111وتار

جەنابی سەرۆک پیشوازیان بکە

2/9/2025 4:01:00 PM
سەردار قادر

جەنابی سەرۆک ئەمرۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بە گیرفانی بەتاڵەوە هاتوون بەرەو هەولیر بۆ هەواڵی مووچەی وون بووی مانگی ۱۲.

جەنابی سەرۆک ئەوان هاتوون بۆ گەیاندنی داواکاری هاوری مانگرتوەکان کە لە لیواری مەرگدان !!!

ئیوە نەهاتنە لایان ئەمان هاتن
ئەمان نەهاتوون بۆ تیکدان ئەمان هاتوون بۆ دەستکەوتنی وەلام!!

ئەمان نەهاتوون  بۆ تیکدان عەوداڵن بۆ وەلامی داهاتوو ؟؟

ئایا ئەمسال مووچە لە کاتی خۆیدا ئەدریت یان وەک مژدە بە خەلکی ئەلین؟؟

ئەمان هاتوون دوا ریکەوتنی ئیوە و بەغداد تی بگەن و ئومید هەبیت بۆ ژیانی ئاساییی
جەنابی سەرۆک

بە هیمنی بیان بینە ئەمان وا لیک مەدەنەوە بەشیک بن لە ململانی ی سیاسی ؟؟
ئەمان نوینەری ئازاری  خەڵکن و بە دوای هیمنی دا ویڵن .

سەرۆک پیشوازیان بکە و ئەمانە هاوولاتین ئەم وولاتەن و هاتوون لە دەرگاتان ئەدەن ، دەرگایان لی بکەنەوە

ئەمان لیستیک لە داواکاری گشتیان پیە و هیچی تر!!!

دەزگا ئەمنیەکان با بیانپاریزیت نەک ترس دروست کەن

ئەمان لە پۆلی خۆیندنی بی زۆپاوە هاتوون
ئەمان لە حەسرەتی ئازاری مانگرتووەکانەوە هاتون

ئەمان ئەجەندەکەیان تەنیا مافی رەوای خۆیانەو هیچی تریان پی نیە
سەرۆک بیان بینە و دەرگای گفتوگۆ بکەرەولە گەلیان

جەنابی سەرۆکی هەریم ریک کەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جیگری سەرۆک بانگ هیشت بکە بۆ پیشوازی ئەم بەریزانە

ناکری داوای مافی رەوا بکریتە تاوان
نا کریت وولات و نیشتیمان بۆ هەموو نەبیت

ناکریت گوی بیستی داوای خەڵک نەبن
ئەمان بۆ خەمی گشتی هاتوون
بیان بینن جەنابی سەرۆک

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن