2020 ساڵێكی شووم، به‌شی -1-
12/25/2020 6:33:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
دوابیـــــــــــــــــرهوهری
دێباچه
له دواساڵانی 80-ـتای سه‌ده‌ی
رابووردوهوه، به هاتنی به‌شێكی زۆری رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستانی به‌ره‌و
ئاروپای رۆژئاوا، به تایبه‌تی سوید، یادداشت و بیره‌وه‌ری سیاسی بره‌وی سه‌ند.
سیسته‌می خۆشگوزه‌رانی سوید و هاوشێوه‌كانی، به دابینكردنی بژێوی، جێگه و رێگه،
نیشینگه، دڵنیایی له ئاسایشی ژیان و زینده‌گی .... بوارێكی به جۆرێك به‌و كه‌سانه
دابێ، خه‌می هیچكام له‌و پرسانه‌یان نه‌بووبێ و، قه‌ڵه‌م وه‌سه‌ر كاخه‌ز نێن و
بیره‌وه‌ری و جه‌ریانی زینده‌گیان بنووسنه‌وه. كه‌میان هه‌یه به دوو به‌رگێك
قایل بووبێ، هه‌ندێكیان تا 5-6 رۆیشتوون. چه‌ند دانه‌یه‌كیان ئه‌ده‌بی باڵان، ئه‌وانی
تر، زیاتر دیرۆك گێڕانه‌وه و سهرگوزوشتهن. ده‌گمه‌نیان پێداچوونه‌وه‌ن به
پڕۆگرامی كه‌سه‌كی و سیاسی خۆیاندا. فره‌یان شوێن متمانه نین. ئهویساڵ، ساڵه
شوومه‌كه 2020، به له `جێی بیره‌وه‌ری`، مه‌لا به‌ختیار و یادداشته‌كانی سه‌رۆكی
پێشووی هه‌رێم، م. بارزانی له‌مه‌ڕ 16 ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی، له‌وبڕوایه‌دام، به بیره‌وه‌ری
سیاسه‌تمه‌داران هێنابێ.
ئێســـــــــــــتا
ئێستا ئێمه هه‌موومان، له رێی ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌وه به تاوێر، ئه‌شكه‌وت،
گوند و ئاواییه‌ك كه تێیاندا پیلانی سیاستمه‌دارانی مه بۆ یه‌كدی كوشتن، چه‌ك له
یه‌كدی راكێشان، له دواوه خه‌نجه‌ر لێدان، ده كوێڕا عاشق كوژران، ده چ كونجێ،
به دزیه‌وه، دیداری دوژمنان و جاشان به‌و پاساوه كۆنینه‌ی، دوژمنی دوژمنان
دۆستی مه‌ن، چماو چمای ... تر كه هاتوونه‌ته روودان، ئاشناین. ئه‌وانه‌ی كه له
شاخیش نه‌بوون، نه‌وه‌ی نوێ و نوێتر؛ نێوی كوشتارگه‌ی یه‌كدی و لاق وه‌به‌ر یه‌كتر
نان وه‌ك نێوی سه‌ركرده‌كان ده‌زانن. ئێستا، گه‌ر درۆ له‌ته‌ك خۆماندا نه‌كه‌ین،
به ته‌واوی به مێژووی ره‌ش-و-سپی سیاسه‌تمه‌دارانمان ئاشناین.
پێداچوونه‌وه‌یه‌ك 1961-2020
له ده‌ستپێكی بزوتنه‌وه‌ی
ناسونالیستی كورده‌وه، 1961 - 2020 ، هیچ پارت و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك خاوه‌نی پڕۆگرام و
ئه‌جێندای سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستی و دادوه‌ری و ژێرخان و
بنخانی وڵات نه‌بووه. له هیچ كام له‌م پارتانه په‌یڕه‌و- و پڕۆگرامیان له‌مه‌ڕ
پڕۆسه‌ی رزگاریدا نه‌بووه. به‌ده‌ر له هه‌ندێ دروشمی به‌رده‌وامی درشت، دیموكراتی
بۆ وڵات و ئۆتۆنۆمی یان رزگاری بۆ كوردستان و...تاد پرسێكی تر نادۆزینه‌وه. لێ
پڕۆگرامی تاكپه‌رستی له‌كن گشتیان هه‌بووه. دروستكردنی سه‌ركرده‌یه‌ك له جێی كه‌مال
ئه‌تاتورك، سه‌دام حوسه‌ین، شاه، خانه‌واده‌ی حافظ ئه‌سه‌د و ....تاد له گۆڕێ‌دا
بووه. هه‌ر تاكێك، نه‌ك خێڵ وده‌سته و پارت و... ره‌خنه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه
به ناجۆر كردبێ، خاوه‌نی سه‌ری خۆی نه‌بووه. لایه‌نه سیاسیه‌كانیش پێش پڕۆسه‌ی
به‌ناو (ئازادی) بۆ به‌ده‌ستهێنانی
نازناو-و جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه، كێبڕكێی خوێناویان ده‌نێوان هه‌بووه.
دانووسانه‌كانی 1991
ده‌مێ، گه‌ر بیره‌وه‌ریه‌كانی نه‌وشیراوان موسته‌فا قهردبكهین، ده‌چنه
به‌غدایێ، رۆژێك سه‌دام حوسه‌ین، ده‌پرسێ، پڕۆگرام و داخوازینامه‌ی خۆتانم له‌مه‌ڕ
ئاڵوگۆڕی وڵاتان و رزگاری ناوچه‌كانتان، چۆن ده‌نێو خۆتاندا سازن، بده‌نێ تا بچم
بۆ ئه‌نجومه‌نی رابه‌رانی شۆڕش و گفتوگۆی له باره‌وه بكه‌ین. پێش ئه‌وه‌ش س.
حوسه‌ین وه‌ڵام ده‌نێرێ، ده‌كرێ بپرسم ئێوه بۆچی چوونه‌ته شاخ، مام جلال له وه‌ڵامدا
ده‌ڵێ، به سه‌دام بڵێن شێت بووه.(١)
موسته‌فا ده‌نووسێ، ئێمه كه
نوێنه‌رانی گشت پارت و رێكخراوه كوردیه‌كان بووین له به‌غدا تا ئه‌ویده‌م پلان و
نه‌خشه و پڕۆگراممان به نووسین بۆ ئاڵوگۆڕی به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان هه‌رگیز نه‌بووه.
ناچار داوامان له س. حوسه‌ین كرد چه‌ند رۆژێ مۆڵه‌تمان بداتێ. ده‌و نێوه‌نده‌دا
په‌یوه‌ندیمان به كوردانی به‌غداوه كرد، له‌وانه، موكهڕم تاڵه‌بانی و جه‌مال
بابان. داوامان له‌وه‌ی یه‌كه‌میان كرد؛ چوون خۆی خه‌ڵكی كه‌ركوكه، پرۆژه‌ی ناوچه
دابڕاوه‌كانمان بۆ بنووسێ و به‌وی دیان، كه ساڵانێكی زۆر به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندان
شاره‌وانی بووه، پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی شارهوانیهكانمان بۆ بنووسێ.
ئیدی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ده گۆڕێ‌دا
نه‌بووه ده‌مێ وڵات رزگاری ده‌بێ چۆن وڵات داده‌ڕێژینه‌وه، ئه‌مین ده‌نووسێ.
ده‌رئه‌نجام
بیره‌وه‌ر-نووسه‌كان له پرسی
به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هاوشێوه‌ی پارت و رێكخراهكانن، هیچ كامیان نه‌خشه‌و پلانێ له
مه‌ڕ بنه‌ماكانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی، یان پێداچوونه‌وه به خۆیان و
سیاسه‌تیاندا ناخه‌نه روو.
پڕۆگرامی كار: چۆن تاكی جڤاك
بژێوی خۆی دابینبكا و له‌وێشه‌وه ئازادی كه‌سه‌كی خۆی زامنبكا نابینین. پڕۆگرامی چما
جوتیاران مه‌زرا و گونده‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌بنه پۆلیس و سه‌رباز له شاره‌كاندا
نادۆزینه‌وه. وڵات چۆن به زانست و په‌روه‌رده ده‌بوژێته‌وه و له‌وێشه‌وه
داڕشتنی پایه كۆنكرێتهكانی جڤاك وه‌ك وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر پرسگه‌لێكن نامۆن
به گوێمان.
به كورتی، ئێمه له بیره‌وه‌ریه‌كان
ڕا پرسێ نادۆزینه‌وه كه وانه‌ی به‌هاداری لێوه فێربین تا جارێكی تر به ناچاری
نه‌چینه‌وه سه‌رخوانی دوژمن، له‌وێشه‌وه، نه‌گه‌ڕێین بۆ سه‌رچاوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
پارت و رێكخراوه‌كان و دووباره ده‌ستمان نه‌چێته‌وه سه‌ر یه‌كتر كوشتن.
ئێمه كه هێشتا خه‌سڵه‌ته‌كانی
میلله‌تێكی سه‌رده‌می مه‌ده‌نیمان تێدا نییه، بێ پڕۆگرام و ئه‌جێندای سیاسی،
ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی ده‌ژین، ده‌كرێ له گشت سات و زه‌مانێكدا، به‌رده‌وام،
چاقۆ له ملی یه‌كتر بسویین.
ده‌رفه‌ته مێژوویه‌كان وه‌ك
رێكه‌وته دهگمهنهكانن دووباره نابنه‌وه. ته‌نیا له خوێنی یه‌كتر رشتندا چه‌ند
باره ده‌بنه‌وه. چوون ئه‌وده‌م ئێمه خۆمان نین، ئێمه ئه‌وسا زمانی حاڵی نهیارانمانین.
فرهگهلێ له‌م بیره‌وه‌ریانه نه‌خشه‌ی نه‌مانی خۆمانه تا رزگاربوونمان.
(1) بڕوانه ته‌واوی یاداشت و
بیره‌وه‌ریه‌كانی ن. م. ئه‌مین. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌مین خۆی كه خوێندكاری
دكتۆرا بووه له ئاورپا و، كۆتایی حه‌فتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، به هیچ
جۆرێك باس له پڕۆژه‌ی رزگاری له بواره جوداكاندا ناكات، تا بۆ دانووسان به
یاوه‌ری گشت پارت و رێكخراوه‌كان ده‌چێته به‌غدا، 1991، ئه‌وده‌م ئه‌و تێبینییه
گرینگه ده‌نووسێ.