879وتار

کوردستان و هەولێر بەرەوکوێ؟

4/7/2020 2:47:00 PM
لاوک سەلاح

- هەزاران کەس لە هەولێر توشی کرۆنا ئەبن ، ئەگەر بارودۆخ بەم شێوەیەی ئێستا  بڕوا  تامانگێکی تر ، هەولێر پێش نیویورک دەکەوێتەوە، بەرێژەی سەدی و بەراوردی ژمارەی دانیشتوان ،  هۆکارەکەشی بۆ ئاستی هۆشیاری بەشێکی  خەلکەکەی دەگەرێتەوە  ، لە ئەوروپا و ئەمریکا  بەهۆکاری ئابوری و پشت بەستن بەسیستەمی پێشکەوتوی پزیشکی حکومەت  رێگەی داو خۆی هۆکاری بلاوبونەوەی کۆرۆنا بوو، 
بەڵام  لە کوردستان وبەتایبەتی لەهەولێر  بەپێچەوانەوەبوو   حکومەت بەهۆی ئەوەی ئەزانێت هیچ ژێر خانێک نیە   ، هەموو هەولێکی دا بۆ رێگەگرتن لەبلاوبونەوەی ، بەلام ئاستی هۆشیاری  بەشێکی خەلک بەتایبەت لەهەولێر کارەساتەکە دروست ئەکات   ،پێدراوەکان ئەوەمان پێدەلێن  توشبوو بۆ سەروی  هەزاران  کەس بەرزدەبێتەوە 
کارێکی باشە کە  ئێستا حکومەت   بەشێکی زۆری ئامارەکان رادەگەیەنێت

چی بکرێت باشە ؟ 

 ١- پێویستە خاراپترین سیناریۆ لەبەر چاوبگیرێت 
٢- هەولێر کەوتۆتە قۆناغی بەرگری     بۆیە پێویستە ، بەپێی رێژەی دانیشتوان دابەش بکرێت بۆ چەند ناوچەیەیەکی تەندروستی ،
و نەخۆشخانەی مەیدانی تێدادروست بکرێت  ،  وابزانم دانیشتوانی ناو شاری هەولێر لەنێوان   ٨٥٠ بۆ ٩٠٠ هەزارەکەسە  
ئەکرێت ببێت بە ٩  زۆن 
بۆ هەر ١٠٠ هەزار کەس لەهەر زۆنێک  نەخۆشخانەیەکی مەیدانی  بەچادر و خێوەت دروست بکرێت ئەوانەی بەشێوەیەکی سەرتایی توشی نەخۆشیەکە بون یان توش ئەبن ، لەم شوێنانە  چاودێری بکرێن . 

٣- بونی ئەم نەخۆشخانە مەیدانیانە لەهەموو ناوچەیەک
  ئەبێتە هۆی  ئەوەی خەلک یاتر هەست بەمەترسیەکە بکەن ، وە پابەندی رێنمایەکان بن چونکە ئەو خەلکەی لەئاگادارکردنەوەی حکومەت و راگەیاندنەکان تێناگات  کاتێک  بە چاوی خۆیان باردۆخەکە ئەبینن  لەترسی ئەوە خۆیان ئەپارێزن وە   نەخۆشخانەکانی ناوشار  تایبەتبکرێن بۆ ئەوانەی بارودۆخیان  خراپ ئەبێت  

٤- کادری پزیشکی زۆر هەیە کە
 دانەمەزراوە لە دکتۆر و دکتۆری دەرمانساز و بەیتەری و پەرستار ئەکرێت ئەوانە  دوابکرێن و بەشێوەی گرێبەست یان خۆبەش  ..... هتد  وەربگیرێن و بە خێرا راهێنانیان پێ بکرێت 
چونکە ژمارەیەکی زۆری خەلک توش بێت دوایی حکومەت و  وەزارەت فریای هیچ شتێک ناکەون  ، وە ئەم نەخۆشیە جیهانی و  سەرتاسەریە بۆیە حکومەتی هەرێم با چاوەرێ نەبێت هیچ ولاتێک یارمەتی بدات

٥- ئەرکی پشکنین و وەرگرتنی نمونەی   خەلکی بە شێوەی هەرەمەکی  بەم تیمانە بسپێرن زۆر  ئاسانتر لەماوەیەکی  کەم و بەشێوەی رێکخراو ئەتوانن  هەموو هەوڵێر   ڕووماڵ بکرێت.

٦- یەکێک لەهۆکآرەکان  کە خەلک زۆر گرنگی بەم نەخۆشیە نادات لێدوانی هەندێ لە بەرپرسەکان و قەناعەتی هەندێ خەلکە  کە کوردستان بەراورد ئەکەن لەگەل ئەو ولاتانەی بارودۆخیان زۆر خراپە،   بۆ نمونە وەکو ئەمریکا
بەلام لەوەدا بەهەلەدا چون  کە لەوێ بەهۆی پشکنینی زۆر ، زۆر بەخێرایی  حالەتەکان  دەست نیشان ئەکرێن ، لێرە کە خەلک کەم دەرکەوتوە نیشانەی ئەوە نیە کە نەخۆشمان کەمە یان  نیە بەلکو نەدۆزراونەتەوە 
چونکە لە نیویورک   لەسەر شەقامەکان لەناو سەیارەو  و لەدەرگای شوێنی کارکردن و مۆل و شوێنە گشتیەکان  پشکنین ئەکرێت و نمونە لەخەلک وەرئەگیرێت و دوای ١٥ خولەک ئەنجامەکەی دەرئەچێت و لەرێگەی  نامەیەکی تەلەفۆنی ئاگادار ئەکرێتەوە ئەوەیە هۆکاری رێژەی راسەقینە دەرئەکەوێت 
بەلام  لەکوردستان بۆ شەش ملیۆن کەس رۆژی چەند سەد پشکنینێک ئەکرێت بۆیە لەوێ بەخێرایی دەردەکەوێت و بە خێرایی  کۆنترۆل ئەکرێت  وە لێرە بەپێچەوانەوە  درەنگ دەرئەکەوێت و درەنگ کۆنترۆڵ ئەکرێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن