بانکی ناوەندی عێراق و دوا پلانی بۆ کۆنتڕۆلکردنی دینار
10/1/2023 11:29:00 AM
ئەنوەر كەریم
کاتی ئەوە هاتوە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
دەستلە کار بکێشێتەوە یان دەستی پێ لەکار بکێشنەوە، ، دیارە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆتە هۆی بەرزبونەوەی ووزە و هەموو کەرەسە
سەرەتایەکان و خواردنە سەرەکیەکەکانی تر ڕۆژانەی هاوڵاتیان ، بەهۆی ئەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا بە شێکی گەورەی سەبەتەی خۆراکی جیهان پێکدەهێنن و ڕووسیا بە شێکی گەورەی بەرهەمهێنەری ووزەیە ، بەڵام بانکی ناوەندی عێراق کاریگەری سەرەکی
هەیە لەم هەڵئاوسانە بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنی بە های دیناری عێراقی هەڵئاوسانێکی زۆری دروستکردوە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا کە خەڵکی هەرێمی باجی ئەم هەڵانەی سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق ئەدەن کە بۆتە هۆی
گرانیەکی زۆری بازاڕ لە ناو هەرێمدا سەرەڕای نە بوونی موچە . بانکی
ناوەندی چەندین ڕێوشوێنی گرتۆتە بەر کە نەیتوانیوە بە های دینار جێگیر بکەن بە هۆی
گەندەڵەکانیانەوە ، چونکە سەرچاوەی سەرەکی گەندەڵیەکە بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق خۆیانن . لە کاتێکدا کە ئابوری عێراق ڕۆژانە
زیانی بەردەکەوێت وە لە ئەنجامدا کۆمەڵی گەندەڵکاران قازانجێکی زۆر دەکەن لە (
موزایدەی دۆلاردا ). بۆیە پێویستە ئەم
پارێزگاری بانکی ناوە ندیە بە زوورتین کات
لە پۆستەکەی دەربکرێت ، نازانم بۆ چی پەڕلەمانتارانی کورد لە بە غداد داوای
یاسای دژی پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمار
ناکەن کە بۆتە هۆی ئەم هەڵئاوسانەی هەرێم .
کارەکانی
بانکی ناوەندی
1-چاپکردنی پارە.
2-پشتیوانی کردنی بەهای دراوی ووڵاتەکە بۆ ئەوەی بەهاکەی پارێزراوبێت لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات.
3-زیادکردنی پارەی نەختی و بەڕێوەبردنی یەدەکی بیانی ناو بانکەکە.
4-ئیدارەدانی ووڵات بۆ ئەوەی نرخی کاڵاو شتومەک جێگیر بێت.
5-پشتیوانیکردنی گەشەکردنی سیستەمی دارایی ووڵات بۆ ئەوەی گەشەبکات و تووشی قەیران نەبێت.
6-چاودێری بانکە بازرگانیەکان بکات بۆ ئەوەی ڕیسک بە پاشەکەوتی پاشەکەوتکراوەکان نەکەن.
7-بڕیار لەسەر ڕێژەی سوودی بانکەکان دەردەکات، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی هەڵئاوسان بکات و یارمەتی کەمکردنەوەی بەتاڵە بدات لە ووڵاتدا.
8-پاراستنی بەهای دراوی ووڵاتەکە و بتوانێت خوێندنەوە بۆ دراوەکانی تر بکات.
9-سیاسەتی نەختینەی ووڵات دابڕێژێت، کە بە هۆیەوە بەهای دراوی ووڵاتەکە چۆنبێت بەرامبەر دراوی بیانی. وە هەروەهابۆ کۆنتڕۆلنکردنی مایکڕۆئیکۆنۆمی
ئەگەر وردبینەوە لەم کارانەی سەرەوە بانکی ناوەندی یەک لەم هەنگاوانەی سەرەوەی جێبەجێنەکردوە لە
کارەکانیدا . بۆیە ئەم دۆخە دروستبوە لە عێراقدا هاوڵاتیان گیرۆدەی چەندین کێشە بونەتەوە . وەک ئەمانەی خوارەوە ،
1-نەبوونی هەژماری بانکی بۆ هاوڵاتیان
2-نە بوونی بانکی پێشکەوتووجێبە جێنەکردنی خزمەت گوزاریە بانکیەکان
3-نە بوونیپارەی نەختی لەبانکە کانی عێراقدا وەکچۆن(700) ملیارەکەیکە بۆ هەرێمیان ناردماوەی 9 ڕۆژیپێچوو وە لە3 بانکی عێراقیەوە توانرائەو بڕەپارەیە کۆ بکرێتەوە.
4-سپی کردنەوەیپارەوهەناردەکردنی بۆ دەرەوەی ووڵاتلە هەرێم و عێراقدا
5-نە بەستنەوەیبانکەکان بە تۆڕێکی بانکیلە ناو عێراقدا . بۆیە پارەکەی هەرێمئەو ماوە زۆرەی پێچوو تاگەیشتە هەولێر لە بەغداداوە.
دوا پلانی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
سەڕەرای ئەم
هەموو ڕێکارانەی عێراق گرتویەتی بەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆلار و ئە و هەموو پارەیەی چۆتە دەرەوە لە عێراقەوە ئەبوایە پەرە بە کەرتەکانی ئابوری
بدرایە لە ناو عێراقدا و ئابوری فرە چەشن بکرایە ئەو کاتە عیراق نە ئەبوو بەووڵاتیکی بەکاربەرو بەرخۆر. دوا پلانی بانکی ناوەندی عێراق ئەوەیە کە لە ڕێگای بانکە مۆڵەت پێدراوەکانی عێراقەوە بتوانێت
ئیتر بازرگانیەکانی ناو عێراق بە چەند دراویكی تر بکرێت وە ک ( لیرەی تورکی ، ڕوپیی هیندی و یۆرۆ و درهەمی ئیماراتی ) بەرامبەربە
دیناری عێراقی لە سەرەتای ساڵی ڕابردووە بەمەش خواست لە سەر دۆلار کەمدەبێتەوە
بانکی ناوەندی دەتوانیت دۆلار بۆ بازرگانان دابین بکات بە نرخی 1320 دۆلار