەی تەواوی فەرمانبەرانیش   قەرزارە .  

ئەگەر ئاوا بڕوات چینی ناوەڕاست كە بە چینی فەرمانبەران  دەوترێت دەکەونە ناو ‌ هێڵی ‌ هەژاریەوە،  ئەو کاتە  دووچین لە خەڵکی کوردستان  دروستدەبێت  كە چینی (خوارەوە )  کە هە ژاران و ستەملێکراوانن ،  وە چینی  ( باڵا) کە چینی بەرپرسان و گەندەڵکارن،  لاوازبوونی چینی  ناوەڕاست  دەبیتە هۆی  لاوازی  دیموکراسی ،    بەمەش پڕۆسەی دیموکراتی ،  مافی مرۆڤ،   ئازادی ڕادەربڕین ، بەتەواوی هەڕەشەی  لەسەر دەبێت ،  وە ئاسایشی کۆمەڵگا بەرەو  ناسەقامگیری دەڕوات  ،  وە خەباتی چینایەتی   لەناو کۆمەڵگادا دروست دەبێت ، لە نێوان ئەو دوو چینەی ناو كۆمەڵگادا.

 حکومەتی هەرێم دەیتوانی چی بکات بۆ ئەوە ی  چینی ناوەراست یان  کرێکارانی کەرتی تایبەتی بپاراستایە لەوەی بەرەو هیڵی هەژاری نەڕۆن ،.  حکومەتی هەرێم ئەگەر ئەو پارەیەی کە لە (سندو‌قی خانە نشینی وسندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی  )  کە بە یاسا ڕێکخراوە پابەند بوایە، کە بڕەکەی 19% یە، بڕی لە 7%   کەلە مووچەی فەرمانبەر دەبڕێت مانگانە وە هەروەها حکومەت کە بڕی  لە %12  داوە بەسندوقەکە مانگانە بۆ فەرمانبەر  ، وە کرێککارانی کەرتی تایبەت کە لە 17% یە  کە لە 5% کرێکارەکە  وە لە 12% کە  خاوەنکار دەیدات بە سندوقەکە ، ئەگەر حکومەت  ئەو پارەیەی خەرجنەکردایە لە ئێستادا  دەگەیشتە سەروو  10  ملیار دۆلاری ئەمریکیەوە   دەیتوانی لەم کاتی قەیرانەدا  ئەم هەنگاوەی خوارەوەی پیادە بکردایە .

1-دەیتوانی بە بڕیارێکی یاسای ڕێگا بدات ، بەهەموو فەرمانبەرێکیان کرێکارێک کەبتوانێت بڕە پارەیەک مانگانە یان ساڵانەڕابکێشێت لەو سندوقەکە بۆپڕکردنەوەی خەرجی پێویستیەکانی ، چونکە فەرمانەران یان کرێکاران ، زۆرینەیانتەمەنیان زۆر نیە و ساڵانێکی زۆریانلەبەردەمدایە بۆ کارکردن و پڕکردنەوەی سندوقەکەیان ، بەمەشجووڵەی بازار نەدەوەستاووەفەرمانبەران و کرێکاران نەدەکەوتنە ناو ‌هێڵی هەژاریەوە .

2-‌ هەژاری و کەمدەرامەتی دەبێتە هۆی مردنی هاوڵاتیانتەنانەت هەندێک جار بەرزبوونەوەی ژمارەیبەتاڵە،بەهۆی قەیرانی ئابوریەوە، دەبێتە هۆی مردنی هەندێ لەو بەتاڵانە ، کە هەندێكلەو بەتاڵانە تووشی جەڵتەی دڵ ، یان بەرەوخووە خراپەکان دەڕۆن لەناو کۆمەڵگادا کە لە ئەنجامی نەبوونی کارو نەبوونی داهاتدا دروستبوە، دەبێتە هۆی مردنیان، تەنەنات هەندێکیان خۆیان دەکوژن ، بۆیە ئەم جۆرە مردنانە، لەسەر لاپەڕەی ئابوری تۆماردەکرێت ، نەک لەسەر لاپەڕەی تەندروستی، لەسەر حکومەتی هەرێم پێویستە بە توندی پابەند بێت، بە(یاسایی سندوقی
خانەنشینی وسندوقی دەستبەری کۆمەڵایەتی)بۆ ئەوەی هەڵەی تر دووبارە نەبیتەوە لە کاتی قەیرانی تری ئابوریدا. 







سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن