83وتار

حکومەت پیک بیت بە منی هاولاتی چی ؟؟

2/23/2025 12:37:00 PM
سەردار قادر


کۆبوونەوەکانی نیوان پارتی و یەکیتی بەردەوامە  بۆ پیکهینانی کابینە !هەوال کە بلاو ئەبیتەوە ئەوەیە کە خالی هاوبەش زیاترە لە خالی ناکۆک !
لای ئیمەی هاوولاتی  پرسیاری زۆری بی وەلام هەیە ؟
مووچەی مانگی دوانزە لەگە ل موچەی مانگی دوودا دابەش ئەکریت ؟؟؟
کابینە ی نوی گرفتی هەژماری من و تەوتین بە لایەکدا ئەخات ؟؟
کارەبای نیشتیمانی زیاد ئەکات و نرخی کارەبای مولیدە  ئەگونجیت لەگەل گیرفانی 
بەتالی ئیمەدا ؟
وەلامی مامۆستایان و موچە خۆران  بە دەر لە هەژمونی سیاسەت  بە راستگۆیی ئەدریتەوە ؟؟
دەروازە سنوریەکان  ئەبیتە مەنزڵگای داهات بۆ  حکومەت و لەویشەوە بۆ خەڵک ؟
دانو سان لەگەل حکومەتی ناوەند ئەگاتە تیگەیشتنی کۆتایی و کیشەی بودجە و مووچە  ئیترکۆتایی دیت و هاولاتیان هەناسەی ئیسراحەت هەلمژن ؟
 زاڵگەی دیگەڵە زالگەیەک ئەبیت وەک کۆی زالگەکان و دوو ئیدارەیی  هیور  ئەبیتەوە ؟
سزای جوغرافی هیجرەت ئەکات و نیشتیمان ئەبیتەوە نیشتیمانی هەموان ؟
کەرتی تایبەت بە دوور ئەبیت لە قۆرغ کاری حیزب و دەسەلات ئازادانە کاری خۆی ئەکات و فرسەتی کار زیا ئەکات ؟
پەیوەندیەکان  ریک ئەخریتەوە لەگەل وولاتانی دراوسی بە شیوازیک  کەپەرژەوەندی بالای هەریم و هاولاتیان تاکە ئامانجی بیت ؟
پەیوەندی نیوان ئامۆزاکان هیمن ئەبیتەوە و ترس ودڵە راوکی کەم ئەکاتەوە ؟
ئۆپۆزسیۆن مامەلەی ئاسایی ئەکریت و بە  گومان و چاوی  خیانەتکارەوە سەیریان ناکریت ؟؟
دونیایەک پرسیار لە میشک و هزری تاکی کوردیدا هەیە !!!
کۆی ئەم پرسیارانە مافی خەڵکە بیکات  ئایا دروست بوونی کابینە  وەلامی پیە ؟؟؟
نەوتەکەمان ئەبیتە خۆش گوزەرانی بۆ هەموو یان ماڵ ویرانی ؟؟؟
غازی سروشتی ولاتمان نەگبەتیەکی ترە یان چونمانە بۆ نەخشەی ووزەی ناوچەکە ؟؟؟
هاولاتی حەسرەتیەتیبۆ هیمنی ژیانی ئاسایی خۆشگوزەران  نایەویت ئیتر قوربانی بیت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن