405وتار

سلێمانی بە دەستی دوو براکەوە!

12/31/2022 1:20:00 PM
د. مەجید ساڵح

هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن سلێمانی لە شارێکی بێ حاکم دەچێ و بەرەو هەڵدێرێکی ترسناک هەنگاو دەنگی. لە لایەک دەسەڵاتدارانی هەولێر بێ باکن لەوەی چی لە شوێنەکانی دیکەی کوردستان دەگوزەرێت و لەم لاشەوە بزوتنەوەی گۆڕان و پاریزگارەکەی کە رۆژگارێک خەڵکی بە ئومێدی گۆڕانکاری دەنگیان پێدان کزۆڵ و داماو لێی دانیشتوون و شاریان داوەتە دەست قەزاو قەدەرێکی نادیار.

دووبراکە، کە ئەزموونێکی سیاسی و ئیداریی وایان نییە لەو پۆست و مەقامەدا بن، بێ باکی حکومەتی هەرێم و لاوازی بزوتنەوەی گۆڕان و بێ دەنگی نوخبەی روناکبیری شارەکەیان قۆستوەتەوە و لە بۆ رازیکردنی پۆپۆلیزمی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەی بە خەیاڵیش تەسەور نەدەکرا لەو شارە روو بدات ئەوان بە لێدوانێکی سەرپێیی دەیکەن بە فەرمان و جێبەجێی دەکەن، غافڵ لەوەی ئەوانەی ئێستا چەپڵەیان بۆ لێدەدەن رۆژیان بێت و دەسەڵاتیان بێت پێش خەڵکی مەدەنیخواز ئەوان سزا دەدەن.

ئەزموونی سیاسی زۆر سەرکردە دەریخستوە ئەوەی لە گەڵ شەیتان هاوپەیمانی ببەستێ بۆ مانەوە لە دەسەڵات، دواجار هەر شەیتان تەختوتاراجەکەی تەفروو تونا دەکات...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن