له‌مه‌ڕ بــــۆب دـــــــیلان 1941
1/23/2025 7:25:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
سه‌ره‌تای هه‌شتاكان، سه‌ده‌ی گوزه‌شت، زۆر جار، ده‌مێ ده‌چوومه ده‌ره‌وه‌ی وڵات (سوێد)، به هۆڵه‌ندا گوزه‌رم ده‌كرد. له‌وێ هه‌ندێ دۆستی نزیك و ئێستێتیكا دۆستم بوون. چه‌ند ڕۆژێ ده‌مامه‌وه. زۆربه‌ی كات سه‌رقاڵی گفتوگۆی ئێستێتیكا ده‌بووین. یه‌كێ له‌وان عاشقی موسیكی كلاسیك و جاز بوو. ئه‌من هۆگری جاز نه‌بووم و له‌وه‌وه به جاز ئاشنا بووم. كلاسیك هه‌ر له منداڵیه‌وه له ماڵێ مه ده‌بیسرا. كه خه‌ڵاتی نۆبێڵ ده‌هاته جستوجۆمانه‌وه، ئه‌من هه‌میشه بڕوام وابوو ڕۆژێ دێ، به دیلان ده‌به‌خشرێ. ئه‌وان بڕوایه‌كی ئاوهایان به‌لاوه سه‌یر بوو. ئه‌ز ئاشنای، چی له‌مه‌ڕ ئه‌و به‌رهه‌م هێنرابایا، بووم. دیلان پێكهاته‌یه‌ك له كۆمه‌ڵێ موسیزیان، ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می خۆی، به‌تایبه‌تی میللی، كلاسیك و جۆره‌ها باكڕاوندی ده‌گمه‌نه. نێوی هونه‌ریشی له نووسه‌ر دیلان تۆماس 1914-1953، وه‌رگرتووه. ده‌نا زاده‌نێۆی جووه. هه‌ر به مێرمنداڵی هاتوچۆی ده‌یان موسیزیان ده‌كا و له‌ته‌كیاندا ده‌ژه‌نێ و ده‌بیسێ و .....تاد، وێڕای خوێندنه‌وه و گه‌ڕانی به‌رده‌وام. ماوه‌یه‌كی كه‌م له زانكۆ ده‌بێ و پاشان ده‌ستبه‌رداری ده‌بێ.
كه‌م كه‌س هه‌یه وه‌ك دیلان گوێ‌ّ به (دونیا) نه‌دا و ته‌نیێ هۆشی به‌لای گیتار و قه‌ڵه‌مییه‌وه بێ. ڕه‌خنه‌گران به باش یان خراپ به هه‌ند وه‌رنه‌گرێ. سۆنگه‌ی سه‌ركه‌وتنێتی.
نــــۆبێــــــــڵ 2016
لای كورد ناوێكی نائاشنا بوو. هه‌ندێ له نووسه‌ران له واڵاكانی خۆیان نووسیان، شوره‌ییه ئه‌و خه‌ڵات ده‌كرێ. هێنده‌ی نه‌برد هه‌ندێكیان به ماڵی ئه‌و ئاشنا بوون. كه‌مكه‌م پاژ، دێڕ، ستره‌كچه‌ر و ماڵی ئه‌ویان ئه‌نفال كرد. ئه‌و له 1959- تا ئێستێ چالاكه. هێشتا هه‌رزه‌كاره كه ستران بۆ ئازادی و یه‌كسانی نێوان مرۆڤ ده‌چڕێ. بێوه‌ی نزیكی سیاسه‌ت بكه‌وێ.
دیـــارده‌ی دیـــــــلان
به‌ڵام دیارده‌ی دیلان جاره‌كی دی په‌یدا نابێته‌وه. نه‌وه‌یه‌ك كه بڕوایان به هونه‌ری شیعر و موسیك بوو؛ به‌جۆرێ، ئه‌و دوو دیارده ئێستێتیكداره، ده‌كرێ ئاوێته‌ی یه‌ك بن، نه‌ماون. هاوكات هونه‌ری موسیك بۆته (براند)، بازاڕه. بازاڕكاران ده‌كرێ به ڕۆژێ (دیارده‌یه‌كی) موسیكی دروستبكه‌ن و هه‌ر ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ ده نێوی به‌رن. سیاسه‌تمه‌داران و خه‌ڵك وه‌ك ده‌می لاوێتی دیلان، مۆڕاڵ لایان گرینگ نییه، دیدی ڕه‌خنه‌گرانه‌یان نه‌ماوه و پڕۆتێستدۆست نین. ده‌ورانێكه ده‌كرێ خه‌ڵك، یان به خۆشه‌ویسترین زاراوه له‌كن چه‌په‌كان جه‌ماوه‌ر، ده‌نگ به گه‌وره‌ترین خۆپه‌رست و ده‌رونبیمار بده‌ن. لێره‌دا دیلانیسم ده‌گاته كۆتا.
دیلان به- یان بێ نۆبێڵ تابلۆی نیشانده‌ری ڕێبازێكی نوێییه له‌سه‌ر ڕێگای شیعری لیریك. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگۆترێ لیریكی دیلان گه‌لێ نزیكه ده‌قی لاوك و حه‌یرانی مه‌یه.