2020 ساڵێكی شووم، به‌شی -2-
12/29/2020 10:52:00 AM
گۆران مه‌ریوانی
دیـــــــــــــــــداری
زهمــــــــــــــهن
دێباچه
به‌هه‌شتی
مام جلال، 1933-2017، له‌گه‌لێ بۆنه و دیداردا ئارهزوموند بوو خانه‌نشین بێ و له
وڵاتێكدا، توركیا، بژی و سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانی بێ. به‌داخه‌وه
ته‌نیا دوو دیداری به كتێبان هه‌ن كه هه‌ردووكیان گێڕانه‌وه‌یه بۆ كه‌سێكی دی و
دوایی دووباره نووسینه‌وه‌یه‌تی له‌به‌ر كاسێت یان له قه‌ڵه‌می دووه‌مه‌وه. له
رووی زانستی پڕۆسه‌ی دادگاوه، كه ئه‌و بۆ خۆی قانونی خوێندوه، شایه‌تی تا له
زه‌یندا فرێش بێ متمانه‌ی زۆرتره و پێچه‌وانه‌كه‌شی دروسته. له دیدی سایكۆلۆژیه‌وه،
پشت به‌ستن به زه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێكی له یاد-دوور هاوكات ته‌با به
خودی رووداوه‌كه، مه‌حاڵه. له‌م دیدارانه‌دا پرسێكی زۆر ده‌چنه به‌ر یادگه و
له‌وێشه‌وه بۆ قه‌ڵه‌م كه مه‌حاڵه لێره‌دا به گشتیاندا بچمه‌وه، به‌تایبه‌تی
كه‌م كه‌س وه‌ك مام له گه‌رمه‌ی رووداوه‌كان هه‌م به‌شدار، هه‌م گهواهیحاڵ بووه.
بۆیێ ده نمونه‌یه‌ك ڕا كورتی ده‌كه‌مه‌وه.
كێ راست بووه و
كێ ناڕاست كاری ئه‌م نووسینه نییه. لێره‌دا ته‌نیا رووداوه مێژوویه‌كان ده‌گێڕدرێته‌وه.
پارتی كۆمۆنیستی
عێراقی، 1934- ؟
پكع كه له‌مێژه
به مێشك مردوه و به له‌ش ده‌ڵێن زیندوه. درێژترین مێژووی رێكخراوه‌یی له عێراقدا
هه‌یه. وه‌لێ هه‌رگیز، به هه‌ردوو باڵیه‌وه، له بیروبۆچوون ڕا ئۆرگانێكی سیاسی
ئازاد نه‌بووه، هه‌میشه پابه‌ندی سۆڤیه‌ت، یان چین بووه. به‌وه‌ش وه‌ك گشت رێكخراوێكی
تر كه ئازادی بیروبۆچوون ده‌دۆڕێنێ، ئیدی مه‌رگی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ، نابنه فریادڕه‌سی
وڵات.
پكع به دوو باڵه‌وه
سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی
سه‌ده‌ی رابووردو سۆڤیه‌ت ده جه‌نگه‌ی خه‌باتی سه‌ربه‌ستی كۆڵۆنیهكان پێی باشه
پارتی كۆمۆنیست (=پك) له گشت وڵاتانی بنده‌ست خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و بچنه نێو
پارته ناسیونالیسته سۆسیالیسته‌كانه‌وه كه تازه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته
ده‌ست. ده سوریا و میسرێ ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌درێ. ده عێراقێ به خه‌تی ئاب
شوورهتداره و به‌شێكی پكع دژی ده‌وه‌ستنه‌وه. لهوسهروبهندهدایه مظفر
النواب، دۆستی مام، چامه‌ی (پاكانه) ده‌نووسێ(1). ناكۆكیه‌كان له 1967 به كه‌رتبوونی
پكع بۆ دووباڵی دژبه‌یه‌ك و، لیژنه مه‌ركه‌زی (=لم) و قیاده مه‌ركه‌زی (=ق‌م) سه‌ر
به دوو زلهێزی جودا، سۆڤیه‌ت و چین، دواییان دێ. ئه‌ندامانی هه‌ر دوو باڵی پكع تا
ئێستا به قه‌ڵه‌مێكی دروست و بێلایه‌ن، گه‌واهیده‌ری رۆژ-به-رۆژی ئه‌و رووداوانه
به نووسین و به دۆكۆمێنت، به‌داخه‌وه، نه‌بوون.
دیداری ته‌مه‌ن
دوو خاڵی زه‌ق
سه‌رنجی خوێنه‌ر له (دیداری ته‌مه‌ن(2) راده‌كێشێ. یه‌ك، به بیر و بۆچوونی مام،
به فیتی بارزانی باب، 1903-1979، حبیب محمد كریم، 1931-2013، سكرتێری پ د ك و خزمی
نزیكی عزیز الحاج و، 1930-2020، یه‌كێ له سه‌ركرده‌كانی پكع، ده‌نێردرێ تا دووبه‌ره‌كی
كه‌رتبوون ده‌نێو پكع بنێته‌وه.(2)
دوو، مام خودی خۆی
به هیچ جۆرێك دهستپێشكار نه‌بووه له دووكهرتی پ د ك (هێڵی مه‌لایی و جه‌لالی)ـدا،
له خۆڕا نێوی ئه‌و دابه‌شبوونه به‌وه‌وه لكاوه. ده‌نا به دروستی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،
1914-2000، رابه‌ری له‌تبوونه. مام له چه‌ند بۆنه‌یه‌ك ڕا، به ئاشكرا خۆی له‌و
كاره بێبهریكردوه. راشكاوانه ده‌بێژێ، ''جودابوونه‌وه له بارزانی باب گه‌وره‌ترین
هه‌ڵه‌ی ژیانی منه، بریا مێژوو به‌و رێچكهیهیدا نه رۆیشتبا''، ''ته‌نیا كورد
به‌و كه‌رتبوونه زه‌ره‌رمه‌ند بوو''.(3). هاوكات چ خۆی، چ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر،
1947-....، (4) ئه‌و كه‌رتبوونه به ئیبراهیمی نێوده‌به‌ن. بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌واوی
(بیرهوهریهكانیاندا) زاراوه‌ی ئیبراهیمی دێننه گۆڕێ و ده‌خوازن مێژووی 60-70
ساڵ بێ هیچ شرۆڤهكاریهك، به سهرپێییهوه له جه‌لالیه‌وه بۆ ئیبراهیمی
راستبكرێته‌وه.
مێــــــــــــژوویـــــهك
له كــــورتی
24-25 فابریوه‌ری 1956 كۆنگره‌ی 20 پارتی كۆمۆنیستی
یه‌كێتی سۆڤیه‌ت (=پكیس) ده‌به‌سترێ. دونیای كاپیتالیست و سۆسیالیستی ئه‌بڵه‌ق ده‌كه‌ن
به‌وه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه له تاكپه‌رستی ستالین و تیڕۆڕی ئه‌و ده‌گرن، ئه‌وجا
بڕیارده‌ده‌ن كه گواستنه‌وه له دونیای كاپیتالیستهوه بۆ سۆسیالیستی به ئاشتی
ده‌كرێ وشۆڕش چیتر پێداویستی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی نییه. دونیای كاپیتالیستی و
سۆسیالیستی ده‌كرێ پێكه‌وه له ئاشتیدا بژین. ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌یوه‌ستی به‌م
پرسه‌وه هه‌یه له ژوورێكی نهێنیدا سازده‌كرێ، لێ نیوڕك تایمس ته‌واوی گۆتارهكه
له 5 جونی 1956 بڵاوده‌كاته‌وه! ''له وڵاته كاپیتالیستهكاندا رێگای ئاشتیخوازانه
بۆ گواستنه‌وه به‌ره‌و سۆسیالیزم ده گۆڕێدایه''. سۆڤیه‌ت پارته كۆمۆنیسته‌كانی
دونیا راده‌سپێردرێ كه كۆتری ئاشتی ببێته سیمبۆلی ئه‌و پێكه‌وه ژیانه. رێكخراوی
ئاشتی به رێنومایی سۆڤیه‌ت له گشت دونیادا داده‌مه‌زرێن. دا‌و له پك وڵاتانانی
بنده‌ست ده‌كه‌ن، كه پك هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه و، ره‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه ناسیونالیسته
سۆسیالیستیه‌كان یه‌كبگرن. پك چین به‌ره‌نگار ئه‌و تیئۆرییه ده‌بێته‌وه و پێی قه‌بوڵ
نییه. 1957 ته‌واوی پارته كۆمۆنیسته‌كانی دونیا بانگهێشت ده‌كرێن بۆ مۆسكۆ، شاندی
چین به سه‌رۆكایه‌تی ما‌و زێدۆنگ، 1893-1976، سیاسیهتمهدارێك كه مام تا دوارۆژی زینده‌گی پێی سه‌رسامبوو، ئاماده ده‌بن.
ئیدی لێره‌وه، زۆر به كورتی، دوو رێباز و دوو زاراوه‌ی نوێ دێنه نێو فه‌رهه‌نگی
سیاسیه‌وه، كۆمۆنیزمی شۆڕشگێڕ و رێڤیژۆنیزم (=لاده‌ران). چین ده‌ستبه‌رداری دیكتاتۆری
پڕۆلیتاریا، چه‌ك، شۆڕش، له‌هه‌مبه‌ر زوڵمی كۆڵۆنیالیستان به خیانه‌ت ده‌زانێ.
داوای گفتوگۆ له سۆڤیه‌ت ده‌كا. 1960 گفتۆگۆ ده‌ستپێده‌كا ده نێوان (پكیس) و
(پكچ)، كه نێوزهده به (گفتوگۆی مه‌زن)(5).
چین،
دوایی ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیانه به كتێبێكی قه‌باره گه‌وره و بلۆكئاسا، به
زمانه گه‌وره‌كان وه‌ك خۆی، بڵاوده‌كاته‌وه. به عاره‌بی، منـاظرة الكبرى، له عێراق
یاساخ بوو. ته‌نیا، هێنده‌ی من ئاگاداربم، دوو دانه هه‌بوون، یه‌كێك له‌كن مام و
ئه‌وی دی له باره‌گای پكع-ق‌م له گه‌ڵاله. ئه‌من، كۆتایی حه‌فتاكان، ئه‌و كتێبه‌م،
نێوان 900-1000 لاپه‌ڕه ته‌نكی نیمچه نایلۆنیم خوێندۆته‌وه، له‌ڕێی فازیلی مه‌لا
مه‌حمود-ه‌وه، ئه‌ویش به دڵنیاییه‌وه، له‌یه‌كێ له‌و دوانه‌ی قهردكردوه.
چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه‌كی فره‌ی ئه‌م كتێبه دۆكۆمێنتداره ته‌رخانه بۆ پكع. چینیه‌كان ده‌نووسن
كه پكع یه‌كێ له گه‌وره‌ترین، به هێزترین و فراونترین پارت بووه له عێراق و
له جیهاندا. به‌ڵام به هۆی گیرۆده‌یی به ده‌دری پابه‌ندبوونی سۆڤیه‌ت و دۆڕانی
ئازادی بیركردنه‌وه‌یان نغرۆ ده‌بن. نغرۆبوونێك كه رابوونهوهیان سه‌خته. رابه‌رایه‌تی
عێراقیان له‌ده‌ستدا و وڵاتیان به رۆژگارێكی ره‌ش گه‌یاند.
په‌رچه‌كرداری
دونیا له‌هه‌مبه‌ر گفتوگۆی مه‌زن
شه‌سته‌كان رۆژگاری
له‌تبوونی، به‌ده‌ر له بلۆكی سۆسیالیستی ژێر هه‌ژموونی سۆڤیه‌ت، گشت پارته كۆمۆنیسته‌كانی
جیهانه، بۆ سیان و له هه‌ندێ وڵات بۆ چوار كه‌رت، سۆڤیه‌تی، چینی، ئه‌لبانی (6)
و گیڤاریستی.(7). ته‌نانه‌ت له وڵاتێكی خۆشگوزه‌رانی وه‌ك سوید و باقی سكهندهناڤیا،
پك، ده‌بنه سێ كه‌رت! گه‌ڕانێكی كه‌می ویكیپێدیا ساڵانی كه‌رتبوونی گشت پك ته‌وای
دونیات ده‌داتێ.
ده عێراقێ ڕا
كه‌رتبوون به هه‌ڵپژانی هه‌ر دوو باڵه‌كه به رووی یه‌كتردا ده‌كه‌وێته‌وه و له
هه‌ندێ شوێن، به‌غدا، ده‌بێته هۆی گرتنی چه‌ند رابه‌رێك له‌لایه‌ن پكعقم. ئه‌وجاش
به گرتنی عزیز الحاج له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه و دانپیانانه به‌دناوه‌كه‌ی كه زۆرینه‌ی
هاوڕێیان و ئه‌ندامانی خۆیانی به كوشتدهدات، كۆتایی دێ.
مام و جودابوونه‌وه‌ی
پكع
مام
ئه‌م رووداوه گه‌وه‌ره‌یه‌ی ته‌واوی دونیا كه به گفتوگۆی مه‌زن نێوزهده؛ ده‌كاته
فیتی بارزانی باب به‌وه‌ی خزمێكی عزیز
الحاج، ئه‌ویش حبیب محمد كه‌ریم-ـه به گوێی ئه‌وی یه‌كه‌میاندا بچرپێنێ: كهرتیبكه!
بێگومان مام له گشتمان زیاتر به‌و دیارده‌یه شاره‌زا و ئاشنا بووه. له هه‌مووشمان
زیاتر زانیاری له‌كن بووه. به پێوه‌ری تیئوریه پیلانگێڕیه‌كه‌ی مام، ده‌بێ له
گشت وڵاتێكدا كهریمێك هه‌بووبێ، كه بارزانیهكی باب رایسپاردبێ، تا به گوێی
رابه‌رێكی كۆمۆنیستدا بچرپێنێ، پارته‌كه‌تان لهتبكه. ئه‌م تیئۆریه كه بنه‌مایه‌كی
مێژوویی نییه، له‌لایه‌ك زیره‌كی بارزانی باب ده‌رده‌خات و له لایه‌كی تره‌وه،
ئه‌قڵی كۆمۆنیسته‌كان ده‌گێڕه‌ته‌وه سفر.
به‌ندی دوو، ئه‌وجا
سه‌رتاپای نیو سه‌ده له جوداخوازی خۆی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئیبراهیمیهكان، وه‌ك خۆی
له‌و به‌ره‌یه نه‌بووبێ. لێره‌دا پێویست به گفتوگۆ ناكرێ، ته‌نیا ده‌كرێ سه‌یرێكی
ته‌واوی به‌رهه‌می زاره‌كی، نووسینی و بینراوی مام بكرێ تا بزانرێ چه‌ند ''فریودراوه''.
ده‌رئه‌نجام
گومان له گشت بیره‌وه‌ی
و نووسینێك بكه، به هه‌چ قه‌ڵه‌مێك نووسرابێ، زه‌رد، سه‌وز، شین، سوور و
....تاد. تا راستیت، یان دروستی كایهكانت بۆ ئاشكرا ده‌بێ. گومان سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه
و زانینه. گومان كلیلی ژووره تاریكه‌كانه. گومانیش به هه‌وڵ و ته‌قه‌لا، به
ماندوبوون و به شرۆڤه‌كاری، گه‌ڕان و عه‌وداڵبوون، لێكۆڵینه‌وه‌و به دواچوون
داده‌مركێته‌وه.
مرۆڤ
زینده‌وه‌رێكی ئه‌قڵداری گومانكاره. ده‌مێ له گومان ده‌كه‌وێ ئیدی ئه‌قڵیشی
ده‌دۆڕێنێ.
سه‌رچاوه
(1)ممم پاكانه، وه‌رگێرانی دڵشاد مه‌ریوانی. یان
براءة الام، مظفر النواب، ساڵی چاپ و خانه‌ی وه‌شان (؟)، لێ له ئنیته‌ر به ئاسانی
ده‌دۆزرێته‌وه.
(2) دیداری ته‌مه‌ن، ژیاننامه‌ی مام جلال، كتێبخانه‌ی
كوردی پ‌د‌ف، 2017.
(3) كۆمه‌ڵێ دیدار و راپۆرتی مێدیاكاریی،
ئاسانه بینینه‌وه‌یان له یۆتوب، ئینته‌ر نێت...
(4) بیره‌وه‌ریه‌كانی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر
(5) مناضره الكبرى، دار بكين، الصين، ساڵی چاپ
(؟)، به ئینگلیزی:
A brief history
of the polemic between the communist parties of China
and Soviet
Union, December 1979
(6) بیره‌وه‌ریه‌كانی فاروقی مه‌لا موسته‌فا، بۆ
فرۆشتن نییه و دیاری خاوه‌نێتی، تێیدا به وردی باسی چوونی خۆی وه‌ك نوێنه‌ری
پكع-ق‌م ده‌كا له حه‌فتاكاندا به‌ره و ئه‌لبانیا.
(7) ته‌واوی نامیلكه، نووسین و یادداشته‌كانی
خالد احمد زكی، هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی گیڤارا بۆ ئه‌هواره‌كانی عێراق، به
كوشتنی خۆی دوایی دێ، شه‌سته‌كان. له حه‌فتاكانیشدا كۆمه‌ڵێ له به‌یروته‌وه دێنه‌وه
كوردستانی عێراق به ناوی، له‌شكری سووری رزگاری عێراق، گشتیان گیران و له سێداره
دران. من به نه‌وجه‌وانی چوومه‌ته زیندان، له به‌غدا جدیده، له سه‌روبه‌ندی
له سێدارهدانیادا و بینومن. رۆژێ له باره‌یانه‌وه ده‌نووسم.