عێــــــــــــراق*: تــــورهكهی بۆكسینی نێـــــــوان دوو مهزهــهب
1/11/2021 3:40:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
سهرهتــــــــــــا
كۆتایی 2020 كۆچیدوایی
شێخ محمد شێخ عبدول الكریم كه‌سنه‌زانی (به‌رزنجی)، 1938-2020،
راگه‌یه‌ندرا و
نه‌هرۆی كوڕی، 1969-......، بۆ جێگره‌وی ته‌ریقه‌تی قادری دانرا. رووداوه‌كه كۆمه‌ڵێك
هه‌واڵیشی، چ له مێدیای ئامریكی یان كوردی، له‌گه‌ڵ خۆیدا گواسته‌وه، له‌وانه،
كه‌سنه‌زانی میوانی ئۆفیسی سه‌رۆك ترامپ و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا بوو،
چ وه‌ك نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه یان میوان له خودی ئۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ی ترامپ.
جێگرهوهكهشی ویستی خۆی نیشانداوه بۆ خولی داهاتوو بكرێته سه‌رۆكۆماری عێراق
و به‌وه‌ش نه‌ك گرفته‌كانی وڵات كۆتایی دێ،
به‌ڵكو 20 ملیۆن شوێنكه‌وتووانی قادری جیهانیش ئاماده‌ن وڵات ببووژێننه‌وه، موچه
چاره‌سه‌ربكه‌ن و سوله‌یمانیش بكه‌نه به‌هه‌شتی گه‌شتیارانی سۆفی و موریده‌كانیان.(1)
ئه‌م
ویستانه وه‌ك زانیاری سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، 2021، له زاری خودی جێگره‌وه، دواجاریش
كۆمه‌ڵێك ژنه‌وه به فه‌ڕمی راگه‌یه‌ندران، ''وڵات چاره‌سه‌ری بۆ دۆزراوه‌ته‌وه،
چیتر نایه‌ڵین گه‌مه به قه‌ده‌ری میلله‌تمان بكرێ''.(2). لێره‌وه كێشه‌ی دین كه
هه‌میشه كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه، له رۆژهه‌ڵاتیش، (وڵاتانێك كه به كولتوری دیموكراتی
نه‌بانن، له‌وانه عێراق*)، دین ده‌خاڵه‌تی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵات ده‌كا، ده‌سه‌ڵاتێكی
په‌ڕپووت-و-بڵاوی نێو سهكتهریزم، كه له سایه‌یدا دانیشتووان به پڕۆژه و ریفۆڕمی
ئاوه‌دانكردنه‌وه نائاشنان. به‌ڵام پۆستی باڵا و وه‌زاره‌ته‌كان به نسیبی كێ ده‌بێ
و ئاڵوگۆڕی فرۆشتنیان چۆنه، ته‌واو ئاشنان.
عێــــــراق:
توره‌كه‌ی بۆكســـــــین
له‌سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌ر دوو مه‌زهه‌به‌وه، شیعه-سونه، كوردستان بۆته توره‌كه‌ی شه‌ڕه بۆكسینی نێوان
مشتی ئه‌م دوو بۆكسوهشێنه(3). وهسمانلیانی توركیا سه‌ره‌تا زیاتر بۆ غه‌زا و
ئه‌نفال روو ده‌كه‌نه ئاوروپا، باڵكان و روسیای قه‌یسه‌ری(4). ده‌مێ سه‌فه‌ویه‌كان،
شیعهزاده، په‌یدا ده‌بن، وهسمانلیان ئاوڕێكیش له عێراق ده‌ده‌نه‌وه(5). ئیدی
عێراق-كوردستان له توره‌كه‌یه‌كی شه‌ڕه بۆكسێنی نێوان دوو پاڵه‌وانی مهزههبزاده
زیاتر، تا رۆژگاری ئه‌مڕۆمان، چی تر نییه. ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ نووسه‌ر نێوزه‌دیان
كردوه به، ''كوردستان له نێوان به‌رداشی رۆم و عه‌جه‌م''(6).
پرسیــــــــــار؟
ئه‌جێندای
شاراوه و په‌نهانی ئه‌م دوو زۆرانبازه سیاسییه به نێوی دین-مه‌زهه‌به‌وه چۆن
ده‌گوزه‌رێ؟ چی ئاگر خۆشكهرێتی؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دینی له‌كن وان له‌یه‌ك
جودان؟ یان دوو دیوه‌یه، وه‌لێ یه‌ك-ئامانجه‌یه؟
ئه‌جێندایه‌كی مێژوویی:
1: نمونه‌یه‌ك
میرزا محمد حسن
شیرازی، 1815-1896 (زاده‌ی شیراز-ئێران و مردنی له سامه‌ڕا-عێراق). 1843 ده‌نێردرێته
نه‌جه‌ف(7). له ماوه‌یه‌كی كورتدا شیرازی ده‌بێته خۆشه‌ویستی دانیشتووان. شاری
سامه‌ڕا كه كۆنترین شاری عێراقه، سوننه-شیعه نشینه، دووچاری هه‌ندێ گرفت ده‌بێ.
گه‌شتیارانی شیعه تاڵان ده‌كرێن و كاروانیان تووشی رێگری و چه‌ته‌یی ده‌بێ. له نێو
سامهڕاشدا جاڕسدهكرێن. باڵاده‌ست نین، هه‌رچه‌نده مه‌زاری رابه‌رانی پیرۆزیان
لهوێندهرێییه، باری ئاسایش و ژیانیان ده‌كه‌وێته لێژی. 1874 شیرازی به تاقی
ته‌نێ باردهكا و ده‌چێته سامه‌ڕا. باروبارگه‌ی له‌وێ ده‌خا. هێنده نابا حه‌وزه‌ی
فه‌قێیان، شوێنكه‌وتووان، عارف و نهزیرانی، ماڵ-و-منداڵی ده‌چنه كنی. سامه‌ڕا ئه‌وده‌م
گوندێكی گچكه‌ی بیابانی ویشكو برینگه. شیرازای سامه‌ڕا ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه. سه‌رمایه‌یه‌ك
كه به خه‌یاڵدا نایه‌ت تێیدا به‌كار ده‌با. حوسهینیهیهك رۆده‌نێ، قوتبخانهیهكی
شیعه-مه‌زهه‌بی به نێوی میرزا كه 200 قوتابی بگرێته خۆی ده‌كاته‌وه. حه‌مام بۆ
ژنان و پیاوان به جودا. بازاڕێكی گه‌وره. پردێك كه 1000 لیره‌ی وه‌سمانلی ئه‌وده‌می
تێچووه. چه‌ند گه‌ڕه‌ك و خانووگهلێك ......تاد. ئیدی به ئاشكرا و بێ‌ترس رێپێوان
و نه‌ڕێتی شیعان ده‌كرێن. سینگكوتان به نێو بازاڕ‌و كوڵان و شه‌قامدا ده‌گوزه‌رێ.
شیعهگهلی ده‌وروپشت رووی لێ ده‌نێن. پڕۆسێسی بوژاندنه‌وه ته‌نانه‌ت سوننه‌كانیش(8)
ده‌گرێته‌وه.
ئـــــامــانــــــــــج
گۆڕینی دیمۆگرافی
و جیۆپۆلێتیكی سامه‌ڕایه به باری شیعیزمدا.
ئه‌جێندایه‌كی مێژوویی
2: نمونه‌یه‌ك:
سوننه‌كان به ئاگا دێن، ده‌جمێن بۆ رزگاری سامه‌ڕا. شێخ محمد سه‌عید نه‌قشبه‌ندی،
....-.....؟ راده‌سپێرن. ده‌چێته كن والی به‌غدایێ، حاج حه‌سه‌ن پاشا، راوێژی پێده‌كات.
هه‌واڵ ده‌نێرن بۆ سوڵتان عه‌بدول-حه‌مید، 1842-1918: سامه‌ڕا له مهترسیداهیه(9)!
ئه‌جێندایه‌كی مێژوویی،
3: په‌نهان:
سوڵتان
كه ده‌خوازێ ته‌واوی جیهانی ئیسلامی له‌ژێر دروشمی، ''ئه‌ی موسڵمانانی جیهان یه‌كبگرن''،
كۆبكاته‌وه، ده‌ترسێ به‌ركه‌وتن رووبدات و لایه‌نگران و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مبكاته‌وه.
ناچار ده‌سه‌ڵات و پاره ده‌خاته به‌رده‌م نه‌قشبه‌ندی و رایدهسپێرێ به ئارامی
و دیپلۆماسی، رێگه‌چاره‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێ. به كورتی، نه‌قشبه‌ندیش ماڵ باردهكا بۆ
سامه‌ڕا، له به‌رامبه‌ر ماڵی شیرازیدا باروبنه‌ی ده‌خا، شیرازی چیكردوه، ئه‌م
دوو هێنده ده‌كا، قوتابخانه لێ بۆ سوننه-مه‌زهه‌ب، حه‌مام، بازاڕ، دهرودوكان،
خانووبه‌ره....تاد. سوننه دێنه پێشوازی و ده‌ڵێن، ''ده‌تگۆت مه‌هدی بۆ خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه''.
ئیدی نه‌قشبه‌ندی بۆ خۆشی، ئوموری دونیا و دینهوی به‌ڕێوه ده‌بات و ده‌رس-و-ده‌وریش
ده‌ڵێته‌وه''.
چه‌ندان
كتێب له دیدی شیعه و سوننه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر دوویانه‌وه نووسراون. لای شیعه،
اغا بزرگی الطهرانی (المجدد الشیرازی) – ل 20. لای سوننه، یونس السامرائی، ل 34.
ئه‌جێندای دیاری
سه‌رده‌م: 1:
رابه‌رانی كه‌سنه‌زانی
هاوپه‌یمانی به‌عس بوون. دوای مێلهنیۆم، 2000، به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكۆمار سه‌دام
حوسه‌ین، باردهكهنه سولویمانی و چه‌ندان دۆنم زه‌وی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شار ده‌كڕن.
ته‌كیه‌ی خۆیان چێده‌كه‌ن. له بیناسازیدا (وه‌ك باوه له عێراق)، زێده‌ڕۆییه‌كی
باشیش ده‌كه‌ن. پاشان، (هه‌ر وه‌ك باوه)، له‌وباره‌وه له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی
به قهبڵاندهن رێكدهكهوهن. ئیتر لێره‌وه هاوپه‌یمانی ده‌گۆڕن و ده‌بنه لایه‌نگری
ئا‌مریكا. به‌شداری له گرتن، روخاندنی به‌غدا و كۆشكی كۆماری‌دا ده‌كه‌ن. خودی رابه‌رانی
ته‌ریقه‌تیان له تانك و زرێپۆشی ئامریكیهكاندایه له جه‌نگه‌ی شه‌ڕێدا. جاره‌كی
30 ده‌روێشیان، ده‌ڵێن به‌هه‌ڵه، به‌ر تۆپبارن ده‌كه‌ون و ده‌كوژرێن(11). خه‌ڵات
ده‌كرێن. شیعه پێشتر، سیستانی 200 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانان و فه‌توا
دژ به ئا‌مریكا نه‌دان، وه‌رده‌گرێ(12).
ئێستێ ئیدی
هاوپه‌یمانی گۆڕدراوه. شاریش كه‌ركوك نییه و قه‌ڵاچوالانه. سوله‌یمانی كه شیعهزاد
نه‌بووه. ده ئێرانێ نزدیكه. ئێرانیش بنكه‌ی شیعه وده‌رده سه‌رییه بۆ هاوپه‌یمانانی
نوێی كه‌سنه‌زانی.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی-جه‌نگی
ئێران
فه‌لسه‌فه‌ی ئێرانی
شیعه، ''ئێمه توانای به‌ركه‌وتنمان ده‌گه‌ڵ ئامریكایێ ده‌شێ نه‌بێ. به‌ڵام ده‌كرێ
ره‌وشی ئه‌جێندایان له وڵاتگه‌لێ كه هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا هه‌یه تێكبده‌ین.
له رێگه‌ی شیعه‌مه‌زهه‌ب نشینانه‌وه، لوبنان، سوریا، یه‌مه‌ن، قه‌ته‌ر و ......
تاد، رێنه‌ده‌ین خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌ست به ئارامی بكه‌ن. هه‌میشه ژانه‌سه‌ر
بین''. عێراق جیرانه، خزمه و له خۆشمانه.
ئه‌جێندای دیاری
سه‌رده‌م: 2:
وه‌ك سوپاسێك بۆ
ئه‌و كۆمه‌كانه‌ی ئێرانی شیعه پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی زونی سه‌وزی كردوه، له
دوای نیوه‌ی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌كاندا، زه‌مین دراوه به ئێرانیان و، حوسه‌ینییه‌ك
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی سوله‌یمانیدا كراوه‌ته‌وه. ئێره ئیدی مه‌ڵبه‌ندی ئێرانی
شیعه‌یه. له ناكۆكی نێوان زونی زه‌رد و سه‌وز و هاوپه‌یمانانانی هه‌ر دوولادا، ئێران
حوسه‌ینییه‌ی خۆی هه‌یه. له‌وێشه‌وه ئه‌جێندای خۆی. به‌مه‌ش دیمۆگرافی مه‌ڵبه‌ندی
بابان تا دونیا دونیا گۆڕدرا.
دواتــــر چ
گـــــوزهرا؟
چه‌ند
ساڵ دواتر و كه‌مێ بهملای حوسه‌ینیه تازه‌كه‌وه، ته‌كیه‌ی كه‌سنه‌زان
قووت ده‌بێته‌وه.
مه‌ڵبه‌ندی سوننه‌گه‌رای نێوچهكه و به گفتی خۆیان باره‌گای 20 ملیۆن ئه‌هلی ته‌ریقه‌تیان.
ئێستا:
دوو ماڵی خودا، دوو نوێنه‌ر بۆ دوو مه‌زهه‌ب و تائیفه‌ی جودا، نماینده‌ی دوو ده‌سه‌ڵاتی،
به فه‌ڕمی و دیار، سه‌ر به‌یه‌ك ماڵ: ئیسلام، به دیار و نادیار، سه‌ر به دوو میراته
ده‌سه‌ڵاتی، له سه‌ره‌تای ناكۆكی خه‌لافه‌ته‌وه، ناڕێك: سوننه-شیعه، هه‌ن. كه‌رت
بوو له نێوان چه‌ندان ده‌سه‌ڵات و زلهێزی جودا. كیسه‌ی شه‌ڕه بۆكسینی دوو پاڵه‌وانی
نه‌یار به‌یه‌ك و ناته‌با، له ئوموری دین و دونیا. ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
سوننه، میسر (الازهر)، توركیا (ئیخوانیزمی ئكهپه)، سعودیه (وه‌هابیزم)..... و
هاوپه‌یمانانیان، ئا‌مریكا و دواتر ئیسرائیل له‌و ئه‌جێندای دیار و نادیاره‌دا ده‌سته‌وه‌سان
رانه‌وه‌ستان، ته‌ماشاكار نابن، به‌ڵكو تا بكرێ ئه‌كتیڤ ده‌بن.
ئــــــامـــــــــــانـــــــج
په‌ڕوباڵكردنی
ئێرانه تا چیتر ده‌رده‌سه‌ری، چ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی ناویان هێنرا و، چ بۆ خودی
سووننه، پاشان هه‌ڕه‌شه نه بێ بۆ ئیسرائیل، چه‌ك و ته‌كنیكی جه‌نگی پێشكه‌وتوو
به‌رهه‌م نه‌هێنێ، ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سوننه تووشی گێچه‌ڵ و گرفت نه‌كا، به
كورتی ئاقڵ و رێك له‌سه‌ر ته‌خت و كورسی خۆی دابنیشێ و ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر نه‌كا،
پێ به‌قه‌د به‌ڕه‌كه‌ی خۆی رابكێشێ، ئامانجه.
بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش،
ئوموری دونیا و دینهوی، ده‌سه‌ڵات و دین و مه‌زهه‌بگه‌رایی ده‌خرێته كار. ته‌كیه‌ی
نه‌قشبه‌ندی به خۆیی و 20 ملیۆن لایه‌نگرانیانه‌وه له خودی مه‌ڵبه‌ندی بابان‌دا،
له جه‌نگی سارد-و-گه‌رمدا مانه‌ندی سامه‌ڕا، دێته‌وه مه‌یدان. ئێستێ كه ناتانیاهۆی
ئیسڕائیل به ئاشكرا دیده‌نی خۆیانی بۆ هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندوه، ئیدی چیتر
شاراوه نییه كه كوردستان له ناكۆكی خه‌لافه‌ته‌وه توره‌كه‌یه‌كی بۆكسینی
مشتوهشێنانی ئه‌و دوو بۆكسهره و هاوپه‌یمانه‌كانێتی.
دهرهنــــــــــجام
سوننه‌ی سیاسی
ده‌روێشی ره‌شوڕووت و بێپاره‌و پوول نین وه‌ك هه‌ندێك بۆی ده‌چن. شیعه زیاد له
هه‌زاران ساڵ مه‌حرومكردنی له نێوه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتی دینی خۆی بێمهڵامهت دانانیشێ. ئاماری فه‌ڕمی ده‌نووسێ، ساڵانه 13-16
ملیۆن گه‌شتیاری (زهوار) شیعه دێنه عێراق بۆ زیاره‌ت. گه‌ر لاموبالاتانه مه‌زه‌نه‌ی
بكه‌ین به‌وه‌ی تاكێك یه‌ك دۆلار ده‌گۆڕێته‌وه بۆ تێچووی هه‌ر تاكه رۆژێكی، ده‌كاته
13-16 ملیۆن دۆلار. وێڕای ئه‌وه‌ش ئاكامی كرده‌وه‌ی مه‌زهه‌بی-سیاسی دوور مه‌ودایه.
كوردئاسا كورت مه‌ودا نییه. ده‌روێشانی كه‌سنه‌زانی كه ده‌چوونه به غدا، پێش
2003، به هه‌گبه‌ی به تاڵ و سكی ناشتاوه، رۆڵی گه‌وره‌یان گێڕا له تۆڕی زانیاریگریدا
بۆ روخاندنی رێژمی به‌عس. مێژوو تژییه له (دهروێشانێك) كه ماڵ-به-ماڵ له
گونده دووره ده‌سته‌كان ڕا و سه‌ر سنور ده‌گه‌ڕان بۆ له‌تێك نان. ئێستا ده‌سه‌ڵاتدار
و سه‌روه‌رن. ئێستا موڵتی ملیۆنهرن. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له (شۆڕشی كولتوری ما‌و-دزیتۆنگ)
باشترین نمونه‌یه، چۆن گه‌وره‌ترین وڵات كاول ده‌كرێ، ملیۆنان خه‌ڵك برسی، رووت و
ره‌جاڵ ده‌كرێ. رووباری خوێن بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك رێچكه ده‌به‌ستێ، بۆ؟ ده‌سه‌ڵاتی
تاكڕهها.
مه‌ڵبه‌ندی
بابان چیتر ئیدی ''مه‌كانی ئاسك نییه''- نالی. هه‌مدیسان بازنه‌یه‌كه به ده‌وری
كیسه‌یه‌كی بۆكسینهوه له نێوان دوو زۆرانباز و هاوپه‌یمانه‌كانیان ڕا. ئه‌مه بۆشایی
پڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نییه وه‌ك هه‌ندێ ده‌نووسن. ئه‌مه پلانی سنوردانانه بۆ
شیعه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له ئێران‌دا. په‌ڕوباڵكردنی بازێكی ته‌ره‌ی ره‌شپۆشه.
په‌راوێزه‌كان
*
زاراوه‌ی عێراق له‌م نووسینه‌دا، هاوشێوه‌ی ده‌ستور، به گوزارشتی ته‌واوی عێراق دێ.
1- مێدیای كوردی، ئاوێنه، هاوڵاتی، لێڤین
.....تاد
2- سه‌رچاوه‌ی پێشوو (=س.پ).
3 - لمحات من تاریخ العراق الحدیث، د. علی
الوردی، ج 1
4، 5- س.پ، به‌ڵام به‌رگی دوو له‌گه‌ڵ سێ.
6 - میراتی بابان له نێوان به‌رداشی رۆم و عه‌جه‌مدا،
نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین، پێدێئێف.
7، 8- س.پ، بڕوانه ژ 5، به‌ڵام به‌رگی 3، نێوان
ل 80-100.
9 -
س.پ، به‌رگی 3، له‌گه‌ڵ دراسة في طبيعة المجتمع العراقي، بغداد، 1965، به‌شی 9.
10 - Plan of attak,
Bob Woodward, 2004,Simon &Schuster
11 - Known
& Unknown, A Memoir, Donald Rumsfeld