نێوان داهێنان و دزین و كۆپییه
3/27/2021 8:03:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
سهرهتــــــــــا
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابووردوهوه
تا ئه‌وڕۆ دزین و كۆپییه‌ی ئێستاتیكا(1)، به گشت ژانراكانیهوه، بێ-شه‌رم بۆته
به‌شێك له (داهێنان). خوێندنه‌وه‌ی كتێبێ، نووسینێ، گۆێگرتن له سترانێ، ئاوازێ
...... به زمانێكی كاڵی بێگانه، فره جار، ''به‌رهه‌م'' ده‌هێنرێته‌وه به
كوردی! لێ به نێوی ''داهێنه‌رێكی'' نوێوه. میلله‌تیش، له پێشه‌وه‌یاندا
رۆشنبیران، به بلیمه‌تیان ده‌چوێنن، چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌ده‌ن. ئێستا دزین و كۆپییه
به نێوكی ''مۆدێرنه‌وه'' نێوزهدن، داهێنان! هه‌ندێجار وشه‌گه‌لی زل به‌كارده‌هێنرێن
له‌و نێوه‌نده‌ی ڕا، پاروودی، نێواندهقان، بنده‌ق، هه‌وای سۆفیزم و فه‌لسه‌فه،.......
به قه‌ولی پێشینان، منداڵی نازدار نێوی له ئه‌ژمار نایێ.
بۆ به پێزكردنی باسه‌كه پێویستمان به كورته
مێژووییه‌كه له‌مه‌ڕ داهێنانی به‌رهه‌می ئێستاتیكا و ژانره‌كانی. هاوكات زانیاری
مێژوویی لهمهڕچۆنێتی پاراستنیان. ئایا بۆ داكۆكی له موڵكی تاك، دۆزه‌ره‌وه و
داهێنه‌ر، قانون چی ده ههگبهدایێ؟ ده‌ی گه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی له رێیی
یاساوه به‌رهه‌می تاك و كه‌سه‌كی نه‌پارێزن، كێ ده‌بێته داكۆكیكار؟ داخۆ ده‌ركی گه‌نجینه‌ی
دۆزینه‌وه و داهێنان ئاوه‌ڵه‌یه بۆ تاڵانی و ئه‌نفال؟ ئه‌ی كێ خه‌می په‌یداكردنی
بژێوی داهێنه‌ر و به‌هره‌مه‌ندانی ده‌بێ؟ ره‌نجی كێ به زایه ده‌چێ؟ كێ بێ-ره‌نج
ده‌چێته سه‌ر سفره‌ی رازاوه و داخراوی وان؟
مێــــــــــژوویهك
هه‌ر له چه‌رخی شازده به‌دواوه و وه‌رچه‌رخانێكی
مێژوویی بۆ به یاساكردنی به‌رهه‌می نوێ و داهێنان په‌یدا ده‌بێ. هاتنی چینی
بۆرژوا و ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ته‌كنیكی نوێ، دۆزینه‌وه و داهێنان، به‌وه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی
سه‌عاتی كار كه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ خه‌ڵكی كه‌مێ زیاتر و بۆرژوا فره‌تر كاتی
پشوویان هه‌بێ. ساڵۆنی(2) ماڵه بۆرژهواكان پڕ ده‌بن له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و چاپ رێگا له‌بار ده‌كا بۆ (كاڵا یان به‌روبوومی)
ئێستێتیكا. چاپگهرایی دێته گۆڕێ، رۆژنهمهگهریی ده‌زێ، نووسین ئیتر ته‌نێ هونه‌ر
نییه. به‌ڵكو كاڵایه. به‌رهه‌می ئێستێتیكا ده‌بێته كاڵا، مانه‌ندی گشت كه‌لوپه‌لێكی
تر. ئه‌ویش ده‌بێ وه‌ك كاڵای تر رێبگرێ به‌ره‌و بازاڕ. بۆ؟ بۆ فرۆشتن. بۆ؟ تا خاوه‌نه‌كه‌ی
ده برسێ نه‌مرێ. كاڵای هونه‌ر ده‌بێته بژێوی ژیان. به‌هره و ره‌نج ده‌بێته سه‌رمایه.
ده‌وڵه‌ت داهێنان و دۆزینه‌وه یاساگر ده‌كا، ده‌زگای تایبه‌تی بۆ رۆده‌نێ، خاوه‌ن
قه‌ڵه‌م و فڵچه‌ش سه‌ندیكای تایبه‌تی داده‌مه‌زرێنن، 1838 فه‌ڕه‌نسا، 1884 به‌ریتانیا
و ئاڵمان، 1893 وڵاتانی سكهندهناڤیا(3)، ده‌بنه خاوه‌نی یه‌كێتی نووسه‌رانی
خۆیان. پێشتریش ده رۆژئاوایێ، 1700-1600، سه‌نته‌ری داكۆكی و توێژینه‌وه‌ی
ئاكادیمی دێنه گۆڕێ، ئاكادیمای فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئاڵمان و ......تاد(4).
كاڵای هونه‌ریی و
رێكخستنی بازاڕ
ئیتر
گشت شتێ كه دێته به‌رهه‌م ده‌بێته
كاڵا. چوون ده‌فرۆشرێ. ئاڵوگۆڕ به كه‌لوپه‌ل ده‌فه‌وتێ. دراو ده كیسه ده‌نرێ.
كاڵای ئێستێتیكا ده‌بێ وه‌ك باقی كاڵایانی دی ده بازاڕێدا ساخبكرێنهوه. تا قه‌ڵه‌مدار
و فڵچهدار ده برسێ نه‌مرێ، ده‌بێ دوڵه‌ت له رێی ده‌زگای تایبه‌ته‌وه خاوه‌ن ''كاڵا-به‌رهه‌م''
بپارێزێ و داكۆكیان لێ بكا. به‌وه‌ش ده‌زگای تایبه‌ت دێته گۆڕێ، ''ده‌زگای
پاراستن و بهڵگهدان بۆ دۆزه‌ره‌وه و داهێنه‌ران-(5)،'' بۆ تۆماركردن و پاراستنی مافی به‌رهه‌مهێنان به
مۆركی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه و به‌خشینی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌ڕمی بۆ دۆزه‌ره و داهێنه‌ر،
كه تێیدا مافی خاوه‌ندارێتی ده‌پارێزدرێ، پاشان به میرات به جێ ده‌مێنێ وه‌ك
موڵكێ بۆ خانه‌واده و كه‌سوكار، چوون سه‌رمایه‌یه. سه‌رمایه‌ش ده‌كرێ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری
بێ. پاڕله‌مان، نوێنه‌رانی میلله‌ت، ده‌كه‌ونه خۆیان و پێشنیارگه‌لێ بۆ
پۆپاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت ده‌درێته ده‌وڵه‌ت تا یاسای تایبه‌ت دابڕێژرێ بۆ
پاراستنی به‌هره‌مه‌ندان و ''به‌رهه‌میان'' به‌وه‌ی موڵكی هه‌موو كه‌س نییه و خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تین، كهسهكین. مۆری ماركه‌ی پارێزراو ده گشت كاڵایێ ده‌درێ(6)، خاوه‌نه‌كه‌ی
پێ ده‌ناسرێ. ئیدی كۆمپانیای تایبه‌تی، وه‌ك گشت كاڵایه‌كی تر، بۆ كه‌سانی به‌هره‌مه‌ند
و هونه‌رمه‌ندیش دێنه گۆڕێ، خانه‌ی وه‌شان و رێكلام. رێكه‌وتنامه به پێی یاسا
مۆردهكرێ و بۆ یه‌كه‌مجار ده مێژوو ڕا ده‌كرێ ئه‌م نه‌دارانه باشتر بژین. نه‌چنه
ده‌ربار و به شان و باڵی ''ئه‌م'' و ''ئه‌و''-دا هه‌ڵنه‌ده‌ن، تا نانی رۆژانه‌یان
په‌یدابكه‌ن. به واتایه‌كی راستتر و رژدتر، ئازاد ده‌بن. بێ منه‌ت ده‌بنه خاوه‌نی بژێوی خۆیان. كۆپمانیهكان،
به واتایه‌كی دی خانه‌ی وه‌شان، پڕ ده‌بن له كارمه‌ند و یاساناسان بۆ مۆركردنی گرێبه‌ست
ده نێوان ئێستێتیككار و كۆمپانیهكاندا.
سه‌یر نییه كه وینستۆن چهڕچیڵ، 1874-1965، ده بیرهوهریاكنی ڕا ده‌نووسێ،
ئه‌ز هه‌رگیز منه‌تی كه‌سم قه‌بوڵ نه‌كردوه، هه‌میشه به نووكی قه‌ڵه‌می خۆم
ژیاوم(7).
به‌ره و هۆڵی
دادگا:
خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تی بوونی هه‌یه؟
گریمان گه‌ر خاوهننامه و تۆمارنامه‌ی ماركه‌ی
كه‌سه‌كی بوونی نه‌بێ، ده‌ی باشه تۆیۆتا، ماكدۆڵانس، سه‌لمان روشدی، په‌نیری
گرێكی، لویس گلهك، شانێڵ، سڤێتلانێ ئێلێكسێڤیچ، فاسبینده‌ر، تۆماس ترانستروێم
..... تاد ده‌با كه‌شكۆڵی ده‌روێشیان هه‌ڵگرتبا یان بچوونابا به‌ر ده‌روازه‌ی ''ده‌ربار''
بپاڕایهنهوه له ره‌حمه‌تی سه‌ردار! هه‌ر
كه‌سێ بێ و گڵۆپێكی تۆیۆتایهك ده‌ربێنێ و چرایه‌كی رۆن بنێته جێی به ناونیشانی
'داهێنان'' به ''ده‌قی رووناك'' و ''په‌ره‌پێدانی'' دروستی به‌رهه‌م، خاوه‌نی
كۆمپانیای تۆیۆتاش زه‌ق زه‌ق سهیریبكا؟ بێژێ ماشه‌ڵا! ده‌ی گه‌ر نووسه‌رێكی
''چۆنگوتن'' بێت و ''نێودهقێ'' بترنجێنێته نێو ''منداڵی نیوه شه‌وی''(8) سه‌لمان
روشدی 1947-...، یان شیعری، دوای مردن(9) و بێژێ، ئێ گه‌لۆ تۆ لۆ زویر ده‌بیت خۆ
مه تێكستهكهتمان لۆ جوان كردویت؟ ئه‌وه‌تا راناوی كه‌سی سێ و دوومان بۆ كردویته
كه‌سی یه‌ك! گڵۆپمان لۆ كردویته چرا! له‌وه جوانتر چت گه‌ره‌كه؟
گشت دزین و لاساییكردنه‌وه‌یه‌ك (=كۆپی) بێ
پرس و ره‌زامه‌ندی خاوه‌نی هه‌ردوولای گرێبه‌ست، داهێنه‌ر و كۆمپانیای وه‌شان، دز
و كۆپیكاری ''كاڵا''- ته‌نێ به‌ره‌و یه‌ك جێگای ده‌با، به‌ره‌و هۆڵی دادگا.
خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تی و گشتی
''ده‌ق هه‌ر هێنده دانه‌ر خاوه‌نێتی تا ده‌نووسرێ،
ئیدی ده بێته موڵكی خه‌ڵك و ئه‌مه بۆ هونه‌ریش وایه''(10). پێده‌چێ ئێستێتیكا
و ده‌ق دوو شتی جیاواز بن! ده‌ق بوونی نییه، ده‌ق كاڵایه، كاڵاش سه‌روه‌ته،
ماڵی دونیاییه. ''مه‌زهه‌ری خالقی هه‌مان رای هه‌یه''(10). ئه‌مه زیاتر له كه‌ڕه‌نای ئه‌نفال و تاڵانی ده‌چێ
وه‌ك له تێڕوانینی نووسه‌رێ. ئه‌ز بێ-خه‌به‌ریش بووم به‌وه‌ی خالقی سه‌رچاه‌وی
''رێفڕێنس'' یاسایه و گۆته‌ی ئه‌و باڵاتره له گشت قانون و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تان!
قهولێكه پیرۆزتره ده خه‌باتی هونه‌رمه‌ندان بۆ تیكه‌یه‌ك نان، گه‌ر نه‌ته‌وێ
ببیته گیانله‌به‌رێ ده به‌ر دهركێی ''ده‌سه‌ڵاتداران''.
دزین و كۆپیهكاری (پلێجهیریزم)(11)
بۆ دووركه‌وتنه‌وه له جستوجۆی نابهسود
راسته‌وخۆ له ده‌قه یاساگرهكان ده‌ڕوانین.
''ده‌قێكی كۆپیهكراو به به‌راورد به مه‌تنێكی
ره‌سه‌ن چۆن پێناسه ده‌كرێ؟ به‌وه‌ی كه‌سێ فۆڕموله وبیرۆكه‌ی كه‌سانی تر وه‌ك ئه‌وه‌ی
هی خودی خۆی بن نمایش بكا. ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یێنێ ده‌بێ و پێویسته لێكچوونێ ده
نێوان هه‌ر دوو‌و مه‌تنه‌كه‌دا هه‌بن. ده‌كرێ ده سترهكچهردا یان له باسی
ئایدیا و بیرۆكه‌دا لێكچوونی هاوشێوه هه‌بن.'' یاخود ''ئه‌تۆ به‌رپرسی، به پێی
ده‌قی یاسایی، كه بیرۆكه و فۆڕمۆله، هه‌ر دوو، ده‌بێ هی خۆت بن. باس له بیرۆكه‌یه‌ك
یان فۆڕمولهیهك بكه‌یت به‌وه‌ی گوایێ به مۆرك هی خودی خۆتن، لێ ده بنه‌ڕه‌تدا دزرابێ
یان كۆپی كرابێ، به دزین ئهژماردرێ''(12).
بۆچی لاساییكردنه‌وه
به‌ده؟
''چوون دان به مافی خاوه‌نی مه‌تنه ره‌سه‌نه‌كه
نانرێ و خۆی نه‌بان ده‌كا لێی، بێبه‌شی ده‌كا له‌و مافانه‌ی كه یاسا دهقاندویهتی
و پێی ره‌وا بینیووه''(13). ئه‌مه‌ش بێبه‌ش
بوونه هه‌م له سودی مادی و هه‌م له سودی ئایدیالی.
شارستانێتی و جه‌نگه‌ڵ
یاسای پاراستنی به‌رهه‌می ئێستێتیكا له‌وه‌باره‌وه
چ ده‌ڵێ(14).
* په‌ره‌گرافی، پ1: خاوه‌ندارێتی
تایبه‌تی ده‌مێ دێته گۆڕێ كه به‌رهه‌مێكی ئێستێتیكا
ده‌زێ.
* پ2: ته‌نێ داهێنه‌ری به‌رهه‌می ئێستێتیكا مافی به‌كارهێنانی به‌رهه‌م و نیشاندانی
نمونه‌یه‌ك له
هونه‌ره‌كه‌ی هه‌یه.
* پ3: مافی خاوه‌ندارێتی، مافی سودی
ئابوری ته‌نێ ده‌گێڕێته‌وه بۆ داهێنه‌ر ده به‌رهه‌مدا،
(مافی ئابوری)، ته‌نانه‌ت مافی به‌كارهێنانی به‌رهه‌م
به شێوه‌یه‌كی ئایدیالیش ته‌نێ هی داهێنه‌ره (مافی ئایدیالی).
* پ4: مافی خاوه‌ندارێتی ئه‌و هه‌قه‌ش ده‌دا به داهێنه‌ر ده‌مێ به‌رهه‌مێكی به‌كار
ده‌هێنرێ نێوی
خاوه‌نی
ده‌بێ ئاشكرا كرابێ، (مافی رێزداری).
زیندان و سزاپاره
* پ54: كه‌سێ یاسای مافی خاوه‌ندارێتی (بێ‌نیاز یان به نیاز و ئه‌نقه‌ست
یاخود به هۆی
لاموبالاتیهكی قورسه‌وه پشتگوێ بخا)
بشكێنێ له به‌كارهێنانی به‌رهه‌مێكی ئێستێتیكادا، خۆی تۆمه‌تبار ده‌كا، به‌وه‌ش
رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه، یان به سزاپاره یاخود به زیندانیكردن، لانی زۆر تا
دوو ساڵ. به‌ده‌ر له ره‌چاوكردنی شكاندنی لانی مافی ئابوری یان ئایدیالی خاوه‌ندار.
قهردبار و قه‌ره‌بووكردنه‌وه
* پ54: ده‌ست تێوه‌ردان به مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتن له به‌رهه‌مێكی
ئێستێتیكا و به‌كارهێنانی، به ئه‌نقه‌ست، به نیازه‌وه یان بێ‌نیاز، كه ببێته
شكاندنی مافی خاوه‌ندارێتی كه‌سه‌كی، ئه‌و كه‌سه تۆمه‌تبار ده‌بێ به شكاندنی مافی
خاوه‌ندارێتی كه‌سه‌كی\تایبه‌ت و ده‌بێ قه‌ره‌بوویه‌كی شیاو بداته هه‌ڵگری خاوهننامهی
به‌رهه‌مه‌كه.
یاسا و زه‌مه‌ن
بێگومان گشت ده‌قێكی یاسایی ده‌چێته چوارچێوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیه‌وه، له
وڵاته دیموكراته‌كاندا، سه‌ره‌تا 70 ساڵ و ئێستا بۆته 50 ساڵ. یانی دوای ئه‌وه‌ی
50 ساڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی ئێستێتیكادا راده‌برێ، ئیدی نابێته موڵكی گشت، لێ ده‌كرێ
گشت سوودمه‌ندبێ لێی، وه‌ربگیرێ و به‌كاربهێنرێ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا. ئیدی یاسا
چیتر سزا هه‌ڵگر نییه لهوبوارهیهدا(14).
دروستبوونی
كتێبخانه
كتێبخانه موڵكی گشت كه‌سێكه كه باج به ده‌وڵه‌ت
ده‌دا، بۆیێ ده‌كرێ سوودمه‌ند بێ له كتێبانێ كه له ته‌واوی كتێبخانه‌كانی
وڵاتدایه. سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی په‌نجاكان، سوید 1952، به پێشنیاری پاڕله‌مان و به
فرمانی مۆركراو له‌لایه‌ن پادشاوه، هه‌ر كتێبێ كه قه‌رد ده‌كرێ سێ فلسێ ده‌درێ
به كتێبخانه‌كه، له‌و 3ف، 2ف ده‌چێ بۆ مافی خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كه(15). لێره‌وه كۆمه‌كی كتێبخانه‌كان دێته گۆڕێ.
ساڵانه ده‌كرێ نووسه‌ران داوای كۆمه‌ك بكه‌ن، هه‌ره‌وه‌ها بانگهێشت ده‌كرێن بۆ
ئێواره-كۆڕ و له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌یاندا له‌و بودجه‌یه پاداشت ده‌كرێن.
ئه‌وجا تا كتێبی نووسه‌رێ زۆرتر قهردبكرێ، هه‌قی زیاتره و له‌وێشه‌وه هه‌ڵگری
خاوهننامهی به‌رهه‌مه‌كه پاداشتی زیاتره.
موڵكی گشت یان تاك
ده
شارستانیه‌تدا هیچ به‌رهه‌مێ موڵكی گشت نییه. گشت به‌رهه‌مێ خاوه‌نداره. به پێی
یاسا سه‌روسه‌ودای له‌ته‌كدا ده‌كرێ. ئه‌وی خاوه‌نی دیار نه‌بێ جڤاك، له رێی ده‌وڵه‌تی
قانونه‌وه خاوه‌نێتی. تاكیش له رێی باجه‌وه سوودمه‌نده لێی. یانی جڤات و ده‌وڵه‌ت
له رێی باجه‌وه پێكه‌وه گرێدراون و بوونه‌ته یه‌كانه‌یه‌ك، نه‌ك دووانه‌یه‌ك. كاری
ئه‌و یهكانهیهش رێزداریی و داكۆكییه له وڵات، جڤاك، ئابوری، سیاسی و ......
بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕیش بچێته ڕێوه له پێش گشت شتێك‌دا رێكخستن و داكۆكییه له
(بازاڕ) و له (كاڵا). لێره‌شه‌وه له نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند.
تیئۆری به گشتدانی به‌رهه‌می هونه‌ری و
جیاكردنه‌وه‌ی له به‌رهه‌می ئابوری، وه‌ك ده‌بینرێ، له مێژه نه‌ماوه و بوونی
نییه. لێ تیّۆریهك هه‌یه له كن ره‌خنه‌گرانی ئێستێتیكا، دوا نووسه‌ر میشیل
فۆكۆ، 1926-1984، دوا-فۆڕموله‌ی كردوه، به‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێ(16) كه كه‌وته
به‌ر چاوان، نیازه مه‌به‌ستێك، گه‌ر له دڵی خاوه‌نه‌كه‌یدا هه‌بووبێ، ده‌كرێ
بگۆڕدرێ، به‌وه‌ی هه‌ر تاكێ له دیدی خۆیه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكا. ناوه‌رۆكی به
چاویلكه‌ی خۆی مه‌به‌ستدار بكا. له‌م رووه‌وه لێكدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه ده‌گشتێنرێ.
بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز دێنه گۆڕێ. هه‌ر بۆیێ دیدگای لێكدانه‌وه ده‌بێته
موڵكی گشت نه‌ك له وڵاتێكدا به‌ڵكو له ته‌واوی دونیادا. لێكدانه‌وه و خاوه‌ندارێتی
دوو بزاڤ و دیدی جودان له یه‌ك، چ به پێیی یاسا یان به ئایدیالی.
ده‌رئه‌نجام
مرۆڤایه‌تی گه‌یشتۆته قۆناخێ كه بتوانێ چی
رۆحله‌به‌ره، به ئینسانیشه‌وه، كۆپییه بكا. ده مێژه ده‌كرێ كڕیارێ ده شاره
گه‌وره‌كانی ئاوروپادا خۆی بكا به یه‌كێ له بانكه‌كانی تۆوی ئاده‌میزاد-دا و
داوا بكا كه خۆی و خێزانی بڕیاریانداوه فهرزهندێكی چاو شین، پێست سپی، په‌نجه
باریك، كه‌ڵه‌گه‌ت......تاد بزێنێن، ئه‌ویش به‌سیفه‌تی كڕیاریی تۆ-و هاتووه! گه‌ر
خه‌باتی كه‌سه‌كی، میلله‌ت، مرۆڤ، ده‌زگا مرۆڤایه‌تییه‌كان، و ده‌وڵه‌تی یاساگر نه‌بایا
دهمێژه كۆپیه‌ی ستالین، هێتله‌ر، پینۆچێت و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ...... به ده‌سته
و به دانه ده شه‌قامه‌كان ڕا ده‌بینران! ده‌بێ سوپاسگوزاری خه‌باتی، تاك، جڤات
و به‌رهه‌می وان، ده‌وڵه‌تی یاساگر بین كه مۆڕاڵ و ئه‌تیك له‌م رووانه‌وه
پارێزراون. ده‌نا كۆپیه‌ی زارۆ‌كان و مرۆڤان به‌پێی راسپاردهنامه و نیازنامهی
''ئه‌م'' و ''ئه‌و'' ده‌زان، وه‌ك نێودهقان! جڤاكی دیموكرات تا ئه‌وڕۆ ئه‌و خه‌باته‌ی
سارد نه‌كردۆته‌وه. جڤاتی به رواڵه‌ت دیموكراتیش هه‌ر 4 ساڵ جارێ ده قهشمهرجاڕیكهدا
ده‌چنه به‌ر سندوقی ده‌نگدان و قهشمهرخانیهك ده‌هێننه گۆڕێ به‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمه‌داران
هه‌ڵده‌بژێرن. ده پێشێوهیان چین، روسیا، ئێران، توركیا ..... كه له سوژنێكهوه
تا ده‌زگا ته‌كنیكییه نێوهكیهكان كۆپییه
ده‌كه‌ن. سیخوڕ و پاره‌یان به دونیادا بڵاوبۆته‌وه به نیازی دزی و كۆپییه‌ی
''كاڵای'' تاك و جڤاك و ده‌وڵه‌ت. لێ كه كۆڵبه‌رێكی مه ده سنورێ ڕا ده‌بینرێ،
به ئاگر دایدهبێژن، نانێكی ره‌ق بۆ بژێوی ده خوێنێ هه‌ڵده‌كێشن به پاساوی
''كاڵای'' یاساخی به قاچاخ هێناوه، یانی بێوه‌ی باج به ده‌وڵه‌تێ بدا، كه خاوه‌ندارێتی
وڵاتی ده ئهستۆیێ، یاسای شكاندوه، مه‌رزی به‌زاندوه. ئه‌فسوس، كۆمه‌ڵێ نووسه‌ری
مه‌ش كه‌وتوونه‌ته داوی تێڕوانینی ده‌وڵه‌تی قه‌شمه‌رجاڕ. ئێستا كۆمه‌ڵێ نووسه‌ر
ده‌ڵێن، نه‌خێر ده‌ق و هونه‌ر، به شایه‌دی م. خالقی، خاوه‌نی تایبه‌ت\كه‌سه‌كی
نییه، هه‌ر به‌رهه‌مێ زاده‌ی نوكی قه‌ڵه‌مێ بێ، وهبازاڕێ بكه‌وێ، ئیدی كاڵایه‌ك
نییه به مۆركی كهسهكییهوه، به‌ڵكو موڵكی گشته!
ته‌نانه‌ت، گریمان، گه‌ر ماركس ده ته‌واوی بۆچوونیدا راستی كردبێ، به‌وه‌ی
له رۆژگاری كۆمۆنیستیدا گشت ''به‌رهه‌مێك، كاڵایه‌ك'' ده‌بێته موڵكی گشت. بێ شك
له‌وه‌یدا هه‌ڵه‌ی كردوه كه زاده‌ی بیر و بۆچوونی مرۆڤ، به‌رهه‌می به‌هره‌مه‌ندی
وان، ئێستاتیكا و زانستێ كه ره‌نجی زاده
و ته‌قه‌لای ئه‌قڵی كهسهكییه، هه‌رگیز نابێته خاوه‌ندارێتی گشت. مۆركی كه‌سه‌كی
ده‌مێنێ. ئه‌و رۆژه‌ی كه شوێن قامكی تاك به زاده‌ی بیر و زه‌ینه‌وه نه‌مێنێ، ئه‌و
رۆژه مه‌رگی مرۆڤ له دایك ده‌بێ. كۆتایی داهێنان و بههرهمهندیشه.
ئیدی هیچ مانایه‌ك بۆ زینده‌گی و ژیان نامێنێ. مرۆڤایه‌تی سه‌رقاڵی گه‌مه‌ی بێنه و بگره‌ی دزی
و كۆپییه ده‌بێ.
تێبینی: دزین و جیهان
به‌هاری
1979 ئه‌من به نه‌وجه‌وانی له به‌یروت-م ده‌مێ له رۆژنامه‌ی النهار-دا
مانیفێستێكی یۆنسكۆ ده‌خوێنمه‌وه(17)، كه گه‌وره هونه‌رمه‌ندی عاره‌ب محمد
عبدول الوهاب، 1901-1991، وه‌ك دزی گه‌وره تۆمه‌تبار ده‌كا و لیستێ به 13 به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ندانی رۆژئاوا بڵاوده‌كاته‌وه كه وه‌هاب یان سه‌رده‌ق، نێوده‌ق، بنده‌ق،
یاخود هه‌ر هه‌مووی له‌و موسیزیانه ناسراوه رۆژئاواییانهوه دزیوه. دوای نزیك
39 ساڵ جارێكی تر مێدیای العربیه ده‌رباره‌ی گه‌وره-دز ده‌نووسێ، به ئاشكرا دزی
ده‌كرد(18)، به كوردی یانی به رۆژه نیوه‌ڕۆ ماڵی خه‌ڵكی تاڵان ده‌كرد! وه‌لێ هه‌ر
هه‌مان ده‌زگا، یۆنسكۆ، 30 ئاپڕیڵ 1977، خه‌ڵاتی هاوموسیزیانێكی وه‌هاب ده‌كا،
ریاض السنباطي، 1906-1981، وه‌ك یه‌كێ له باشترین موسیزیانێ له
جیهنادا(18).
روونكردنه‌وه-سه‌رچاوه
1. زاراوه‌ی ئێستێتیكا، زانستی جوانناسی،
گوزارشته له زانستی جوانناسی به
گشت ژانره‌كانییه‌وه.
2.
ساڵۆن به فه‌ڕه‌نسی گوزارشته له هۆڵی میوانی ماڵه بورژهواكان كه مه‌كۆی هونه‌رمه‌ندان
و به‌هره‌مه‌ندان بوون. بڕوانه فه‌ڕهه‌نگی فه‌ڕه‌نسی-فه‌ڕه‌نسی.
3. Europiska länders författar
förbundens historia, سوید خاوه‌نی یه‌كێتی نووسه‌رانی خۆیه‌تی و 3000 ئه‌ندامی
كارای هه‌یه. ئاماری2015
4. مێژووی دامه‌زراندی ئاكادیمیه ئاوروپییهكان،
پێگه‌ی ئهلاكترۆنی، به
سویدی و نه‌رویژی.
5.
Patent och registreringsverket, 1885
6.
ده‌زگای تۆمار و به‌ڵگه‌نامه‌ی داهێنان و دۆزینه‌وه، سوید، 1885. له
ڤێنێدی-ئیتالیا له
1474 مۆری ماركه‌ی كه‌سه‌كه‌ی بۆ داهێنان، دۆزینه‌وه هه‌بووه. ده‌وڵه‌ت
مافی پێدان و
لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌بووه.
7. Winston Churchill, Memorial & Memorial, Library Coookery
book,
1977.
8. Midnight’S Children,
S. Rushdie, 1981.
9. Efter
död, Tomas Tranström, samlade dikter, Pocket, Alidlibris B,
1993.
10. قسه‌یه‌ك
له‌باره‌ی هه‌ردوو شیعره‌كه‌ی ''ره‌فیق سابیر'' و '' ساڵح سووزه‌نی'' یه‌وه، زه‌مه‌ن
پرێس مانگی نه‌ورۆ 2021.
11.
plagiarism كۆپییه و دزیكردنی ئێستێتیكا، بڕوانه فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد و لێكدانه‌وه‌یان،
ده‌كرێ به ئاسانی بدۆزرێته‌وه به ئینگلیزی یان فه‌ڕه‌نسی.
12. Lawline, angående Litterärverk och
Lagen om upphovsrätt till Litterära och konstnärliga verk (URL), 2020.
13. Urkund, Vad är Urkund? Jude Carrol, Oxford
Brookes University and
Carl Mikael Zetterling, 2020.
14. بڕوانه 13.
15.م‌م ته‌واوی پهگهی
كتێبخانه ئاوروپیهكان و هاوتاكانیان، من زانیاریه‌كانم له سویسرا و وڵاته سكهندهناڤیهكاناوه
وه‌رگرتووه.
16. بروانه 15.
17. The Order of the things, Michel Foucault, 1966, Goodreaders.
17.جریده النهار، بیروت، ربیع 1979. بیان یونسك‌و 1979
18.
20 سپتمبر2018، العربیه.