27 ژه‌نیوه‌ری، ده یادی هۆلاكۆستدا:
1/27/2021 12:17:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
میللهتــــــی
زینــــــدو یان نـــــــازیندو؟
دێباچــــــــه
دونیای پێش دووه‌م
جه‌نگی جیهان، 1939-1945، دونیای دوای ئه‌و نییه. جودان. ته‌نانه‌ت ثیۆدۆر ئادۆرنۆی
فه‌یله‌سوف، 1903-1969، ناچار ده‌كا گوزارشت له‌و دۆخه‌ی: دوای ئاشڤیز شیعر نووسین
بهربهرێتییه بكا(1). له سۆنگه‌ی ئێتیك و مۆڕاڵه‌وه، به‌وه‌ی شیعر زاده‌ی ئازادیه.
وه‌لێ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ده‌ڕۆن و ئازادانه ده هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی ڕا، 1933،
شكۆدارانه ده‌نگی خۆیان به رۆنانی هۆلۆكۆست دا، به‌وه‌ی جۆرێ له مرۆڤگه‌ل به نێوی
دیموكراتیه‌وه بۆ نه‌مان باشن! ئیدی ده‌بێ ئازادی بڕست و گوڕی مابێ؟
كـــــــــــورد
چه‌ند ساڵێ پێش
و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێ، ڤیدۆكهیهك بڵاوكراوه، گوایێ كۆماندۆی كوردی چوونه‌ته
قوللـه‌ی قاف و جه‌لادێكی مه‌یان، مولازم موحسین، كردۆته نیشان. 28 ساڵێ به‌سه‌ر
(پڕۆسه‌ی ئازادی)ڕا گوزه‌رابوو(2). قه‌ده‌ری ئێمه هه‌نووك فیشه‌ك ده‌ینه‌خشێنێ، كۆماندۆش
مێژوومان ده‌نووسێته‌وه. چ خۆمان، چ سیاسه‌تمه‌دارانمان به چاره‌نووسمان
نا-ئاشناین! ئێمه چی ده‌زانین له‌باره‌ی جه‌لاد و دوژمنانمانه‌وه؟ زه‌عیم سدیق،
1963-..؟ مولازیم موحسین1978-...؟ سه‌دان هێزگه‌لی سووكه و قورسه‌ی جاش؟ پڕۆژه‌ی ئه‌نفال؟ پڕۆژه‌ی به جاشكردنی وڵاتێك
و میللـه‌تێك؟ كه‌سمان داوا كرد بۆ دادگایه‌ك كه دادوه‌ری ویژدان بێ و ده‌ركه‌وتنی
راستیه‌كان ئامانج بێ؟ له به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوو چ دیرۆك و ههقیهقهتێكمان
هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه؟ كولتوره-میراتێكمان كۆكردۆته‌وه تا دونیا دونیایه ببێته
سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ خۆمان و جیهان؟ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و ئهدهبمانی له‌سه‌ر رۆنێین؟
سایمن ڤیسنتێڵ
1908-2005
چوار
كه‌مپی هۆلۆكۆست ده‌گوزه‌رێنێ. نامرێ. رۆژێ ئه‌فسه‌رێكی ئێس-ئێس ویژدانی عاره‌قه
ده‌رێژێ، سیستهرێ وه‌دوی دهنێنێرێ، 1945(3). ده گیانهڵهدایه. دان به كۆمه‌ڵكوژی،
سووتان، ئه‌شكه‌نجه، سه‌ربڕین، تیرباران، گازدان، به زیندویی گڕ تێبه‌ردان .....
گه‌وره‌و بچوكاندا ده‌نێ. ده‌خوازێ ڤیسێنتێڵ وه‌ك نوێنه‌ری جووان بیبه‌خشێ. تا به
رووسووری وهحزوری خودای خۆی كه‌وێ. بۆ یه‌كه‌مجار وشه‌گه‌لی تۆڵه، لێبوردن،
سازان یان ماف و هه‌قی خۆ-وه‌رگرتن وهزهینی دهكهوێّ. پرسیار، ده‌كرێ تۆڵه
دادپه‌روه‌ری بسێنێ؟ تۆڵه و نادادی خزم نین؟ قه‌یرێ تێڕاده‌مێنێ. لێ مته‌قی لێوه
نایێ. بێده‌نگ، ساكیت ده‌وه‌ستێ، تا ئه‌فسه‌ر ده‌مرێ و ئیدی مه‌ره‌خه‌س ده‌بێ.
میللـــــهتــــــی
زینـــــــــــدو؟
دواجار
كه ده‌ینێرنه كه‌مپی به‌ندگریی ماوتهاوسن-ئۆتریش، 1945، نه‌خشه‌ی ناسینه‌وه‌ی
نازیه‌كان داده‌ڕێژێ. هه‌ر به‌ندێ چی بینیووه، بیستووه، ئهزموه، ده‌بێ یادداشت
بكرێ، بشاردرێته‌وه یان ده زه‌ینێ ڕا گلبدرێته‌وه. ده‌مێ پێنوس و كاغه‌ز وه‌به‌رده‌ست
نییه، به‌ندیه‌كانی كه‌مپ راهێنانی چۆنیه‌تی یادداشت نووسین ده زه‌ینیان ڕا ده‌كه‌ن.
یادگه ده‌بێته گه‌وره‌ترین رزگاركاری میلله‌تێ. ئه‌و، ناونیشان، پله و پایه، نیشانه‌ی
ناسینه‌وه، باڵا و قه‌د، ئه‌ندازه، ره‌نگ-و-روخسار، دیالێكت، تاوان و جێبه‌جێكردنیان،
شوێنیان و به‌رواریان ....تاد به وردی گه‌ره‌كه. ده‌ڵێن جاره‌كی ته‌نیا خهڵوزێكیان
ده‌مێنێ بۆ گه‌رمكردنه‌وه، ڤیسێنتێڵ ده‌ڵێ، ده‌كرێ هه‌ندێكمان ده سه‌رمایێ رهقههڵهێین
وه‌لێ خه‌ڵوز ده‌بێ بكرێته پێنوس. كه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن، سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن،
به قامچی بۆ گاڵته‌وگه‌پ هه‌ڵی ده‌په‌ڕێنن، جووه‌كه‌ی خۆمان-پاوڵ چێڵان(4)-، ئه‌و
هۆشی ته‌نێ له‌كن چۆنیه‌تی یاداشتكردن و له‌بیرنه‌كردنی تاوانكار و تاوانه‌كانیانه.
دوای جه‌نگ،
1945
یه‌كه‌مجار
سه‌نته‌ری دۆكۆمێنتداری مێژوویی جووان له لینز-ئۆتریش رۆده‌نێ. پاشان سه‌نته‌ری دۆكۆمێتداری
بۆ ئه‌نجومه‌نی قوربانیانی جووان له‌لایه‌ن رژێمی نازیانهوه له ڤیێنا-ئۆتریش،
1961، ده‌كاته‌وه(5). ئیدی كار و پیشه‌ی وی دۆزینه‌وه‌ی تاوانكارانه ده ته‌واوی
دونیایێ. جووان پولدار و بێپولیان كۆمه‌كی ده‌كه‌ن. سه‌رمایه، پارێزه‌ر، كارمه‌ند،
ئاسهواردۆز، شوێن پێ هه‌ڵگر، سه‌وداگه‌ر، هه‌واڵده‌ر، گه‌واهیده‌ر ........تاد ده‌نێنه
خزمه‌تی. نێوزه‌د ده‌كرێ به نێچیره‌ڤانی نازیان. هه‌نووكه، 2021، عه‌وداڵن و ده‌گه‌ڕێن.
چه‌ند ساڵێ پێش دوو تاوانباری دیان ده ئامریكایێ و باڵتیكۆم دۆزیه‌وه. ته‌مه‌نیان
ژووروی نه‌وت بوو. دادگایكردنیان به باشترین شێوه-دیموكراتی ده‌برێ به‌ڕێوه. به
سه‌دان هه‌زار دۆكۆمێنت له‌وباره‌وه هه‌ن.
تۆڵه؟ لێبوردن؟
مافسهندن یان دادپه‌روه‌ری؟
ده
كتێبی، گوڵه‌به‌ڕۆژه-دا(3)، كه زیاتر بیۆگرافیای خۆیه‌تی، ده‌نووسێ، ئه‌ز عه‌وداڵی
تۆڵه نیم، لێ سه‌وداسه‌ری دادپه‌روه‌ریم. پرسیارنامه چاپ ده‌كات و به نێو ملیۆنان
پیاو، ژن، منداڵ، سه‌رباز، هه‌واڵگر، كرێكار، فرمانبه‌ر، ئه‌فسه‌ر، ژه‌نه‌ڕاڵ، پارێزه‌ر
....... له دین و مه‌زهه‌بی جودا بڵاوده‌كاته‌وه، كه چ بكا باشه، تۆڵه، لێبوردن،
سازان یان دادپه‌روه‌ری لێده‌كا؟ وه‌ڵامی گه‌ره‌كه.
ئا‌لبێرت سپێر،
1905-1981، خودی وه‌زیری ته‌یاركردن و به‌رهه‌مهێنانی ئامێری جه‌نگ ده رژێمی نازیان
ڕا، ده قه‌فه‌سی تاوانباریدا، وه‌ڵامده‌داته‌وه به‌وه‌ی هه‌ق نییه بواری لێبوردن
هه‌بێ. ژان ئامێری، 1912-1978، قورتاربووی هۆلۆكۆست، ده‌بێژی، ئه‌ز، چ بێژم، ده وه‌ڵامێ
دڵنیا نیم.
رێـــــگهچـــــــاره؟
تاوانكاریهك كه ناكرێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆی و ده‌ستی تێوه‌رده‌ین، بیماریهكه
ته‌نێ یه‌ك تیماری هه‌یه، ئه‌ویش لێبوردن(6). لێبوردن، چ قوربانی و چ تاوانكار
ئازاد ده‌كا له فرمان و بهدكاریهك كه له رابووردوا ئه‌نجامدراون. به‌ڵام هه‌ندێ
تاوانكاری و تاوانكار هه‌ن ناكرێ لێبوردن بیان به‌خشێ. تاوانێ كه ره‌گی له رۆحی
تاوانكارێ وا داكوترابێ به‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌قه، به ته‌واوی ئیمانه‌وه جێبهجێكرابێ،
سهروسهوادی له‌ته‌ك لێبوردندا نییه. یانی ده‌نێوان:
1- ئاره‌زوی تۆڵه.
2- سزا
3- لێبوردن-به‌خشین
كامیان هه‌ڵبژێرین؟
رێگای چواره‌م، سازان(6)! به‌وه‌ی تاوانكار دان به تاوانه‌كانیدا بنێ، روونیبكاته‌وه
چۆن ئه‌نجامدرا، بۆ، به چ نه‌خشه و پلانێ ...... تیشك بخاته سه‌ر گشت لایه‌نێكی
و باسی هه‌لومه‌رجی هه‌قیقی بكا، ده‌كرێ قوربانی سازشی له‌ته‌كدا بكا، به‌ڵام نه‌یبه‌خشێ،
نهیبورێ، لێ دوای داگایكردن و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان، دوای بڕیاری دادگا و
.......تاد ده‌كرێ پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن ده پڕۆسه‌یه‌كی سازشكارانهدا.
میلله‌تی زیندو یان
نازیندو
درۆ نییه گه‌ر
بگورترێ كه هه‌نووكه (%40) كۆی هونه‌ر، ئه‌ده‌ب و فیلم و شانۆی جیهان ده‌رباره‌ی،
راسته‌خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، جینۆسایدی جوون. سه‌نته‌ری راوكردنی نازیان ئیدامهداره.
ده ته‌واوی شاره گه‌وره‌كانی دونیادا هۆبه و لقیان هه‌یه. فیشه‌كی فشه به جهلادهكانیانهوه
نانێن، تا راستیه‌كان له‌ته‌ك خۆیان ڕا گۆڕه‌وشار بكه‌ن. ئه‌وان به خود و یاسای و
ده‌ستوری ده‌وڵه‌تان داوای جه‌لاده‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ پێشی دادگا. به به‌رچاوی ته‌واوی
دونیاوه. عه‌وداڵی تۆڵه نین به گوزارشتی هێز به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌ی دیرۆكێك، سه‌رگوزشته‌یه‌ك
كه دونیای مۆدێرنه سه‌خته بڕوا به چاو-و گوێی بكا ده‌مێ ده‌یبیستێ و ده‌یبینێ.
ئۆردوگاكانی هۆلۆكۆست، سه‌نته‌رانی به‌ندگریی .... ئێستا ساڵانه قوبلهنومای ملیۆنان
تینوی سه‌ربه‌ستین. سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌نفال، شه‌نگال، هۆلۆكۆست به شێوه‌یه‌كی
تر و ده به‌رگێكی تردا مه‌حاڵ نییه. ئافرۆئامریكی و كوردستانی رۆژئاوامان له‌سه‌رده‌می
(ترامپ)ـی دیموكراتدا دی كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ هێنرایه كۆشكی سپی. مه‌حاڵ بوونی
نییه، لێ میللـه‌تی زیندو له‌ته‌ك نازیندو بوونیان هه‌میشه هه‌یه.
میللـه‌تی زیندو
په‌ی به نهێنیه شاراوه‌كانی مه‌حاڵ ده‌با، میللـه‌تی نازیندوش به فیشه‌ك.
سه‌رچاوه‌كان
1. D.N, Ola Larsmo, En alltför ond man, 27 augusti 2008.
2. سۆسیال مێدیا و نووسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ
3. The Sunflower, Simon Wiesenthal, Opera Mundi, 1969.
4. دیوانی پاوڵ چێلان، ئه‌و شیعره نووسه‌ر وه‌ریگێڕاوه
وبڵاوكراوهتهوه، زه‌مه‌ن 2020
5. The concentrations camps, Partisan Review.
6. Hannah Arendat, I Responsibility & Judgment, 2005,
Schocken books.