223وتار

له‌مه‌ڕ ئــــه‌نفــــــــال و كـــــــــــورد

4/19/2023 9:34:00 AM
گۆران مه‌ریوانی

 ده‌با كورد چی له‌ ئه‌نفالچییه‌كان بكردبا؟
هه‌موو ساڵێ له‌ به‌هاردا ئه‌و پرسیاره‌ زیندوده‌بێته‌وه‌.

 سه‌دای به‌ سزادانی ئه‌نفالچییه‌كان تا ئێستێ له‌ گشت سه‌دایه‌ك به‌رزتره‌. كورد خوێنی ده‌وێ. خوێن به‌ خوێن مه‌سڵه‌ت ده‌كا. لێكدانه‌وه‌ و شرۆڤه‌كاری گه‌ره‌ك نییه‌. پرسیار‌ سه‌ره‌كی‌، به‌ بۆچوونی من:
 ''بۆ به‌شێكی به‌رچاوی كورد بووه‌ جاش و خۆفرۆش؟ بۆ میلله‌تی مه‌ له‌ گشت میلله‌تێ ئاسانتر ده‌كڕێ، ده‌فرۆشرێ و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ؟ بۆ (كورد) هه‌میشه‌ خۆی پێشی له‌شكری دوژمن ده‌كه‌وێ بۆ ده‌نێوبردنی خودی خۆی؟ بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی مه‌ بێ خۆفرۆشی بوونی نییه‌!

كه‌ قۆناخی (ئاشتی) دێ، خۆفرۆشان سانا ده‌چنه‌ به‌ره‌یه‌ك به‌ كه‌ڵكی وان بێ. باشیش ده‌زانن هه‌میشه‌ لایه‌ك هه‌یه‌، وه‌خۆیان ده‌گرێ. خۆ گه‌ر ئه‌ملا نه‌یانگرێته‌ خۆ، ئه‌و لا به‌ مه‌منونییه‌وه‌ ده‌یان گرێته‌ خۆ، ئه‌مه‌ ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌. (ڕه‌مه‌زان)ـی فڕۆكه‌واوانی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پاڵه‌وان ئازادكرا. بۆ چه‌ند سه‌به‌ته‌یه‌ك ده‌نگ وه‌ك پێگه‌ی ویكی-لیكس پاشان ئاشكرای كرد.
ئایا ده‌كرێ ئه‌م بۆنانه‌ و دیاردانه‌ بكرێنه‌ پێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی گه‌وره‌ و فراوانی نه‌ته‌وه‌یی\میللی تا به‌ خۆاماندا بچینه‌وه؟ بێ ڕاونان و سووكایه‌تی كردن به‌ یه‌كدی؟ تا‌ هه‌وڵێ بۆ شیكاری باری سایكۆلۆژی بوونمان وه‌ك مرۆڤ و (نه‌ته‌وه‌-میلله‌ت) بده‌ین؟ ئایا كورد ته‌نێ جه‌نگێك كه‌ ده‌یكا ده‌بێ جه‌نگی خود-كوژی بێ؟ جه‌نگی نه‌مانی یه‌كتری بێ؟ جه‌نگی خوێن بێ؟ ڕێگه‌ چاره‌یه‌كی تر نییه‌؟ ئایا جه‌نگی یه‌كدی بڕینه‌وه‌، ڕێگایه‌كی حه‌تمیه‌ بۆ ڕۆنانی قه‌واره‌ و ده‌سه‌ڵات بۆ میلله‌تێ؟
كه‌چی مێژوو وانه‌ی ترمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌.

له‌مه‌ڕ هــه‌ژده‌ی ئــاپـــڕیــــــڵ‌
هه‌ژده‌ی ئاپڕیڵی گشت ساڵێ سه‌عاتی ده‌ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك له‌ ته‌واوی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و لای گشت جوویه‌ك زه‌نگی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جینوسایاد و هۆلۆكۆست لێده‌درێ. دوو خوله‌ك گشت تاكێك له‌ جێی خۆی ڕاده‌وه‌ستێ، ڕۆیشتن، ئاژوتن، كار و ..... ده‌وه‌ستێ. خه‌ڵكی دێنه‌ ده‌رێ، له‌ ماشین و قه‌تار و.... وه‌ده‌رده‌كه‌ون، جوڵه‌ چییه‌ نامێنێ، باڵكۆن، كۆڵان و گۆڕه‌پان به‌ مرۆڤ ده‌ته‌نرێ، سه‌ری خۆ به‌ڕێزه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ڕێز و به‌های قوربانیانی هۆلۆكۆست دەنەوێ.

وڵاتـــــدۆســــــــــتی
 وڵاتدۆستی به‌ وانه‌ له‌ قوتابخانه‌ ناخوێنرێ وه‌ك به‌عسیه‌كان، كۆمۆنیستان و نازیان ده‌یانكرده‌‌ ده‌ستور له‌ شێوه‌ی‌ وانه‌ی (الثقافه‌ القومیه‌، دیرۆكی ڕابه‌ری مه‌زن و سه‌ركرده‌ فڵان و ....) له‌ كاتێكدا منداڵ و گه‌وره‌ی وڵات ده‌ ترسێ ڕا زه‌نده‌قیان چوو بوو‌‌. وڵاتدۆستی كاری كه‌سانی سیا‌سیه‌؛ به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، قه‌واره‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، بكه‌نه‌ نمونه‌یه‌كی سه‌ركوتوو بۆ گشت تاكێك، له‌وێشه‌وه‌ بۆ میلله‌تێك. تا خه‌ڵكی له‌ دڵه‌وه‌ شانازی به‌ خۆی و نوێنه‌ر و وڵاتیه‌وه‌ بكا، نه‌ك دڵه‌ڕاوكه‌ی بێ كه‌ی  وه‌زیندانی ده‌نێن، پڕ شه‌ق و ئه‌تكی ده‌كه‌ن پاشان شاربه‌ده‌ر.

مێژوو- ئه‌و وانانه‌شمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌؛ ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ سه‌روسه‌ودایان له‌ته‌ك میلله‌تی خۆیاندا كردوه‌، كۆتایی ژیانیان به‌ چ وێستگه‌یه‌ك گه‌یشتووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن