هۆکارەکانی دابەزین و بەرزبونەوە لیرەی تورکی
12/28/2021 11:40:00 AM
ئەنوەر كەریم
بەرپرسیاری یەکەم لە دابەزینی بەهای لیرەی تورکی ( رەجەب ئەردۆگان) سەرۆکی تورکیایە، بەهۆی دەستتێوەردانە بەردەوامەکانی لە کارەکانی بانکی ناوەندی کە پێویستە دەزگایەکی سەربەخۆ بێت و دوور بێت لە دەستی سیاسیەکانەوە، بەڵام بیرکردنەوەی ئەردۆگان پێدەوترێت( viewUnorthodox ) پێچەوانەی یاساکانی ئابوریە.
بانکی ناوەندی لە 4 مانگی رابردوودا( 500) basic point دابەزاندوە، لە ئێستادا ڕێژەی سوودی بانکی 14% یە، کێشەکە ئەوەیە لە بەر ئەوەی هەڵئاوسان لە تورکیادا لە 21%. بانکی ناوەندی دەبوو رێژەی سوودی بانکی دانەبەزاندایە. چونکە بەیاسا ی ئابوری کاتیک هەلئاوسان بەرزە، ئەبێت ڕیژەی سوودی بانکی بەرزبکەیتەوە تاکو بازاڕ خاوبێتەوە، لە ئیستادا لەسەرتاسەری جیهاندا بانکەکان خەریکی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکین.
بۆ نموونە (پوتین) سەرۆکی ڕووسیا سوپاسی بانکی ناوەندی ووڵاتەکەی کرد کە ڕیژەی سوودی بانکی بەرزکردۆتەوە بۆ کۆنتڕۆڵی هەلئاوسان. وە گاڵتەی بەسیاسەتی بانکی ناوەندی تورکیا کرد لە ڕۆژی (22-12)، وە ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریکادا گەیشتۆتە6.2 % بانکی ناوەندی ئەمریکی بڕیاری داوە 3 جار ڕیژەیی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ساڵی داهاتوو.
ئەردۆگان پێچەوانەی ئەم یاسایە کاردەکات بۆ یە بازاڕیش لیرەی تورکی دەفرۆشێت، ئەبیتە هۆی دابەزینی، کەبەهای 1 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 18.4 لیرە، واتە بەڕێژەی 60% دابەزی بۆ ساڵی 2021 ئەم دابەزینە کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
1-توانای هێزی کڕین کەمدەکاتەوە .
2-دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی هەڵئاوسان .
3-خەڵک زیاتر هەژارتر دەبێت
4-دەبیتە هۆیبیزنسەکان زیاتر سەرمایەکانیان ببنە دەرەوە.
5-سەرمایەیبیانی نەیەتە ناو ووڵاتەکەوەلە بەر ئەوەی بانکی ناوەندی سەربەخۆ نیە.
6-قەرزە دەرەکیەکانیسەر تورکیا زۆر قورس دەبیت بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە .
چۆن بە های لیرەی بەرزبوەوە؟
دوای ئەوەی کە بەهای لیرە بەتەواوی دابەزی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، حکومەت هات پلانی دانا، بۆ ئەوەی خەڵکی تورکیا واز لە دۆلار بهێنن، پارەکانیان بە لیرە دابنێن لە بانکەکاندا، هەرچەندە بەپێێ راپۆرتەکان نیوەی خەڵکی تورکیا پارە پاشەکەوتکراوەکانیان یان ( ئالتون یان دۆلار ) .
ئەمەش پلانەکە یە.
1-خەڵكی تورکیا پارەکانیانلە بانکدا دابنێن بە لیرەی تورکی ئەگەربێتو بەهای لیرەی تورکی زیاتر لەسوودی بانکی دابەزێت ئەوا وەزارەتی خەزینەی تورکیا ئەو جیاوازیەی دەبژێرێت بۆ پاشەکەوتکەرەکە بۆ ساڵەکە، ئەمەش دیسانەوە ئەبێت باجدەری تورکی بیدەن . بۆ نمونە ئەگەر پاشەکەوتکەرێک بە رێژەی سوودی بانکی 15% پارەکە پاشەکەوتبکات. ئەگەربەهای لیرەی تورکی بە ڕێژەی 20% دابەزی لە ماوەی ئەو ساڵەدائەواوەزارەتی خەزینەی تورکی رێژەی 5%بۆ دەبژێڕیت.
2-حکومەت هاتلە ڕیگای 3 بانکیتورکیەوە دەستیان کرد بەدۆلار فرۆشتن لە ناو بازاڕدا کە لە ڕۆژی2 شەممەو3 شەمەدا 6 ملیار دۆلار فرۆشراوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای لیرە . ئەمەش زیانبەیەدەکیبانکی تورکی ئەگەیەنێت کە بەرەو کەمبونەوە دەبات. کە داتاکانی بانکی ناوەندی تورکیاپیشانی داوە یەدەک دابەزیوە بۆ 12 ملیار دۆلار کە هەفتەی پێشووتر 21 ملیار دۆلار بوە . وەخستنە ناوەوەی ئەو پارەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی هەڵئاوسان .
3-ئەم دابەزینەیبەهای لیرە نرخی ( Insuring against a sovereign default) واتەبۆدڵنییای دانەوەی قەرزاکان کە دوانەکەویت لە کاتی دیاریکراودا زۆر بەرزبۆتەوە، هوندێ ڕاپۆرت ئاماژە بەوەدەکەن کەوەک عێراق وایە.
چارەسەر:
حکومەتی تورکیا ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە سەر یاسا کلاسیکیەکەی ئابوری ڕێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی هەڵئاوسان کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەهای لیرەش بەرزئەبێتەوە، ئەگەر ئەمە نەکات زیاتر بەهای لیرە دادەبەزێت.
https://www.newsbreak.com/news/2468758967370/turkey-s-state-banks-boosted-lira-rally-after-erdogan-rescue-plan-four-sources