كــــوبـــــــــــــــــا، Patria Y Muerte نیشــــتیمان یان مـــــــــردن
7/12/2021 9:46:00 AM
گۆران مه‌ریوانی
هه‌ڵایسانی
ئابوری، سه‌ختی زینده‌گی، نان چوونه قاتی و ..... وێڕای په‌تای كڕۆنا كه خه‌ریكه
ته‌وای دورگه به‌هه‌شتیه‌كه‌ی كوبا به‌ره‌و وێرانه ده‌با، چه‌ند رۆژێكه خه‌ڵكی
ناچاری خۆپیشاندانی فراوان ده‌كا. كوبا به بیانوی ئه‌وه‌ی كوتانی په‌تای كڕۆنا له
وڵاتانی سه‌رمایه‌دار ناكڕێ و خۆیان ده‌رمان به‌رهه‌م دێنن، رێ‌یان بۆ په‌تا خۆشكرد
و به‌هه‌شته‌كه‌یان پڕكرد له ئه‌هریمه‌نی كڕۆنا.
له
دوای روخانی سۆڤیه‌ته‌وه 1990-1991، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ناڕه‌زایی به‌و شێوه به‌رفراوانه
به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ. كوبا، ره‌نگه سه‌رباری گشت گرفته نادیموكراتیه‌كانی كه بێ-شومارن،
ده‌شێ باشترین نمونه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌پ بێ، نه‌ك كۆمۆنیست. وه‌لێ سیسته‌مێ به
درێژایی زیاد له 70 ساڵان دوو برا بیبه‌ن به‌ڕێوه و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها ده‌وڵه‌ت و
پارت له‌كن وان بێ، سیسته‌م تا‌كپارتی بێ، ئاقیبه‌تی خێر نابێ. پاش خۆشیان دۆستێكی
نزدیكیان، مێگێل دیاز-كانێل 1960، بۆته سه‌رۆكۆمار و، 2021، سكرتێری گشتی پارتی كۆمۆنیستی
كوبا.
نیشتیمان یان
مردن،
كوردستان یان نه‌مان
پێش 70 ساڵه زێده‌تر،
ڤ. كاسترۆ 1926-2016، ته‌واوی خه‌باتی كوبای به دروشمی، نشتیمان یان مردن،
گوزارشت كرد. پاشان كورده‌كان هه‌مان دروشمیان كۆپییه كرد وه‌ك نه‌ڕێتی باوی سیاسه‌ته‌وانی
كوردان:
كوردستان یان نه‌مان.
ئێستا خه‌ڵكی
هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كه‌یان راستكردۆته‌وه:
Patria y Vida
نیشـــــتیمان یان
ژیـــــــان
ئێمه‌ی
كورد مردنمان، به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه هاوقه‌ده‌ری كوبییه‌كان، به سپێنه‌ی
چاوی خۆمان دی، ده‌كرێ بۆ كوردستانیانیش ئه‌و دروشمه راست بكرێته‌وه بۆ هه‌مان
سه‌رچاوه كه بنه‌مای بوونی وڵاته. بێ ژن و پیاو و منداڵ، وڵات به‌تاڵ. به‌ڵام سیاسیه‌كان
هه‌میشه ده‌مێننه‌وه. چوون ئه‌وان له نه‌ژادێكی فره‌ته‌رزن، تیاناچن.
تێبینی
ڤ. كاسترۆ له
1959 تا 2008 =49 ساڵ، سه‌رۆكۆمار و سكرتێری گشتی پارتی كۆمۆنیست بوو!
براكه‌ی، راوڵ
كاسترۆ 1931-...، دوای مردنی برا گه‌وره‌ی، تا 2018 ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له‌كن بوو،
ئه‌وده‌م 90 ساڵ بوو!