جـــههــل گــــهورهتـــرین پهتــای مرۆڤـــــــه
6/14/2020 2:09:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
دێبــــــــاچـــــــه
نه‌زانین، جودایه له جه‌هل، ده‌كرێ نه‌زان بین لێ فێربین، لێ جاهیل حهوجی به فێر بوون نییه. جه‌هلی خۆی هه‌میشه به (هه‌ق) ده‌زانێ. تاپۆی (هه‌ق)ـی ده هه‌گبه‌دایه. ده‌مێ ده‌كه‌وێته ئاڵوگۆڕی بیر-و-بۆچوون، تاپۆ ده‌رده‌هێنێ، تا زارمان ببهندێ، چوون زانیین موڵكێتی! ئه‌مه هه‌ردوو ئایدۆلۆژیست و دینداری جاهیل ده‌گرێته‌وه. په‌تا، تاعون، مه‌لاریا، ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی، .... میكرۆب، جاهیلان ببێژن یان ساكیت بن، هه‌ن، ئه‌وه‌تا دروێنه‌مان ده‌كه‌ن.
پهتـــاگهل و هینــدوستـــان
فرهگهلێ په‌تا ومیكرۆبگهل هامۆشی دانیشتووانی هیندوستانیان كردوه. گاهێ كه‌م، گاهێ بێ-شومار. گیانی ده خه‌ڵكی سه‌ندوه، وڵاتی په‌كخستووه، دانیشتووانی په‌ڕته‌وازه، مرۆڤ نه‌زۆك، شاران و گوندانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و نهخشاندۆتهوه، ئاسه‌واریان دوای ساڵانێ ئه‌وجا خۆشبووه. دوو پهتاگهلیان دراوسێی سه‌رده‌می مه‌ن، 1896-1901 تاعونی دومهڵدار، 1918-1922 ئانفلۆزای به‌رز. له‌م گۆتاره‌ی ڕا دهباسی یه‌كه‌میانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م.
تاعونی مۆمبای 23 سه‌پته‌مبه‌ری 1896-1897
به‌و به‌رواره‌ی به‌یانیه‌ك دكتۆر، ئ.ج. ڤیێگاس، كه‌سێ به دومهڵهوه ده‌دۆزێته‌وه*. كۆتایی ژه‌نیوه‌ری 1897 چوارسه‌د هه‌زار شار چۆڵده‌كه‌ن. ده‌سپێك پوولداران هه‌ڵدێن و هه‌ژارانیش لاسایی وان ده‌كه‌نه‌وه. هه‌فتانه 1900 ده‌كوژێ. 780 هه‌زار تا 1901 ده شارێ هه‌ڵهاتوون. سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی-هیندی به ساده‌یی و هێمنی ده‌خوازن جڵه‌وی ره‌شه تاعون بگرن. خه‌ڵكی گوێناگرن. ناچار سهربازگهل و هێز دێته مه‌یدان. ئه‌وجاش دانیشتووان نه‌خۆش و بیماریان ده‌شارنه‌وه، وهكولانهی مریشك، مه‌ڕوماڵاتیان ده‌نێن. بڕوا به زانست ناكه‌ن، په‌تا، هی مه نییه، هی به‌ریتانیا و بێگانان، ده‌بێژن. په‌تاش ئیدامه به مه‌رگ سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌دا، دانیشتووان، هه‌ژار چوون پوولدار وه‌به‌ر داسی ده‌كه‌ون. به هێزی له‌شكر كون و قوژبنی ده پشكنرێن، بن لێفان و قوڵینه كۆنه هه‌ڵده‌درێنه‌وه، ماڵی پهتاگر چی شك ده‌بن ده مه‌یدانی شارێ قوربانی ئاگری ده‌كه‌ن.
دكتــــــۆرێك ده بهرگــــی پهریــــدا
وۆڵف هافكین، 1860-1930، روس-جوو-ی ئۆكرانیه، ده ئاوروپا خوێندویه‌تی و دانیشتووی پاریسه. 30 ساڵه. ڤاكسینێ ده‌دۆزێته‌وه‌و پێشی ویش هی كولێرا. ئامده‌یه تاقیبكاته‌وه، خزمه‌تی موفت، بێبه‌رابه‌ر، پێشكهشبكا. ده‌گاته مۆمبای. دانیشتووان ده‌ڵێن، سرنجێكی دیوه‌ته‌وه تا مه‌ی پێ وێرانبكا. ئه‌وجا دڵمان به مردویی ده‌ربهێنێ و به دیاری بۆ شابانووی ئینگیلتهرای به‌رێ تا بۆ بیماری و هێشتنه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانی وی بهكاریبێنێ. قامچی كۆڵۆنیالیستانیش ده‌ڕۆستیان نایێ. ناچار هافكین ده مه‌یدانی شارێ، خۆیی و هاوكارانی وه‌به‌رچاوی گشته‌وه دهڤاكسێنێ. چرۆی چاكبوونه‌وه دهردهكهّوێ. لۆرد جۆزیف لیسته‌ر ده یادداشته‌كانی ڕا،``فریادڕه‌سی مرۆڤایه‌تی، بۆ خۆی ده پێشێ ڕا تاقیكرده‌وه``. شازاده ڤیكتۆریا دیامۆند ده ژوڕناڵی جوواندا، یۆبلیۆمی ساڵانی شكۆمه‌ندی، ده‌نووسێ،`` 1897 ده ژوڕناڵی جوواندا هاتووه،``جوویه‌كی ئۆكرانی، ده خوێندنگه‌كانی ئاوروپا كۆششی زانستی كردوه، ژیانی ئه‌هلی هیندوس و رێگرانی موحمه‌دی رزگاركردوه، بۆیێ مه‌دالیای ولیه‌می داگیركا‌ر و ئالفرێدی گه‌وره‌ی پێدهبهخشردرێ``. هافكین 1930 ده لۆزان-سویسرا، ئه‌و شاره‌ی چه‌ند ساڵێ پێشتر كوردستانی تێدا لهتوپهتكرا، بێده‌نگ، بێ-ناو-و-نیشان، بێ-پوول-و-سامان، ده‌نێوان كتێبه‌كانیدا ده‌مرێ!
بــــــــۆ تاعــــونــی مۆمبــــای؟
دانیشتووانی شار، 1891، نزیك 820 هه‌زارن، زیاد له 70% گوندنیشینانی هه‌ژارن، دوای قووت كه‌وتوون بۆ شار. خێڵ و تیره ده‌گوێزنه‌وه‌و ده كه‌ناری شاردا باروبنه‌یان ده‌خه‌ن. خانووچكه‌ی نه‌داران چێده‌كه‌ن، بێبه‌رین ده گشت خزمه‌تگوزاریه‌كی مۆدێرن، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، خاشاك خڕكردنه‌وه و دهنێوبردنی، رێگاوبان، پۆلیسخانه و سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتداری، نه‌خۆشخانه و دكتۆر، ده‌رمان و تیماری، قوتابخانه و كه‌مپینی زانیاری ........ ده‌كرێ ئه‌و لیسته‌ی زیاد بكه‌م، لێ ده‌ستی تێوهرنادهم، چوون دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان سه‌دبار له‌و رووه‌وه له من شاره‌زاترن.
ته‌نانه‌ت ده‌مێ، و.س. راند، شارداری مۆمبای كۆمێته‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌رده تاعون پێكدێنێ، هیندوستانیان به ``ده‌ستێ-له-پشتیه‌وه هه‌یه``ـی ده‌بینن. دووبرا، چاپێكار، دوو شۆڕشگێڕی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، پارتی نه‌ته‌وایه‌تی هیندوستان فرمانیان پێده‌دا، راند، به ``سزای دادگای گه‌ل`` بگه‌یێنن. ده‌سه‌ر شه‌قامێ گوللـهبارانی ده‌كه‌ن.
دیــدگـای هیندوستانیــانــی ئه‌وده‌م و تاعــــونی مۆمبـــای
هیندوستان نیمچه كیشوه‌رێكه، سه‌دان نه‌ته‌وه، گروپی ئێتنی و جیاوازی تێدایه، فرهدینن.
هیدوسان پێیان شه‌رمه كارمهندانێ له كاستی گڵاو(=نزمترین توێژی وڵات) بێن خزمه‌تی وان بكه‌ن كه لانیكه‌م وه‌ك ``پیرۆز`` چاو له خۆیان ده‌كه‌ن. پارسا‌ن(ئێرانیانی زه‌رده‌شتی ده فتوحاتی ئسلامی 1200 ساڵ پێشتر هه‌ڵاتوونه‌ته ئێروكان) لایان شه‌رمه كارمه‌ندانی گڵاو، یان نا-زه‌رده‌شتی وهماڵیان كه‌ون. موسوڵمانن رێناده‌ن نا-موسڵمان و نێر-ره‌گه‌ز وهژووریان كه‌ون، حه‌ره‌میان ببینن. گشتیان پێكڕا، رێگرن كاستی گڵاو، ئه‌هلی دین و مه‌زهه‌بی جیاواز ده‌ستیان وه‌به‌ریان بكه‌وێ، خواردن به نه خۆشیان بده‌ن، نه‌خۆشیان خاوێنبكهن، جلكیان بگۆڕن و شه‌رمیان ببینن و ......تاد ئه‌وانه تهوقێكن دهپۆڵای قایمترن. ئه‌قڵمه‌ندی و زانین نه‌بێ هیچ ده‌ڕۆستیان نایێ و شورای قایمیان نابڕن.
ئه‌وه سه‌ره‌تای رابوونی نه‌وه‌ی مۆدێرنه‌ی هیندوستانییه، تا وڵاتیان ده په‌تای تاعون نا، وه‌ك یه‌كێ دهشاعیرانیان ده‌بێژێ، بگره ده جه‌هل، كه گه‌وره‌ترین په‌تای دونیایه رزگاربكه‌ن. ئه‌ویش ته‌نێ به ڤاكسین ناكرێ، به‌ڵكو به ته‌واوی هۆگه‌لێ، هه‌لومه‌رجێ، دۆخێ كه نێوی شارستانییه ده‌كرێ. شارستانیه‌تیش دڵۆپه نه‌وت نییه. ئه‌قڵه، به‌رله‌وه‌ی په‌تای كۆڤید-19 یان په‌تای جه‌هل وڵات وه‌ژێر مستی خۆی بنێ.
دوا وشـــــــه:
* به بۆچوون‌و من، ئا‌لبێرت كامۆ، ئاگداری چیرۆكی تاعونی مۆمبای بووه. گه‌لێ نیشانه له‌وباره‌وه به‌ده‌سته‌وه‌ن. ره‌وه‌ندی زه‌رده‌شتی، پارس، ده نووسینێكی تردا ده‌گه‌ڕێمه‌وه لایان. په‌تا به‌شێكی گرینگی ئێستاتیكای هیندوستانی به گشت ژانره‌كانیه‌وه پێكده‌هێنێ. بنه‌ماڵه‌ی غه‌فور موكورجی له شاری سلێمانی: یه‌كه‌م موكورجی نییه و مهكورچی-ـیه، دووه‌م هیندی نین و به‌نگالین، بنهمهڵهیهكی گه‌وره‌ن، فرهگهلیان خاوه‌ن پایه‌و مه‌قامن. دهسهروبهندی تاعوندا ده زێدی خۆیان هه‌ڵدێن و به هیندوستان و دونیادا بڵاوده‌بنه‌وه.
2020-06-12، مۆمبای