28 فابریوه‌ری: زمـــــانــی نێـــرجیسیـــــــزم
3/4/2025 2:25:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
كه‌وتنــــه نێــو ته‌پـكــــــــــه‌وه
28 فابریوه‌ری جیهانی هه‌ژاند. ئاوروپای تووشی شۆككرد. هامشۆی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاوروپای بۆ كۆنفڕانسی كراوه و داخراو چڕكرد. سه‌رۆكۆماری وڵاتێك، ساده بدوێیین، به‌ر به‌رچاوی گشتمانه‌وه كه‌وتنه نێو ته‌پكه‌وه و (ته‌مبێ)كرا. پرسیدێنت ترامپ نیشانی ''هاوتاكه‌ی''، پس. زیلینسكی دا، چۆن له حزوری وان‌دا، شای زلهێزان و كه‌پوبڵندان، فێربێ دابنیشێ و ڕه‌فتار بكا. هه‌نووك هه‌رای كۆنفڕانسی هه‌ینی سارد نه‌بۆته‌وه. پس. ترامپ و جێنشینه‌كه‌ی، ج د ڤێنسێ، به هاوكاری مێدیای لایه‌نگریان تامی ساده‌ی (ته‌مبێكردنی) زلهێزانی وه‌بیرهێناینه‌وه. لێ تامی زمانی لوتبه‌رزی و فیز بۆ دانیشتووانی ده‌ره‌وه‌ی ئاوروپا نوێ نییه. نا-ئاوروپییه‌كان ده‌یان سه‌ده‌یه ئه‌م تامه تاڵه‌یان، به‌وشه و به كرده‌وه، نه‌وه له دوای نه‌وه هەقە له زاردا ، مابێ. ئه‌م تامه (مزره) بۆ دانیشتووانی ده‌ره‌وه‌ی ئاوروپا، له نمایشی ساده و بێ ماكیاژییدا، به وشه و كردار گه‌ر خۆمان فریو نه‌ده‌ین، ده‌بێ زینده بێ. مه‌گه‌ر مرۆڤ له مێژو په‌ندوه‌رناگرێ؟ مه‌گه‌ر گه‌لان و میلله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی ئاوروپا زمانی لووتبه‌رزی، خۆبه زلزانین و فیزیان له سه‌ر پێستیان، له هه‌ست و نه‌ستیاندا وه‌ك خاڵی له‌دایكبوون نه-نه‌خشێنراوه؟ ئه‌م ته‌زوی شۆكه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه، ده‌با ته‌نێ ئاوروپای بهه‌ژاندبا. ''ئێمه'' په‌روه‌رده‌ی به‌ر ده‌ستی وه‌ستا و شاگردانی ئه‌و زمانه‌ین.
هینــــدوســـــــــتان
1931، با دوور لانه‌كه‌ینه‌وه، ده‌مێ گاندی وه‌ك نوێنه‌ری وڵاتیان دێته به‌ریتانیا بۆ گوژمی دووه‌می دانوسان له‌مه‌ڕ ئازادی هیندوستان، بە جله (شڕه‌كه‌یه‌وه) و جووتێ سۆله‌وه بە پاپۆڕ ده‌گا. میسته‌ر چێڕچێڵ به‌و بۆنه‌یه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی كۆنسه‌رڤاتیڤه‌كاندا گۆتار ده‌دا؛ ''فیتنه‌گه‌رێ .... فه‌قیرێ* به نیمه-ڕووت و قووتی هاتووه، به‌سه‌ر نێردیوانه‌كانی كۆشكی شانشیندا سه‌رده‌كه‌وێ و باسی ئازادی ده‌كا! هاوده‌م خه‌ڵكی ڕێكده‌خا بۆ ڕاپه‌ڕینی شارستانیانه''!ده‌می وێنه‌گرتن له‌ته‌ك شا جۆرجی پێنجه‌م و شابانو، ماریای خێزانی، ده‌ڵێ؛ ده‌یه‌وێ به فۆتۆیه‌ك خۆی بكاته هاوتای شانیشینانمان! كه له وێنه‌گرتن ده‌بنه‌وه، ڕۆژنامه‌وانان ده‌پرسن؛ میسته‌ر گاندی، نه‌ده‌كرا به قات و كه‌ره‌واته‌وه بێیت؟ هه‌مان پرسیار ئاڕاسته‌ی پس. زیلینسكی كرا. گاندی كه سه‌رجه‌م ژیانی به ئینگلیزی و له به‌ریتانیا یاسای خوێندوه، ئاشنای كو‌لتور و ژیانیانه، ڕۆشبیرێكی نوێییه و ژیانی داناوه بۆ گۆڕانكاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی،وڵاتی یه‌كخستووه، باگۆیان ده‌داته‌وه؛ ''جا چ پێویست ده‌كا، میسته‌ر چڕچێڵ به‌شی من و خۆیشی پۆشاكی پۆشی بوو''!
زمـــانـــی لــــــــووتبـــه‌رزی
زمانی نێوان سه‌رده‌ست و بنده‌ست، زاڵم و زوڵمدیده، كۆڵۆنیدار و كۆڵۆنیار .... هه‌میشه زمانی فیز و لووتبه‌رزییه. سه‌یر نییه كه فه‌رهه‌نگی زوڵمداریی هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، تژییه له ده‌سته‌واژه‌ی: كێوی، وه‌حشی، توركی چیانیشین، پێست-، -سوور، -زه‌رد، -ڕه‌ش ...... بێده‌رپێ، ڕه‌شوڕه‌جاڵ، پێپه‌تی، ...... ته‌نانه‌ت وشه‌ی كافیر (كافر) له زمانی كلۆنیداره‌كانی ئافریكا به خه‌ڵكی ئافریكا خۆیان گۆتووه كه گوزارشته له كێویله و نه‌خوێنده‌وار و ڕه‌شوڕه‌جاڵ، بڕوانه ڕۆمانه‌كانی خه‌ڵاتوه‌رگری نۆبێڵی 2003، س.ج. م. كۆدسی 1940- ......فڕانكۆ، دیكتاتۆری ئیسپانیا، (ئو‌سكارا-زمانی باسكه‌كان) نێوده‌با به نا-شارستانی، ده‌شته‌كی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌یگێڕنه‌وه كه له بۆنه تایبه‌تییه‌كانیدا گۆتویه‌تی، زمانی به‌رزای كێوییه، بنبڕی ده‌كه‌م! فڕانكۆ قه‌ده‌خه‌ی كرد، ڕۆشبیران و مامۆستایانی زمانی ڕاونا، وڵاتبه‌ده‌ری كردن.
دوو نامــــــه‌ی شــــایــانـه
ده‌مێ سه‌ددام حوسه‌ین هەندێ خێزانی سوێدی به بارمته گرت، 1993، چه‌ند سایكۆلۆژانی تایبه‌تمه‌ند له ده‌رونناسی فیزیار و لوتبه‌رزاندا، ڕێنمایی میری و شای سوێد، كاڕڵ گۆستاڤی شازده‌یه‌میان كرد، نامه‌یه‌كی تایبه‌تی به ده‌ستخه‌ت و واژووی خۆی بۆ حوسه‌ین بنووسێ. چوون ده‌زانن كابرا وێڕای لووتبه‌رزییه‌كه‌ی مه‌یلی به پفكردنه، مه‌یلی له پێدا هه‌ڵدانه ... تا ئاسمان! نامه گه‌یشت و بارمته‌كان ڕۆژی دوایی به‌ردران!
ئێستا به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێ ده‌مێ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، ك. ستاڕمه‌ر، وه‌ك دیاری نامه‌یه‌كیی شای خۆیان، چاڕڵسی سێیەم، به پێش چاوی دونیاوه، ده‌داته ده‌ست مس. تڕا‌مپ. ئاوروپییه‌كان كه مێژوویه‌كی درێژیان له زمانی ئه‌و دوو ئۆردوگایه‌دا هه‌یه، ده‌زانن ده‌ردار كێییه و هه‌توان چییه! دەزانن کێ بە ڕەچەڵک ئەڕیستۆکراتە و کێش (بەرگە نوێییەکەی پادشای) پۆشیووە.
ئـــه‌فســــــــوس
پێده‌چێ یاده‌وه‌ری وڵاتان و مرۆڤ هاوتابن، زوو مێژویان له یاددا كاڵبێته‌وه، زه‌ینیان كوێربێته‌وه. ده‌نا بۆ میلله‌تی من، كورد، كه یه‌كێكن له قوربانیانی ئه‌و زمان و ڕه‌فتارانه، كه له فه‌رهه‌نگی وان‌دا به جه‌رده و ڕێگر و چه‌ته و ...... نێویان هاتووه، كه له‌بان مێزێك به قه‌ڵه‌مێك وڵاتیان وه‌ك كێكێكی مه‌زه‌دار به‌شكردوه و ........ نه‌ده‌با مێژووییان ئاوها ئاسان له یادا كاڵبێته‌وه. هه‌ر شرۆڤه‌كارێ دێ، ئه‌فسانه‌یه‌ك ده‌نووسێ! وه‌لێ له شوێن زامی پێستی مێژژویینەی خۆی ناڕوانێ.
ته‌مبێكردنی مس. زیلینسكی درێژه‌ی ده‌بێ. یان ملده‌دا یان ده‌گۆڕدرێ. پێده‌چێ بژارده‌ی دواییان زیاتر كه‌م گومان بێ.
تێبینی:
فەکیر، لە زمانە ئاوروپییەکاندا بە دەروێشێکی هیندوستانی دەگۆترێ کە بەسەر پشکۆ یان تەختی بزمارڕێژی سەرپەڕیدا دەڕوا.

گاندی بەڕێوە، 1931، بۆ دانوسانی فەڕمی نێوان هیندوستان و بەریتانیا.