486وتار

گرەوکردن لەگەڵ شەیتان

2/5/2022 7:13:00 PM
د. مەجید ساڵح

هاوپەیمانی کردنی سەرکردەکانی یەکێتی و پارتی لەگەڵ موقتەدا سەدر و نوری مالیکی و..... شانۆگەری "فاوست"ی نوسەری ئەڵمانی (گۆتێ)م بیردەخاتەوە...

چیرۆکی ئەو شانۆییە بەم شێوەیە:

 (فاوست) لە مامیەوە سەروەت و سامانێکی زۆری بە میرات بۆ دەمێنؽتەوە، بەو پارەیە هەموو زانستەکانی سەردەمی خۆی فێر دەبێت، بەڵام کە پیر دەبێت دەگاتە ئەو قەناعەتەی ئەو هەموو زانست و مەعریفەیەی فێری بووە بەکەڵکی هیچ نایەیەت، پەشیمان دەبێتەوە لەوەی گەنجێتی خۆی بەفیڕؤ داوەو خۆشی لە دنیا نەبینی، لەوکاتەدا شەیتانی لێ پەیدا دەبێت، لەبەرامبەر گەڕانەوەی 24 ساڵی تەمەنی و گەنج کردنەوەی داوای لێ دەکات جەستەو رۆحی بخاتە گەرەوەوە، ئەویش رازی دەبێت،  بەم جۆرە فاوست دەست دەکات بە رابواردن و تا پێی دەکرێ فسق و فجور دەکات.
شەیتان ژنی زۆری بۆ دەهێنێ، بەڵام فاوست کە عاشقی (مارگرێت) توڕە دەبێت و دەڵێ من هەر مارگێتم دەوێ، بەم جۆرە نێوانی شەیتان و فاوست تێکدەچێ و شەیتانیش داوی رۆح و جەستەی فاوست دەکات کە بەپێی رێکەوتنەکەیان ئیتر مولکی خۆیەتی.

ئەم دوو حیزبەی ئێمەش لەپێناوی پۆستی تەشریفاتی سەرۆک کۆماری عێراق کە لە 2005 ەوە بەدەست کوردەوەیەو قیمەتی تورێکی قوڕاوی بۆ مەسەلەی کورد نەبووە و تەنها خۆشگوزەرانی بۆ حاشیەکەی  دابین کردوە، ئامادەن لەگەڵ هەرچی شەیتانە پەیمان ببەستن و جەستەو رۆحی خۆیان بخەنە گرەوەوە...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن