خەڵەتاندن یان خۆشباوەڕی
2/23/2022 6:33:00 PM
د. مەجید ساڵح
خۆش باوەڕی و خۆخەڵەتاندن دوو سیفەتی لێک نزیکی
مرۆڤن و بەزۆری کەسە ساویلەکان ئەو سیفەتانەیان هەیە، ئەوەندە هەیە زیانەکانی بۆ خۆیانە،
بەڵام خۆشباوەڕی سیاسییەکان زەرەری بۆ کۆمەڵگا هەیە، چونکە پەتای خۆشباوەڕییەکانیان
دەگوێزنەوە ناو کۆمەڵگا...
لە سەردەمی عەبادیدا هەندێ سیاسەتمەداری خۆشباوەڕ
وایان لە خەڵگ گەیاند دەتوانن سلێمانی بکەنە هەرێم و ئیتر خەڵک موچەکەیان لەوێ دێت
و ئەم دەڤەرە دەکەن بە شامی شەریف و ئیتر با پارتی لە هەولێر و دهۆک سیربخوا و زوڕنا
لێدات، ئەوان خەڵکیان هێنایە سەرجادە و هاواریان دەکرد موچەکانمان بخەنە سەر بەغدا،
بەڵام دوایی کە ئیشەکەیان سەری نەگرت قڕوقپ لێی دانیشتن...
کە کازمیش هات هەمدیسان کردیانەوە بە رۆژی خۆیان
و میدیا و سۆسیال میدیایان پڕکرد لە وێنەی کازمی و تانانەت خەڵکیان بەشێوەیەک فریودا
دەستی کازمیان ماچ دەکرد...
ئەوانە بۆ ماوەیەک بێ دەنگ بوون تا مەسەلەی نادەستوری فرۆشتنی نەوتی
هەرێم هاتە ئاراوە، وا دیسانەوە کەوتوونەتەوە لێدانی دهۆڵەکەی جاران و خەڵک بەوە دەخەڵەتێنن
کە تەسلیم کردنی نەوتی هەرێم خۆشگوزەرانیان بۆ دەهێنێت، غافڵن لەوەی بەغدا نە لەسەردەمی
مەلیکی و نە کۆماری و نە لە ئێستادا هەرگیز رێگە بە گەشەکردنی کوردستان نادات، خوای
ئەکرد چی سەروەت و سامانی کوردستان هەیە دەدرایە بەغدا...
بە هیچ شێوەیەک بیانووی بەتاڵان بردنی نەوتی
کوردستان لەلایەن پارتی و یەکێتی هەرگیز ناکاتە ئەوەی ئەوەندە خۆشباوەڕ بین خۆمان
تەسلیمی عێراق بکەین... شەڕی ئێمە لەگەڵ پارتی و یەکێتیە کە لە دۆسیەی نەوت و
داهات و سەرمایەی سروشتیدا شەفاف نین، و خەڵک سود لەداهاتی خۆی نابینێت، خەڵەتاندنی
خەڵک بەوەی عێراق فریادرەسە نەخوێنەواری سیاسیە... بەغدا ئەگەر فریاد رەس بێت فریای
بەسرە دەکوێت کە لە تیوێنتیدا خەریکن شارەکە چۆڵ دەکەن..