434وتار

بۆ یه‌كه‌مجار سوێد به‌ ئاشكرا په‌نابه‌ران ڕاده‌ستی توركیا ده‌كاته‌وه‌!

7/7/2022 7:00:00 PM
گۆران مه‌ریوانی


لیستی تیرۆر:
توركیا داوای 73 په‌نابه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌ سوێد و فینلاند ده‌كا. سوێد، سه‌رۆكوه‌زیران وماباقی ده‌سه‌ڵاتدارانی سۆسیال دیموكرات نكۆڵیان كرد، وتیان، هاوڵاتیانی سوێد ڕاده‌ست ناكه‌ینه‌وه‌. ئه‌م وته‌یه‌ هیچ حیكمه‌تێكی تێدا نییه‌ و به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی كورد و توركدا بێ هیچ سه‌رنجێك گوزه‌ری كرد. چوون له‌ ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی مه‌، سوێد، هاتووه، ''هاوڵاتیانامه‌ی سوێدی ناكرێ له‌ كه‌س بسه‌ندرێته‌وه‌ و سوێد به‌رپرسیارێتی هاوڵاتیانی خۆیی هه‌میشه‌ له‌ ئه‌ستۆیه‌.'' وه‌لێ گشتمان ده‌زانین ئه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاری، كێ ڕاده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌، نییه‌. چوون چ په‌نابه‌ر چ په‌ناخواز هێشتا نه‌ك فریا نه‌كه‌وتوون هاوڵاتینامه‌ وه‌ربگرن، بگره‌ كه‌یسی زۆریان هه‌نووك نه‌گه‌یشتۆته‌ دوابڕیار. نیگه‌رانیش لێره‌دایه‌، ''ئایا په‌ناخواز ڕاده‌ستی وڵاتی خۆی ده‌كرێته‌وه‌ گه‌ر به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه و قایلدار‌ له‌ به‌رده‌ستدابێ؟'' پێده‌چێ ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان سوێد و فینلاند-توركیا، وه‌ك هه‌ندێ له‌ ڕابه‌رانی سۆسیال دیموكرات گومان ده‌كه‌ن، هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌ر بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی رێوڕه‌سمی ناتۆوه‌، نه‌ك یاسای په‌نابه‌ران، كه‌ تا ئێستا دكاردا بووه‌.

ئۆردوگان 
ئه‌مڕۆ ئۆردۆگان به‌ بی بی سی وت، سوێد 3-4 په‌نابه‌ری هه‌ڵاتووی ڕاده‌ستكروینه‌ته‌وه‌.'' مۆرگان یۆهانسۆن، وه‌زیری ناوخۆی سوێد، به‌شێ له‌ قسه‌كانی ئۆردوگان ده‌ڕاستێنێ. وه‌لێ ده‌ڵێ، بڕیاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند په‌نابه‌ره‌ پێش، داخوازی چوونه‌ ناتۆ، ده‌ركراوه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئێكسپرێسن-سوێد
فه‌خره‌تین ئاڵتون، سكرتێری گشتی به‌ڕه‌وه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیانی سه‌رۆكۆمار، ئۆردۆگان، به‌ قاسم حه‌مادی، ئێكسپرێسن-ئه‌مڕۆ، ده‌ڵێ:''29 له‌ 30 ده‌نگی پۆسه‌تیڤ دراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی سوێد وفینله‌ند، به‌ڵام ئێمه‌ ماته‌ڵی ڕه‌وشی پڕۆسه‌كه‌ین تا بزانین ئه‌و دوو وڵاته‌ قه‌ول و به‌ڵێنیان ده‌به‌نه‌ سه‌ر، یانی باقیمان ڕاده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌!''

به‌كر بۆزاك، چوارشه‌مه‌ی ڕابوورد
وه‌زیری دادی-توركیا، به‌كر بۆزاك، به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح، و، ده‌یلی سه‌باحی، وتووه‌، ''ئێمه‌ به‌ نامه‌یك ده‌وڵه‌تانی جه‌مسه‌ری باكورمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ (تیڕۆڕیستانمان) ڕاده‌ست بكه‌نه‌وه‌.''

سوێد و مۆرگان یۆهانسۆن، وه‌زیری داد
سۆفیا ڕوود، كه‌ وته‌بێژی وه‌زیری داد یۆهانسۆن-ـه‌ كه‌ پێشتر ده‌یوت، ''په‌نابه‌ر نانێرینه‌وه‌''، ده‌یڕاستێنێ و ده‌ڵێ، ''بڕیار‌ێك كه‌ باس له‌ 3 له‌ كۆی 16 داخوازی توركیایه‌‌ له‌مه‌ڕ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، بڕیارێكه‌ سوێد له‌ 2019-2022 داوێتی!'' به‌ واتایه‌كی تر، قایلبوونی سوێد، به‌ ئاماژه‌ی وته‌بێژ، پێش داخوازی سوێده‌ بۆ ئه‌ندامێتی ناتۆ‌! وه‌لێ ئێستێ بۆ به‌دبه‌ختی جێبه‌جێ ده‌كرێ!

ســــــوێــــد
 سوێد ئیدی چیتر ''قه‌ڵای په‌نابه‌ران نییه‌.'' جێی باسه‌ به‌ده‌ر له‌ هه‌ندێ كه‌یسی ده‌گمه‌ن، سوێد ڕۆژگاری پێش بە ناتۆبوونی پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بووه، به‌وه‌ی په‌نابه‌رانێ ڕاده‌ست وڵاتی خۆیان نه‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕیسكی‌ سزای ناڕه‌وا، ئه‌شكه‌نجه‌دان، دادگایكردنی فشۆڵه‌ ....تاد له‌ گۆڕێدا بێ. هه‌ندێ كه‌یسی ده‌گمه‌ن نه‌بێ، له‌وانه‌، دوو په‌نابه‌ری میسری، احمد اگیزه‌ و مهمد الزاری، دیسه‌مبه‌ری 2001، له‌ سایه‌ی 11 سه‌پته‌مبه‌ردا، به‌ په‌نهانی ڕاده‌ستی میسر كرانه‌وه‌، كه‌وتنه‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان، و پاشان مێدیا ئاشكرای كرد. سوێد دوایی ناچاركرا قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌. هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌ هه‌ڵهاتووه‌كانی باڵتیكۆم-سۆڤیه‌ت، له‌ ترسی فشاری ستالین، 25-01-1946، نێردرانه‌وه‌. كه‌ بۆته‌ هه‌وێنی ڕۆمانێكی نایاب: یه‌كینه‌ سه‌ربازیه‌كان: كتێبی ڕاده‌ستكردنی باڵته‌كان، به‌ قه‌ڵه‌می نووسه‌ری به‌ناوبانگ، پێر ئۆڵڤ ئێنكویست، 1934-2020.
    سه‌رچاوه‌
1. ڕۆژنامه‌ی ئه‌كسپرێس-سوێدی 06-07-2022
2. بی بی سی- ئینگلیزی
3. ڕۆژنامه‌ی سه‌باح و  ده‌یلی سه‌باح، چاپی ئینگلیزی، هه‌مان به‌راوار
4. ته‌واوی ڕۆژنامه‌ و یادداشته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سوێد، دیسمه‌مبه‌ری 2001.

وێنە، سەرۆکوەزیرانی سوێد، خانم  ماگدەلێنا ئاندێرسۆن

 

مەدرید، کۆنفڕانسی ناتۆ، تێیدا بڕیاری وەرگرتنی دوو وڵاتی تازە دەدرێ، سوێ و فینڵاند بە ڕوحمی تورکیا

 

مەدرید، کۆنفڕانسی ناتۆ، تێیدا بڕیاری وەرگرتنی دوو وڵاتی تازە دەدرێ، سوێ و فینڵاند بە ڕوحمی تورکیا


 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن