76وتار

یەک ریزی لە وەقتی زایعدا

9/12/2023 6:21:00 PM
د. مەجید ساڵح


سێ سەد ساڵ پێش ئێستا ئەحمەدی خانی دەیوت کوردەکان گەر «یەک ریز» بن «رۆم و عەرەب و عەجەم هەمیا ژ مە دکر غلامی».

مخابن لەوساوە تا ئێستا زۆربەی سەرکردەکانی کورد ئامادەن غولامی بۆ بێگانە بکەن جگە لە نەتەوەکەیان نەبێ... هەموو شۆڕشێک بە روبارێک خوێن و فرمێسک دەست پێ دەکات و بە ئاشبەتاڵ و هەرەس و ئەنفال کۆتایی دێت... دەمی هەرکامێکیان دەکەیتەوە باسی «یەک ریزی» دەکات، بەڵام بەکردەوە تینوی خوێنی یەکن و تەنانەت ئامادە نین بە دوو ریزیەکی موحتەرەمانە و بە کەرامەتەوە لەگەڵ بەغدا وتووێژ بکەن... ئەمە چ کارە ساتێکە، خەڵک چی نەما بۆتانی نەکات لە ١٩٩١ەوە تا ٢٠٠٣ بە برسێتی و دروشمی «سەری بەرز بۆ موچە نەوی ناکەین» دواتان کەوت، کە ٤ ساڵ یەکترتان کوشت و دوژمن نەما نەیهێنە سەری یەکتر رازی بوو، لە گەندەڵی و نا عەدالەتیان چاوپۆشی کرد... چی ترتان لە خەڵک دەوێ... هەردولاتان باسی یەک ریزی دەکەن، کێ دەستی گرتوون بۆ یەک ریز نابن!؟

بەڵام ئەمجارە یەک ریزیش بن لە وەقتی زایعەدایە، چونکە عەرەبتان وا لە خۆتان بەلەسە کردوە، نەک چاوی لە کەرکوک و خانەقینە، بەڵکو دەیەوێت بۆ سەیران بەبێ سەیتەرە لە قەندیل و کۆڕەک و پیرەمەگرون شایولۆغان بکات... نەک ئامادە نییە لەگەڵ کورددا «شەریک» بێت بە  «غولام»یش قەبولی نییە...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن