143وتار

درۆکردن له‌كــن سیاسه‌تمـــه‌داران و ئاكامـــی

5/20/2023 7:33:00 PM
گۆران مه‌ریوانی

كایه‌ گێنچی*: توركیا، ڕۆماننووس ونووسه‌ری به‌نێوبانگی نێوده‌وڵه‌تی توركیا له‌ دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ 'زی نیۆڕكار'، ئامریكا، ده‌رباره‌ی دوا هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌دوێ. دیداره‌كه‌ مێدیاكاری دیار، ئیسهاك چۆنتێر، ئاماده‌ی كردوه‌. هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ر ڕۆژه‌ پاژێكی گرینگی ئاماده‌بكه‌م. سوپاسی ئێوه‌ش ده‌كه‌م گه‌ر ڕێ بده‌ن خوێنه‌رێكی زۆر بیبینێت.

ئیسهاك چۆتینێر:توركیا وڵاتێكه‌ به‌ ناوچه‌ی لێك جودای گه‌وره‌ و جیاوازه‌وه‌ له‌ ڕووی كولتور، ئاین و ده‌نگده‌ریشه‌وه‌‌. باشه‌ ئه‌مانه‌ ته‌نیا له‌و جێگایانه‌دا وان كه‌  به‌ر زه‌مینله‌رزه‌ كه‌وتن یان په‌لوپۆی بۆ سنوری تریش هاویشتووه‌؟

ئاردوگان
كایه‌ گێنچێ:
ئاكامی زه‌مینله‌رزه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو. ئاردوگان چووه‌ ئه‌و ناوچانه‌ و به‌ڵێنی دا كه‌ خانووبه‌ره‌ی زه‌ره‌رمه‌ندان سه‌رله‌نوێ دروست بكاته‌وه‌. ئه‌و گۆتی، نه‌گبه‌تی به‌شێك بووه‌ له‌ قیسمه‌ت و نسیبی وان. ده‌شێ چه‌ند وشه‌یه‌كی تریشی بۆ دڵنه‌وایی و لێبورده‌گی وان دابێ؛ به‌ڵام ئه‌وانه‌ زیاتر گفتی ژێر لێو بوون. پاشان، له‌ جه‌وهه‌ردا، گۆتی، ''ژیان هه‌ر به‌رده‌وامه. ئێوه‌‌ نه‌جاتان بوو. به‌داخم بۆ خه‌ساره‌تی ماڵ و منداڵتان. ئێمه‌ دێین و له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا خانووتان بۆ دروست ده‌كینه‌وه‌. قه‌ردتان ده‌ده‌ینێ. بێگومان ده‌بێ قه‌رده‌كانمان بده‌نه‌وه‌، خۆ نانخواردن به‌ به‌لاش نییه‌.''

كلیچدارئۆغڵۆ
ئه‌وجا كلیچدارئۆغڵۆ، كاندیدی ئۆپۆزیسیۆن، چووه‌ ئه‌و شوێنانه‌ و گۆتی،‌ ''ئاخر ئه‌مه‌ چۆن‌ قه‌بوڵده‌كرێ. حوكومه‌ت به‌رپرسه‌. له‌ دوو ده‌یه‌دا به‌هیچ جۆرێك پشكنین و بینین بۆ ئه‌و خانووبه‌رانه‌ نه‌كردوه‌. ئێوه‌ ده‌بێ بۆ مافی خۆتان كۆشش بكه‌ن و، ئێمه‌ش خانووه‌ ڕماوه‌كانتان به‌ خۆڕایی سه‌رله‌نوێ بۆ دروست ده‌كه‌ینه‌وه‌. پێویست ناكات هیچ پوولێك بده‌ن، چوون ئه‌وه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌.''

ده‌رئه‌نجام
ده‌رئه‌نجام، كه‌سێ به‌ڵێنی شتێكت به‌ خۆڕایی بداتێ درۆییه‌. ئه‌وانه‌ كه‌سانی ڕۆمانسین. ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ شوێن متمانه‌ نین. له‌ دونیای سه‌رمایه‌داری ئێمه‌دا هیچ شتێ به‌ به‌لاش نییه‌. متمانه‌ی ئێمه‌ بۆ كه‌سێ ده‌ڕوا كه‌ ده‌یه‌وێ ماڵمان بۆ چێبكاته‌وه‌ له‌ ڕه‌نجی خۆمان. ئه‌م په‌رچه‌كرداره‌ گه‌لێ چه‌پخوازی وه‌ك منی تووشی شۆك كرد، چوون چاوه‌ڕوان بووین خه‌ڵكی په‌رچه‌كردارێكی جیاواز بنوێنن.
    *         *         *        *          *
* نووسه‌ر و ڕۆماننووس، كه‌م ڕۆژنامه‌ و گۆڤاری ئاوروپا و ئامریكا هه‌یه‌ نووسینی ئه‌وی بڵاو نه‌كردبێته‌وه‌، یه‌كه‌م ڕۆمانی 2008 وه‌شێنراوه‌، دكتۆرا له‌ ئینگلیزیدا‌، نوێنه‌ری 'زی لا ڕڤیو ئۆف بووك'ـه‌، مێژووی ئه‌ده‌بیاتی توركیای بۆ زانكۆی به‌نێوبانگ، هاڤارد، نووسیوه‌، ڕاپه‌ڕینی باخچه‌ی غازی، كۆدێتای 2016، ناسراوترین كتێبی 'شێڕ و بولبوله‌' كه‌ بۆ نووسینی ته‌واوی توركیای ته‌ی كردوه‌.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن