جــــــه‌نگنـــــــــــــــامــــــــه* (٣)
10/16/2023 5:54:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
یافای كۆن، یه‌كشه‌ممه، 15 ئۆكتۆبه‌ر
2023
له دوێوه چوار جاران هه‌ڵهاتووینه‌ته
حه‌شارگه. شه‌وێ سێ، ئه‌وڕۆش جارێك. جیرانه‌كانمان دێن: ''ناترسن؟ دڵمان لاتانه.
چیتان پێویسته، تكایه بێژن. وه‌رن! ماڵ ماڵی ئێوه‌یه. نه‌ترسن. هه‌نده‌ك له‌وانه‌ی
ده‌بڵ هاوڵاتینامه و منداڵی وردیان هه‌یه ئێره جێ‌دێڵن. ئه‌مان ده‌ڵێن: ''ئێمه ڕاهاتووین!
بۆ هیچ جایه‌ك ناڕۆین. ئاسمان نه‌بێ!''
ده‌كرێ مرۆڤ به كوشتن ڕابێ؟ له‌ژێر
فواره‌ی خوێندا گه‌وره بێ؟
مرۆڤ خووبەندە. به‌داخه‌وه.
تــــــــــــرس
دوێشه‌و باران به لێزمه باری. سپیده
له هاژه‌ی باران بێ‌دار بوومه‌وه. پێده‌چێ خودا حه‌زبكا له خوێن پاكمان بكاته‌وه. فڕۆكه ئاسمان پڕ ده‌كاته‌وه.
شه‌قام چۆڵ. سه‌دای باران.
دڵی من ........ چۆڵتر.
ترس له هه‌موو جایه‌ك. ترس پاسه‌وانی
مه‌رگه..... شتێكه قه‌دیم. وه‌ك ئاده‌م. وه‌ك حه‌وا. وه‌ك (ئیلاهـ) ده‌بێژێ ڕه‌فتار
نه‌كه‌ن له دۆزه‌خدا توندتان ده‌كه‌ین. ترس چییه؟ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ژیانت
كاولبكا؟ تووشی به‌ڵایه‌كی سه‌ختت بكا؟ ترس شێو‌اندنی بوونه. سه‌قه‌تكردنی زه‌ینی
زینده‌گییه.
كۆ-هه‌ڵــــــــــكردن
ئه‌م دوو میلله‌ته ده‌كرێ پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن؟
كه ئیلاهیان یه‌كه و به خوێن ئامۆزا؟ چی كۆیان ده‌كاته‌وه و چی جودا؟ ده‌كرێ
له‌بان مێزی گفتوگۆ دابنیشن، خۆیان چاره‌یه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه بۆ شیفا؟
ده‌كرێ؟
ناكرێ؟
با سه‌رنجێ له هه‌لومه‌رجی هه‌ر دوو
لایان بده‌ین:
* دوو میلله‌ت خاوه‌ن كولتوری خوێنن.
كوشتار و شه‌ڕن.
* له ته‌ك یه‌كدا ناکرێ قسه‌بكه‌ن، بدوێن.
به‌ڵكو بۆ یه‌كتر قسه ده‌كه‌ن و بۆ یه‌كتر
ده‌دوێن.
* كۆمه‌ڵێ ده‌سته‌واژه‌ی سوواوی سیاسی:
ئه‌میان سته‌مدیده، چه‌وساوه، ده‌ربه‌ده‌ر،
ئه‌ویان لێقه‌وماو، به‌دبه‌خت، بێنه‌وا ...... تاد.
* هه‌میشه باسی ڕابووردو، ئه‌مان به چ
ده‌ردێ چوون. ئه‌وان چۆن مه‌حروم بوون،
له وڵاتیان، له ......... به‌ڵام هه‌ردووكیان ناكرێ تراژیدیای نێوانیان
كۆ-ته‌بایان
بكا ....
* چاره‌سه‌ر لایان ته‌نیا هێزه، شه‌ڕه،
ده‌نگی تۆپ و ........ خوێن و كوشتاره.
* له ڕووی دین و لاهوته‌وه، هه‌ر دووكیان
خاوه‌ن یه‌ك ئیلاهن، به‌ڵام دوو كیتابن.
هه‌ر دوو ئیلاهـ و هه‌ردوو كیتاب بڕوایان به خوێن و كوشتاره. سه‌رباری
ئه‌وه
ئه‌میان میلله‌تی موختاره. ئه‌ویان میلله‌تی مه‌فزوڵه.
* داماڵینی گرفتی نێوانیان له گشت ئیلاهیات
و دینێك. چوون هه‌ردووكیان
خوێناوین. هه‌ر دوو، كۆپیه‌ی حاموڕابی بابله؛ چاو به چاو، په‌نجه
به په‌نجه،
ده‌ست به ده‌سه‌ت ......... تاد، به كورتی خوێن به خوێن.
* سه‌رده‌می سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆشنبیر و مێژووكاری
فشه، گه‌نده‌ڵ و پووچه له
دونیادا. سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌رده‌م عاشقی هێزن، خوێن و كوشتارن. پڕۆسه‌ی
ئاشتی نامۆیێ لایان.
* نه‌خوێندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی واقیعیانه و
به‌رجه‌ستانه و ڕۆنانی ئه‌جێندای دروست
له‌به‌ر تیشكی ئه‌و واقیعه‌دا .
گرفتی نێوان ئه‌م دوو میلله‌ته و ڕۆژهه‌ڵات گرفتێكی مێژووییه و ته‌نێ
چاره‌ی گفتوگۆی سه‌ر مێزی سیاسه‌ته. گه‌ڕان بۆ چاره‌سه‌ر به قسه‌ی سوواو، میلله‌تی
سته‌مدیده، چه‌وساوه، خوداپه‌رست، بنده‌ست، بێنه‌وا، ده‌ربه‌ده‌ر .......تاد
دووره له چاره‌سه‌ر. باسی نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی چاره‌سه‌ر نییه و سیاسه‌ت نییه.
باسی چیبكه‌ین ئێستا و ئاینده سیاسه‌ته.
ئه‌م دوو میلله‌ته چین، چی بوون ... سیاسه‌ت
نییه. ئه‌م دوو میلله‌ته چی ده‌بن، چۆن كۆ-پێكه‌وه ژیان و كۆ-زینده‌گی ڕۆده‌نێن،
چۆن ده‌یانه‌وێ نه‌وه‌كانیان په‌روه‌رده بن، سیاسه‌ته.
به‌رده‌وامی ژیان سیاسه‌ته. خۆشزینده‌گانی
سیاسه‌ته. كوشتن و خوێن سیاسه‌ت نییه، تۆقاندنه، ترسه، چاره‌سه‌ر نییه، ده‌نا,
نه‌وه له دوای نه‌وه, ئەوەی کە بۆ نەوەکانیان بە میرات دەمێنێتەوە تەنیا کوشتار
و خوێنە.
ئاشتی یان جه‌نگ خودی پرسیاره‌كه‌یه.
خوێن ته‌نیا خوێن ده‌هێنێ له‌ته‌ك خۆیدا.
بۆ كامیان خۆیان ئاماده‌بكه‌ن خودی پرسیاره‌كه‌یه.
* جه‌نگنامه، یاده‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی جه‌نگه من
له یافاوه ده‌ینووسمه‌وه