له یادی مردنی گابڕێڵ گارسیا ماركێس-دا (1)
4/23/2024 2:57:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
خــــزمــایه‌تی:
گارسیا و عێراق و هینــدوســــــتان
پێده‌چێ ئه‌ویش تامی گوناهه‌كه‌ی فروغ فروخزاد-ی كردبێ، ''گوناهم كرد گوناهێكی پڕ له‌زه‌ت.''
گارسیا یان گابۆ، وه‌ك هاوڕێیانی نزیكی نووسه‌ر گازی ده‌كه‌ن ، له جایه‌كدا ده‌ڵێ: ''مرۆڤ سێ جۆر ژیان ده‌ژی: ژیانێكی كه‌سه‌كی و یه‌كێكیش فه‌ڕمی، سێهه‌میان زینده‌گی په‌نهان و نهێنی.'' ژه‌نیوه‌ری 2022 یه‌كه‌مجار El Universal- كۆڵۆمبیا ده‌ینووسێ پاشان فره‌گه‌لێ له چاپه‌مه‌نییه گه‌وره‌كان. ئه‌من سه‌ره‌تا له هیندوستان له ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وێدا هه‌واڵه‌كه ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌وجا سه‌ربورد:
سه‌ره‌ه‌تای 1990 سۆزان كاتۆ-ی، 1960-... مه‌كسیكۆ - ڕۆژنامه‌وان و فیلمكار، له‌ته‌ك نووسه‌ر گابۆ هه‌ندێ كار پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه، نووسینی سیناریۆ بۆ: ''گه‌مه به ئه‌وینه‌وه مه‌كه'' و پاشان كورته فیلمی: ''ئاوێنه‌ی دوو مانگ.''
ئاكامی ئه‌م (ئاشنایه‌تییه) كیژۆڵه‌یه‌كه به نێوی؛ ئیندیرا، وه‌لێ به په‌نهانی. جێی ئاماژه‌یه سۆزانه كاتۆ نه‌وه‌ی خانه‌واده‌یه‌كه بابیان كۆچبه‌رێكی عێراقییه. گابۆ ئه‌و سه‌ربورده‌ش پێ ده‌زانێ. ئه‌وده‌م سۆزانه كاتۆ سی ساڵه و گابۆ شه‌ست و قسور.
هینــــدوستـــــان
ئێندێرا گاندی،1917-1984، یه‌كه‌م كه‌سه پیرۆزبایی له گابۆ ده‌كا كه خه‌ڵاتی نۆبێڵ 1982، ئاشكرا ده‌كرێ. هه‌مان ساڵ ده‌مێ فیدڵ كاسترۆ ده‌چێته مۆسكۆ بۆ پرسی ناشتنی لیۆنێد بریژنێڤ 1907-1982، سه‌رۆكی ئه‌وده‌می سۆڤیه‌ت، ئیندێراش له‌وێییه، نایشارێته‌وه له كاسترۆ كه به گابۆ سه‌رسامه و ده‌خوازێ به نهێنی بیبینێ. ئه‌ڵبه‌ته گابۆ-ش به ئیندێرای سیاسی سه‌رسام بووه. كاسترۆ بۆ سێ ڕۆژان دیدارێك ڕێك ده‌خا و گابۆ-ی هاوڕێی به نهێنی به‌ره‌و هیندوستان به‌ڕێ ده‌كه‌وێ. ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری نێوان ئه‌م دوو به نێوبانگه‌یه. دوو ساڵ دوای ئه‌م دیداره، 1984، ئیندیرا تیڕۆڕ ده‌كرێ. لێره‌وه نهێنی نێوزه‌دكردنی كیژۆڵه په‌نهانه‌كه‌ی به ئیندیرا دێته گۆڕێ.
مارسێدیس و بنه‌ماڵه‌ی ماركێس
به قه‌ولی هه‌ر دوو كوڕه‌كه‌ی ''ڕۆدریگۆ'' و ''گۆنزالۆ'' و خوشكه‌زایانی، گابڕێڵ ئێلیگۆ و تۆڕێش گارسیا؛ خزمانی نزیك ئاگاداری زاینی ئیندیرا بوون لێ بۆ خاتری خانم (مارسێدس بارچه پاردۆ 1932-2020)-ی خێزانی گابۆ كه له 1956، خێزانن، به په‌نهانی نهێنییه‌كه ده‌هێڵنه‌وه. تا 2014 ده‌می مردنی گابۆ، ئه‌وجا كه‌مێ ورته-ورت په‌یدا ده‌بێ و ده‌ڵێن ئیدی خێزانیشی زانیوێتی. لێ كه مارسێدس گیان ده‌به‌خشێ 2020، ئیدی نهێنی په‌رده‌ی په‌نهانی جێ دێڵێ.
2
دوا ڕۆمانی گارسیا:
''ئاگۆست یه‌كدی ده‌بینینه‌وه''
دوا ڕۆمانی نووسه‌ره. دیاره دوا ساڵه‌كانی ژیانی نووسه‌ر سه‌خت بووه. چوون دووچاری نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فاوی ده‌بێ. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ڕۆمانێ ده‌نووسێ، ''ئاگۆست یه‌كدی ده‌بینینه‌وه.'' پاشان په‌شێوان ده‌بێته‌وه و وه‌سێت ده‌كا بیسووتێنن.
دوای ده‌ساڵان نه‌وه‌كانی دێن و ڕه‌شنووسه‌كه پینه و په‌ڕۆ ده‌كه‌ن و چاپی ده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌ی وه‌سێتی، گابۆ، بابیان.
ڕانــــــــان:
خانم ئانا ماگده‌لێنا باخ، كه‌سایه‌تی ڕۆمانه‌كه، به پاكیزێتی شووی كردوه. دوای 46 ساڵان خێزانداری ده‌چێته سه‌ر مه‌زاری داكی كه له دورگه‌یه‌كی كاریبی نێژدراوه. پێنج ساڵ به‌رده‌وام هامشۆی مه‌زاری داكی ده‌كا. هه‌ر ساڵێك چاپته‌رێكه له ڕۆمانه‌كه. هه‌ر ساڵێكیش ده‌مێ ئیدی ماشین ئاو نابڕێ، به پاپۆڕی-بار ده‌په‌ڕنه‌وه. كاری خانم له‌و پاپۆڕه‌دا په‌یدا كردنی دۆستێكه تا شه‌وی ده‌گه‌ڵدا بگوزه‌رێنێ. هه‌ر ساڵی و دۆستێك له پاپۆڕی بارهه‌ڵگردا و بۆ شه‌وه‌یش ده ئۆتێلێكی ڕا. ته‌واو.
ڕۆمانه‌كه زیاتر به خه‌ونی ده‌می پیرێتی مرۆڤ ده‌چێ. ده‌ڵێن، له سایكۆلۆژی مرۆڤدایه كه ده‌مێ ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه خه‌ون به سێكس و نه‌وجه‌وانانه‌وه ده‌بینن. به زمانی ڕۆژانه ئه‌م ده‌مه‌یان له ژیانی ڕه‌گه‌زی (پیاو) نێوزه‌دكردوه به (ده‌رده پیرێتی). گۆیێ مرۆڤ منداڵ ده‌بێته‌وه و خه‌ونی ته‌ڕی پیره‌مێردانه به نه‌وجه‌وانانه‌وه ده‌بینێ!
گاندی 1869-1948
مه‌هتامه گاندی ده‌مێ ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌كشێ؛ تووشی ئه‌م ده‌رده ده‌بێ. هێنده خه‌م ده‌یگرێ تا ده‌رده خه‌مۆكی ده‌گرێ. ئه‌و كه مرۆڤدۆست و ڕه‌فتارپاك و ڕه‌ند بووه ویستوێتی هه‌میشه به پاكێتی و خاڵی له گوناهـ بژی. ئه‌م (ته‌ڕه-خه‌ونه-پیره‌مێردانه) به تووڕه‌یی خودا له خودی خۆی لێكده‌داته‌وه. ئیدی چۆته ته‌مه‌نه‌وه و ناتوانێ پێش له ته‌ڕه-خه‌ونه سێكسییه‌كانی بگرێ. عاجز ده‌بێ. پزیشكیش چی پێ ناكرێ. گاندی ڕێ به خۆی ده‌دا كه خوشكه‌زا و نه‌وه كیژۆڵه نه‌وجه‌وانه‌كانی شه‌وان له بان هه‌مان چارپای ئه‌م بنوون تا ئه‌م بتوانێ ده شه‌رمی وان‌دا كۆنتڕۆڵی خودی خۆیی و ته‌ڕه-خه‌ونیی شه‌وانی بكا. به‌مكاره‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند ده‌بێته‌وه و ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌ك كه تا ئێستێ له ژیاننامه‌ی ئه‌و ناشۆردرێته‌وه. كه‌م ژیاننووسی گاندی خۆی له‌م باسه دزیوه‌ته‌وه.
چاپكردنی ئه‌م كتێبه‌ی ماركێس هه‌مان سه‌ربوردی گاندی-ـم له فۆڕمێكی تردا وه‌بیر دێنێته‌وه. ده‌كرێ چاو له‌و هه‌موو زمان جوانی، پێدا هه‌ڵدان، وه‌سف، ورده‌كاری ئاڵۆز به گرفتی ده‌رده خه‌ڵه‌فاوییه‌وه بپۆشین. ده‌با نه‌وه‌كانی هه‌رگیز ڕێییان به خۆیان نه‌دابا ئه‌م ڕۆمانه به‌رنه چاپخانه. ده‌شێ سوودی ماددی تێدا بێ، هه‌ر له ئێستاوه به چه‌ندان زبان وه‌رگێڕدراوه. له بازاڕی كیتابفرۆشاندا تا ئێستا كه‌سێ هاوتای گابۆ نییه، میگێل دو سێرڤانێس، 1547-1616 لێ ده‌رچێ.
سه‌رچاوه:
1. El Universal, Gustavo Tatis Guerra, Sunday, 18 January 2022
2. AN 3 January 2022, Astrid Surez
3. El Sol de Mexico 18 january 2022.
4. The Print 20 jauary 2022
5. The Indien Express 28 january 2022, Paromita Chakrabarti
6. Until August by G G Marquez, English or Vi ses i augusti översatt av: Hanna Nordenbö