385وتار

بۆ خەڵک بەم بڕیارە دڵخۆشن!؟

2/16/2022 9:56:00 AM
د. مەجید ساڵح



ئەوەی جێگەی تێبینیە زۆرینەی جەماوەری کوردستان خۆشحاڵن بەم بڕیاڕەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەوەش شتێکی ئاساییە، چونکە لە دوای فرۆشتنی نەوت لە ژێر پەردەی ئابوری سەربەخۆوە، خەڵکی کوردستان زەرمەندی یەکەم و تورکیا و هەندی کەسی دەستڕۆیشتووی نێو حزبەکان و چەند کۆمپانیایەک سودێکی یەکجار گەورەیان بینی...

کاتی خۆی کاک نەوشیروان بە نووسین و بە قسە و لەدیدارەکانیدا لەگەڵ ئابوری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوتدا بوو، بەڵام بەو مەرجەی گرێبەستەکان بە شەفافی و بەچاودێری پەرلەمان و داهاتەکەشی بۆ بەرژەوەندی خەڵک و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بێت، هەروەها ئەو نووسی (بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م ململانێیه‌دا له‌ گه‌ڵ‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی دا به‌هێز بێ، ئه‌بێ پشت ئه‌ستور بێ به‌ پشتیوانی خه‌ڵک، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی خه‌ڵک به‌ ده‌س بهێنێ، ئه‌بێ له‌ هه‌مو هه‌نگاوه‌کانی دا له‌ رۆشنایی دا به‌ ئاشکرا کار بکا)، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم نەچوونە ژێر باری ئەو مەرجانەوە و گرێبەستەکان تەنانەت لە سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیەکانی خۆشیان شاراوەتەوە و چەند کەسێکی کەم نەبێت، کەس ئاگایی لێیان نییە، بۆیە شتێکی ئاسایی و نۆرماڵە ئێستا خەڵک بەم بڕیارە خۆشحاڵ بن، کە بەدڵنیاییەوە لە دوور مەودادا زەرەرێکی گەورەی بۆ ئابوری باشوری کوردستان تێدایە، چونکە ئەم جۆرە لە ئابوری سەربەخۆ موچەی بڕی و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانی وەستاند .. خۆ گەر پێچەوانە بوایە و خەڵک ئاگاداری وردەکاری فرۆشتنی نەوت بونایە و گیرفانیانی پڕکردایە، ئێستا خەڵک نەک هەر پشتیوانێکی بەهێزی ئابوری سەربەخۆ دەبوون، بەڵکو ئامادەش بوون لەبەرامبەر ئەم بڕیارەدا بوەستنەوە..

لەلایەکی دیکەوە، ئەم بڕیارە هێندەی گوشاری ئێرانە بۆ سەر پارتی تا لە کەیسی سەرۆک کۆمار و دورکەوتنەوە لە سەدر بچێتەوە ژێر باڵیەوە، هێندە لە پێناوی شەفافیەت و بەفیڕۆ نەدانی سامانی وڵاتدا نییە، چونکە ئەو گەندەڵیەی لە بەغدا لە نەوت و داهاتدا هەیە، هیچی کەمتر نییە لەمەی کوردستان.... جگە لەوە بۆچی ئەم بڕیارە لە 2014ەوە دەرنەچووە!؟

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن