جــــــه‌نگنـــــــــــــــامــــــــه 5*
10/23/2023 9:43:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
نـــــــــزاكانـــــی داكـــــــم
ئه‌ڵاهـ و ئه‌كبه‌ر مه‌لا
بانگدانــــــه
تـــــاریك و لێڵـی به‌ری به‌یانـــــه
مانگی به‌جێمــاو له سه‌فه‌ری شه‌و
زه‌رده له ترسی قاسپه قاسپی كه‌و
ع. گۆران، له شیعری گه‌شتی هه‌ورامان.
شـــــــــێو 20 ئۆكتۆبه‌ر 2023
دانراوه. له مزگه‌وتی حسن بێگ (بڕوانه
وێنه‌كان) قه‌د ماڵمان، ده‌نگی ئه‌ڵاهـ و ئه‌كبه‌ر دێ. مزگه‌وتی البحر (ده‌ریا)ـش،
بە دامێنی یافای کۆنەوە، ده كه‌ناری ده‌ریای نێوه‌ڕاست بۆی ده‌سه‌نێته‌وه، بڵندتر.
ئه‌میان ڕێك به قه‌د یاڵێكه‌وه‌یه و له سه‌رو خۆیەوە یه‌كێ له جوانترین و كۆنترین
كڵێسای شار هه‌یه، كڵێسای كاثۆلیك. ئه‌ویان، حسن بێگ، له‌بان شه‌قامێكی جوانه،
نزیك ده‌ریا، نوێژنكراوه‌ته‌وه. لای ئه‌میانه‌وه چه‌ند به‌ێت كه‌نێسه‌ت (كڵێسای یه‌هودیان)
هه‌ن. وه‌ك ئه‌وان مێژینه‌ن. هێشتا بانگ ته‌واو نه‌بووه. ئاپ و ...... پاشان بوقی
ئاگایی لێده‌دا. ھەڵدێین بۆ حه‌شارگه. ئێستێ له هێزی به‌رگرییه‌وه ئاپاێكمان وه‌رگرتووه
كه ده-پازده چركه پێش بووقی ئاگایی لێده‌دا. به ده‌رو-دراوسێكانیشمان داوه.
ده‌شنووسێ ڕاكێت به‌ره‌و كوێ دێ و تا چ ئاستێك ڕیسك له گۆڕێدایێ. له‌ولاش، له
بان گشت ڕاكێتێك كه به‌ره‌و ئێمه ده‌هاوێژرێ، الله اكبرێ نووسراوه و چه‌ند ئایه‌تێك.
كه ڕاكێت ئاگر ده‌درێ هاواری الله اكبره.
ته‌واوی ئه‌و ئێواره‌یه له حه‌شارگه
بێده‌نگم. برسێتیم وه‌بیر نامێنێ. ئه‌ز
منداڵ ده‌بمه‌وه و گوێ له داکم، نه‌نكم و باپیرم {كه ده‌روێش و خودا ناس و ته‌كیه‌دار
بوو} هه‌روه‌ها جیرانه‌كانمان و ته‌واوی شار‌و وڵات و....... ده‌گرمه‌وه. ئه‌م
خودای كوشتنه و جه‌نگه له كه‌نگێوه په‌یدا بووه؟ ده‌می منداڵی من نه‌بوو. ده
خوێندگه نه‌بوو؟ وانه‌ی دین یارمه‌تی، كۆمه‌ك، پشتیوانی هه‌ژاران و بێ باوانمان
ده‌خوێند. خودای ئه‌وده‌م، به ته‌نێ گوێی له نزای داكم ..... ده‌گرت، ده‌مێ ده جه‌نگه‌ی كو‌شتار و بۆمببارانی
كوردستاندا، شه‌سته‌كان، له‌سەر بەڕماڵێ ڕووی لە ئاسمانێ ده‌كرد:
- ''خودایێ .... منداڵی من و جیران و ئیمانداران
بپارێزه، خۆمان و كه‌سوكاریشمان، خودایێ بێ به‌شمان مه‌كه له ڕوحمت، خودایێ باش
و خراپی مه هه‌ر خۆت ده‌یزانی! ده چاوی میهرت با دوور نه‌بین، ئامین!''
منداڵی من
به‌هاترین ده‌می منداڵی من گوێڕادێرانم بوو دە
غەفڵەتێدا له نزای داكم و نه‌نكم. چ نزایان جوان ده‌گۆت ''چاوێكت له‌م منداڵه
وردانه‌ش بێ، هه‌مووی هی خۆتن!'' خودای مه‌زن، جوان و دڵفراوان چاوی له منیش بوو!
لێبورده، به ڕوحم و بێ تۆڵه. شمشێر هی دەروێشان بوو بەدەم حاڵ و زیكری خوداوه.
وەرچەرخانێک
فه‌له‌ك ده‌سوڕێ و شاهـ ده‌ڕوخێ و خومێنی
دێ، 1979. ئیدی مێژووی نه‌گبه‌تی تۆمارده‌كرێ. خودای (ئیمانداران) ده‌گۆڕێ. الله
اكبر ده‌بێته مۆركی كوشتن، خوێنڕشتن، سه‌نگبارانكردنی ژنان و قامچیكاری..... به‌هار
ده‌ڕوا و زستانی 1979 سۆڤیه‌ت بۆ ''ڕۆنانی سۆسیالیزم'' ڕوو له ئافگانستانێ ده‌کا،
قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێ. سه‌رۆكۆماری ئا‌مریكا، ڕۆناڵد ڕێگان 1911-2004، ده گۆتارێكیدا
''عه‌ره‌بستان ڕایان سپاردوین، پاره و سه‌ر له‌وان و تفاقی جه‌نگ له ئێمه!''
موجاهید ڕووه‌و ئەوێ ده‌ڕۆن و، ته‌نانه‌ت له هۆلیۆد اللە اکبر ده‌بێته فیلم,
"ڕامبۆ لە ئافگانستان!" ئیتر له‌و ڕۆژگاره‌وه ته‌واوی دونیا ده‌می
كوشتن و خوێنڕشثن، شه‌لاقلێدان، سه‌نگباران
و ئەندامانی بەدەن بڕین ... بیسه‌ری ئه‌و هاواره‌یه.
چه‌رخ ده‌سوڕێ و موجاهید بۆ به‌شداری
له شه‌ڕی نێوخۆی یۆگۆسلاڤیادا به‌ره‌و بۆسنیا ده‌ڕۆن. فه‌له‌ك ده‌ورانێكی تر ده‌ڕوا وئافگانستان داگیر
ده‌كرێ، ئێران ڕێده‌كاته‌وه كه موجاهیدین به خۆیان و الله اكبره‌وه، ڕووه و
كوردستان و عێراق بێن. ئه‌وجا جونود ئیسلام، زه‌رقاوی، قاعیده، داعش ...... به‌ره
به‌ره به‌ره‌و ئافریكا، شه‌باب له سۆماڵیا و ابول سه‌یف له فلیپین و بوكوحه‌رام(=جمعیه
السنه للدعوه والجهاد) له نێجیریا و .... زه‌وتكردنی شه‌نگال و ..... بردنی كچۆڵه‌ی
بچكۆله و گه‌وره به سه‌بایا و كوڕه-منداڵ به غوڵام چ لای بووكوحه‌رام، چ لای
داعش ...... الله اكبر ته‌وای ژیان ده‌گرێته‌وه. لە ژووری نووستنەوە، دەمی سەرجێیکردن
لەتەک كچۆڵه‌ی ده-دوازده ساڵانەوە کە به سه‌بایاكراون، یان كڕاون و به‌خشراون،
تا مەیدانی جەنگ، چاقۆی سه‌ر گه‌ردنی پێشمه‌رگه و ڕۆژنامه‌وان و .... به زیندوویی
سووتانی فڕۆكه‌وان و .... كوبانێ و ڕه‌قه و .....و... كوشتن ده‌بێته فیلمی (زه‌مه‌نی
مۆدێرنه)ـی چاڕڵی چاپلین. له‌سه‌ر قایش 1700 کادێدی ئاكادیمیای سه‌ربازی له تكریت
یه‌ك له دوای یه‌ك به فیشه‌كی ده‌مانچه به ته‌وقی سه‌ره‌وه، بێ پرس و لێكۆڵینه‌وه،
بە دەم ئەو ھاوارە دەکوژن. ئیدی كو‌شتار، رق و قین وه‌ك دیعایه‌ی فیلمی سینه‌مای سه‌رده‌می
منداڵی من ده‌به‌خشرێته‌وه، به ئایه‌ته‌وه، به نێوی خوداوه. به به‌ڵێنی به‌هه‌شت
و حۆری و .... ئاوی كه‌وثه‌ر و شه‌راب و .....تەرتیباتەوە!
دانێــــــــــڵ
ده ناكاوێ دانێڵ'ـی جیرانم ده‌ڵێ، ده‌كرێ
بڕۆینه‌وه بۆ ماڵێ، زه‌نگی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی موشه‌كباران لێدرا .....
له مێژه ده‌نگی شادی الله اكبری
مزگه‌وتی حسن بێگ و البحر كۆتایی هاتووه.
له مێژه من نزایه‌كم له شێوه‌ی داكم
و نه‌كم و جیرانه‌كانمان نه‌بیستووه ......
له مێژه خودای مه له میهری خۆی دڵمانی
پڕ نه‌كردوه ....
له مێژه ئه‌م دوو میلله‌ته‌ی خۆت، ئەم
دوو ئامۆزایە لێره، به به‌رچاوی منه‌وه،...... له قین و كینه‌دا نغرۆ بووه .....
له مێژه چاومان نوورت نابینێ و به
تاریكی كه تۆ نه‌فره‌تت لێكردوه ......... ڕاهاتووه!
له مێژه ئێمه به چاقۆی قین ئیسماعیله‌كانی
تۆمان، فەرزەنەکانی خۆمان......... بێ ئه‌وه‌ی تۆ فرمانت کردبێ ... سه‌ر لە جەستەیان
دەکەینەوە ...
خودایێ .... دڵمان بۆ نورت، بۆ میھرت،
بۆ عەشقت، بۆ تەبایی نەبێ ......... مەیکەرەوە!
مزگەوتی حسن بێگ
مزگەوتی البحر
مزگەوتی البحر و کڵێسا‌ی کاثۆلیک لە یافای کۆن