51وتار

پەیامی ئاشتی و زیندان

2/27/2025 11:07:00 AM
سەردار قادر

هەموو ئەمرۆ چاوەرین کات زوو بروات و پەیامی سەرۆک ئاپۆ لە زیندانەوە ببیستین
لە هەموو زیاتر  گەریلا کان لە شەختەی سەرمای قەندیلەوە چاوەرین کە ئیستا و داهاتوو چی روو ئەدات ؟؟؟
لە هەموو زیاتر زیندانەکان چاوەرین ئایا بە سەربەرزی بەرەو بینی شەقام و کۆلانەکانی وولات ئەرۆن .
لە هەموو زیاتر شەرڤانانی رۆژئاوا چاوەرین کە ئاشتی روو ئەکاتە شارو وولاتیان .
لە هەموو زیاتر پرۆسەی سیاسی و خەباتی پەرلەمانی ناو باکور چاوەرین کە ئیتر لەسەر ووتنی حەق و بەرخودان راپیچی زیندان ناکرین ؟؟؟
لە هەموو زیاتر نەخشەی وولاتم چاوەریە کە ئیتر کورد بوون نابیتە تاوان ؟؟؟
لە هەموو زیاتر و لە هەموو زیاتر ؟؟؟؟
کوردو سەرکردەکانی دەرکەوت کە ئەتوانن لە زیندانەوە تا ئەم ساتە وەختە هەژمونیان بەسەر رەوتی روداوەکان هەیە.
دەرکەوت ئیمەی کورد ئەوەتی میژوو هەیە زوڵمی گەورەمان لی کراوە بە دەنگی ناسۆز ئەمان بینن!!!
دەرکەوت بەرخودان بۆ مافی رەوای نەتەوەیەک تاوان نیە و رەوایە !!
ئیمەی کورد دوای هەموو پرۆسەیەکی جینۆ ساید کە کراوە بەرامبەرمان هەمیشە بەشیکین لە چارەسەر نەک بەشیک بین لە قەیران !!!
باس کردنی ئاشتی لای کوردەو ە بی هێزی نیە ئەوەندەی باوەر بوونە بەوەی ئاشتی باشتر ئەبینین لە شەر !!!

دەرکەوت چەکەکانی ئیمە کە بەکار دیت بۆ پاراستنی بۆتەی نەتەوە زۆر جوانترە لەو ساتانەی کە بەکار ئەهینریت بەرامبەر یەکتری !!!
دەرکەوت شەهیدانی وولاتمان لە هەموو بەشەکاندا ئەمرۆلە هەمووزیاتر چاوەرین !!!
دەرکەوت کە ئیتر کاتیتی کورد خەریکی تەخوینی یەکتری نەبن بکەنە ستراتیژ و ئاسۆیە ک بۆ ئومید دروست کەن 
دەرکەوت ئیتر کاتی گەراندنەوەی کەرامەتە بۆ تاکی کوردی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن