75وتار

ئێوە چۆن سیاسەت و ئابوریتان بەڕێوەبرد

4/13/2024 11:10:00 AM
ئەنوەر كەریم


ئەگەر وازلە پێناسە  فەلسەفی و  تێوری  سیاسەت بهێنن بەزمانیکی سادەو ساکار باسی سیاسەت بکەین . بریتیە لە ڕێزو خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ هاوڵاتیانی  نەتەوەکەت  .  بنەمای کارکردن و پێکەوە ژیان چونکە ئەوەیە  کە دەتبەستێتە وە بە نەتەوە و نیشتمانەوە.

 یەکێتی نەتەوەیی وەک درەخت وایە ( خاک و خۆڵەکەی نیشتمانە و ئاودانەکەی قوربانی شەهیدەکانە  و ئەندامانی کۆمەڵگە  گوڵ و گەڵاکانین و  قەدی دارەکەش  هێزی یەکگرتوی  کۆمەڵگەکەیە ، ئەو قەدەش بە هێز دەبێت کاتێک کۆمەڵگە یەکگرتوبن نەک وەک ئەوەی ئێستا هەیە لە ناو کوردستاندا ، ئێوە تەواو پێچەوانە بوون ، لە جیاتی ئەوە لە ڕیکخستنەکانتان کادرەکانتان پەروەردە کرد بەوەی کە دژی  بیرو باوەڕەکانی تری ناو کۆمەڵگەکەتان بێت و بە هەموو شێوەیەک  هەوڵی لە ناوبردنی نەیارەکاتان  بدەن .  ئەوەچەندین ساڵە ئێوە ئەم کۆمەڵگەیەتان دابەشککردوە   باشترین کادرتان ئەوەیە کە،  جنێوفرۆشترین کەس بێت بەرامبەر بە  لایەنەکەی نەیارتان ، ئێوەی  سیاسی  قاچتان لە سەر زەوی نیە ئەوەندە فیزتان هەیە  لە گەڵ خەڵکە کەی  خۆتاندا ناژین ، شوێنی  ژیان و قوتابخانەی منداڵتان و ئۆتۆمبێلەکانتان و نەخۆشخانەکانتان  گەشت و گوزارەکانتان بەتەواوی جیاوازە ،  ئێوەی  دەسەڵاتدار  لە دۆڵیك ئەژین خەڵک  لە دۆڵیکی تر  بۆیە ڕۆژ گەیشت بەم ڕۆژە  متمانەتان لای خەڵک نەماوە  تەنها کۆمەڵێ خەڵکی بەرژەوەندی خواز  بەدەورتاندا ماوەتەوە . ئێوە سیاسەتان واکرد لە جیاتی ئەوەی  بگەڕێن بەدوای ڕووبەری کۆکدا بەدوای ئایندەدا  بەدوای  هۆکار گەلێک یەکمان بخەن و  بە هێزمان بکەن و  بڵندمان بکەنەوە  کە  چی ڕۆژتان گەیاند بەم ڕۆژە  کوردستانتان دابەشکرد بەسەر  دوو زۆندا ، ئیرادەی تاکی کوردتان نەهێشت  وەلاتان بۆ نیشتمان و نەتەوە نەهێشت  خەڵکتان هەژارکرد . کلتورو پەروەردەتان نەهێشت، کوردتستانتان دابەشکرد بەویستی دوژمنان.  ئەگەر ئەمریکا و بەریتانیا  نەبێت ئیستا دەمێک بوو هەموو شتێکمان لەدەستدابوو .


 ئێوە چۆن  ئابوریتان بەڕێوەبرد؟
 پرەنسیپی چەسپاو ی ئابوری  ئەوەیە،  دادوەری بۆ هەموان، دەسەڵاتی یاسا بۆ هەموان، گەندەڵی نەکردن بۆ هەموان،   کێبڕکێی دروستی بازرگانی بۆ هەموان، بوار ڕەخساندن بۆ هەموان تا کار بکەن و داهێنان بکەن وەبەرهێنان بکەن ، ئەمانە بنەمای پێشکەوتنی ئابوری بەهێزن  بەڵام ئیوە بازاڕتان قۆرخکردو زەوی و ژێر زەوی و ئاسمانتان بەسەر خۆتاندا  دابەشکرد ،   ئیوە هیچ لەمانەتان نەکرد  بە پێچەوانەوە  کارتان کرد تاکوردستانتان  بەم دۆخەگەیاند .  بۆیە ئیستا هەژماری من یارمەتیتان نادات  . پرۆسەی تەوتین   پڕۆسەی  دروستکردنی  هاونیشتمانیە لە عێراقدا  بە عەرەب و کورد تورکمان و  کەمە نەتەواتەتیەکانی ترو بە ئاینزاکانی ترەوە ، لە تێوری سیاسیدا جاران نەتەوە  دەوڵەتی دروستدەکرد بە ڵام لەسەردەمی  ئابوری جیهانگیریدا  دەوڵەتی   هاونیشتمانی  دروست دەکات  ئیستا تەواو پێچەوانەیە . ئەو  دەوڵەتانەی کە چەندین نەتە وەی تیادا دەژین  لەبەر ئەوەی تەوتین لە هەموو بوارەکانی  ژیاندا کراوە  هەر لە  داهات و پەروەردەو  نەخۆشخانەو   پاسپۆرت  وەک  مافەکانی تری هاوڵاتیانی ڕەسەنی  ووڵاتەکە  بۆیە  خۆیان بە خەڵکی ئەو  دەوڵەتە ئەزانن ، ئێوە چیتر   متمانەتان نەماوە .   

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن