كه‌یسی ڤیكتۆر خارا-چیلێ و ده‌زگای دادی كوردستان
8/4/2023 4:02:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
(50) ساڵ
11 سه‌پته‌مبه‌ر
1973، بۆ چیلێ ڕۆژێكی شووم بوو. ژه‌نه‌ڕاڵ پینۆ چێت، 1915-2006، حوكوموتی دیموكراتیانه
هه‌ڵبژێردراوی چیلێ سه‌رنگون كرد. ڕه‌شبگیره. سه‌رۆكۆمار سلڤادۆر ئالێندی،
1908-1973 و هاوڕێی شاعیری پاپڵۆ نیرۆدا، 1908-1973، ده‌كوژرێن. زیاد له (5) هه‌زار
هاوڵاتی له یاریگای سانتیاگۆ ده‌ئاخرێن. هۆڵی ژێره‌وه‌ی جلگۆڕین ده‌كرێته ئه‌شكه‌نجه‌خانه.
كۆدێتاچییه‌كان سوێند بۆ یه‌كدی ده‌خۆن كه هه‌رگیز ڕاستی نه‌دركێنن و گه‌ر ناچاریش
كران خۆیان بكوژن، چیشیان له توانادا بێ به نه‌یارانیان بكه‌ن. ڕۆژگار ده‌گوزه‌رێ
و زه‌مه‌ن ده‌گۆڕێ. په‌یمانی نێوان كۆدێتاچییه‌كان درزی تێده‌كه‌وێ. چیلێ خه‌باتی
سڤیلدارانه گه‌شه پێده‌ده‌ن. چی ڕێكخراوی دیموكراتیخوازی نێوده‌وڵه‌تییه ده‌خرێته
كار. دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی و دادگایی كردنی تاوانباران خاڵی یه‌كه‌می ئه‌جێندای خه‌ڵكی
دادپه‌روه‌ره.
ڤیكتۆر خارا، 1932-1973
شاعیر، موسیزیان و سترانبێژ خارا یه‌كه‌م ڕۆژ به پێشچاوی
خه‌ڵكه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ. هه‌ردوو ده‌ستی ورد ده‌كرێ. به 44 فیشه‌ك لاشه‌ی
به بێژنگ ده‌كرێ. گولـله‌ی پشت گه‌ردنی به ده‌ستی ژه‌نه‌ڕاڵ پێدرۆ باریێنتۆس ده‌ته‌قێنرێ.
لاشه‌ی له شه‌قامێكی لاته‌ریك فڕێ ده‌درێ. ڕێبواران ده‌یناسنه‌وه. 1990 كه پڕۆسه‌ی
دیمكراتیزه‌كردنی چیلێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، فره‌گه‌لێ له ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان ده‌چنه‌وه
ماڵی گه‌وره بابیان، ئا‌مریكا. لێ زه‌مه‌ن گۆڕاوه و ئیدی باوی ده‌ست له تاوان
خاوێن كردنه‌وه‌یه.
خێزانی خارا، خوان خارا 1927-
.....
خێزانی، خوان
خارا، 1927-..... (96 ساڵ) له دایك بووی به‌ریتانیایه، باله‌رینایه، به هاوكاری
پارێزه‌ری تایبه‌ت بۆ تاوانی سیاسی، لویس ئۆرتێز كیۆراگا، یه‌كه‌م شكاتنامه‌ی 1978
ده‌خاته به‌رده‌م دادگای سانتیاگۆ. ئیدی سه‌فه‌ری بێكۆڵنه‌دانی خێزانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی
تاوانباران ده‌ست پێده‌كا. سه‌ره‌تای مانگی جوڵای ئه‌ویساڵ هه‌شت ئه‌فسه‌ری پله جیاواز
به كوشتنی دوو كه‌س به (15) ساڵ زیندانی كران و سێ ساڵی زیاده‌ش به تاوانی ڕفاندن.
نۆیه‌م ئه‌فسه‌ر به (5) ساڵ كه ده‌ستی له كوشتنی خارا و كه‌سێكی تردا هه‌یه زیندانی
كرا.
ژه‌نه‌ڕاڵ بارینتۆ بكوژی خارا
2016 دادگایه‌كی سڤیل
بكوژی خارا له فلۆریدا ده‌دۆزێته‌وه. به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ فریاكه‌وتووه و هاوڵاتنامه‌ی
ئامریكای وه‌رگرتووه كه ڕێگره له ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی بۆ زێدی خۆی. لێ دادگا
(28) ملیۆن دۆلار بژێرده-پاره بڕیار ده‌دا بۆ قه‌ره‌بووی ماڵباتی خارا. مانگێ پێش،
جوڵای ئه‌مساڵ، ده‌نگۆ بڵاوبۆوه كه ئا‌مریكا له ڕێی دادگاوه ناچار كراوه هاوڵاتنامه‌ی
خۆی له ژه‌نه‌ڕاڵی بكوژ بستێندێته‌وه. ئیدی ئێستا دادگاكانی چیلێ سه‌رگه‌رمی پڕۆسه‌ی
ڕاده‌ستكردن و دادگایی كردنی ژه‌نه‌ڕاڵن. لاپه‌ڕه‌ی تۆزگرتووی په‌نجا ساڵ له مێژووی
تاوان ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیان هه‌ڵده‌درێته‌وه. ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ خاڵی سه‌ره‌كی
له پڕۆسه‌ی دادگا ته‌نیا بڕیاری حوكومدان نییه به‌ڵكو چه‌سپاندنی داده به پله‌ی
یه‌ك، خستنه ڕووی تاوان و هۆكانێتی به پله‌ی دوو. چوون دادگایه‌كی دیموكرات به
شوێن تۆڵه‌دا ناگه‌ڕێ، هێنده‌ی به شوێنی سۆنگه‌ی تاوان و له‌وێشه‌وه پڕۆسه‌ی
جاره‌كی تر دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوان، به واتایه‌كی دی داد له ڕێی ده‌ستور و
یاساوه ببێته بنه‌ما (مه‌رجه‌ع) وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌بێژن.
دادپه‌روه‌ری كوردستان
زه‌مه‌ن گۆڕاوه. په‌نابه‌رانی هۆشیاری هه‌ڵهاتووی وڵاتانی
جیاواز پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای داد له تاراوگه په‌ره‌پێداوه. سورییه‌كانیش به‌ڕێوه‌ن
ببنه پێشه‌نگ. تا ئێستا 250 په‌ڕاوی تاوان ده‌رهه‌ق به (25) ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی
پله باڵایان ڕاده‌ستی دادگای نێوده‌ڵه‌تی بۆ تاوان كردوه. ''سه‌نته‌ری یاسادار بۆ
به‌دواچوون و خوێندنیان'' ڕۆناوه. ئێستا چه‌ند ئه‌فسه‌ریان له‌وانه له ئاڵمان ڕاپێچی
دادگا كردوه و هه‌ندێكیان به زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌ند كراون: انور رسلان 13
ژانیوه‌ی 2022 زیندانی هه‌میشه‌یی و ئه‌فسه‌ر لوید الغریب به ساڵێ زیندانی. ڕۆژانه
ئه‌فسه‌ران و زڕه-دادوه‌رانی تاوانباری جیاوازی دونیا كه ڕێییان ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوا
ده‌گیرێن. سوێد تا ئێستا چه‌ندین تاوانباری جه‌نگ و سیاسی به زیندان حوكمداوه،
كه هاوڵاتی ڕوس، وڵاتانی ئافریاكا و ئێرانن. پڕۆسه‌ی گرتن و ڕاپێچكردنی
تاوانبارانێ كه دژ به میلله‌تی خۆیان ده‌جوڵێن له ته‌واوی دونیا دیموكراتدا په‌ره
ده‌سێنێ. سه‌یر نییه هه‌ندێ وڵات، له‌وانه توركیا، ئێران، ڕوسیا و چین
.....تاد كه نه یارانی سیاسی خۆیان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان ژارخوارد ده‌كه‌ن یان ده‌فڕێنن به‌ره‌و وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان؛
تا په‌نابه‌رانی ئه‌كتیڤ چاوترسێن بكه‌ن. ئێستا، له 2022، سه‌رۆكی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی
تاوان خانمێكی سوێدییه، لیسێ تام، به كه‌یسی كورد ئاشنایه. ده‌زگای دادی هه‌رێم
ده‌بێ باش دڵنیا بێ كه نادادی و بڕیاری سیاسی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌كرێ بكرێنه كه‌یسی
شكاتی ڕه‌وا له ڕۆژئاوا. به درێژایی مێژوو خه‌بات له تاراوگه كه‌متر نه‌بووه
له خه‌بات له نێو وڵات‌دا. قوربانیانێ كه به‌ڵگه و ده‌لیلی ساخكه‌ره‌وه‌یان له
كنه ده‌بێ دیسانه‌وه به كه‌یسی خۆیاندا بچنه‌وه و ڕوو له به‌شی-دادگای نێوده‌وڵه‌تی
بكه‌ن له نیشینگه‌یان، وه‌ك گۆترا، زه‌مه‌ن گۆڕاوه و لاپه‌ڕه‌ی تاوانی دژه-مرۆڤ
له دادگای نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ته‌وه. كۆتایی سه‌ده‌ی پێش‌و و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی نوێ كه (سیاسه‌تمه‌دارانی مه) بۆ خاتری ڕیزێ دوكان وڵاتێكیان له خوێن
ده‌گه‌وزاند و (خه‌ڵكیش) به سانایی فرامانیانی جێبه‌جێ ده‌كرد و پاشان ده‌هاتنه ڕۆژئاوا
بۆ پشوو یانژه چاره‌سه‌ر گوزه‌شت. سیاسه‌تمه‌داراكانیش ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه
نا-چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری، ڕێگری له یاسا و ده‌ستور، ڕفاندن و كوشتن به تاریكی
یانژه به ڕووناكی، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌زگای داد، ده‌كرێته، (نه‌ك ده‌كرێ بكرێته)،
كه‌یسی سه‌ر مێزی ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌وی ته‌نیا پێویسته بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه
میلله‌تێكی هۆشیاره. میلله‌تێ كه چاره‌نووسی خۆی ده‌بێ له ئومێدا ببینێ به‌وه‌ی
كه سبه‌ینێی ده‌كرێ باشتربێ له‌وڕكه‌ی. میلله‌تێ كه چه‌كی ده‌ستی هۆشیاری و دیموكراتییه‌ت
بێ و وشه سوواوه‌كانی نێو (باخه‌ڵی زڕه-كوردایه‌تی) وه‌لاوه نێ. ئێستا چیلێ له‌و
بواره‌دا پێشڕه‌وه. ده‌كرێ خه‌باتی وان ئه‌وجا سورییه‌كان له‌و كایه‌یادا بئه‌زمونرێ.
په‌راوێز:
1. ETC, Lars Palmgren, 1 August
2023.
2. USA Today, 5 july 2018.
3. El-Passo, Ana Maria,
Sanhuez-Santigo 17 July 2023.
4. The Guardian, 3 Jul. 2018
5. Amnesty Press, 26 Feb. 2019.
6. Advokaten, Nyhet, Nr 1, 2022
Årgång 88.
7. SVD 21 Feb 2019,
8. Der
Spigel, Feb. 2019.