27 ژانیوه‌ری، ساڵیادی هۆلۆكۆست؛ ڕه‌شكردنه‌وه‌ی مێژوو به ده‌ستی كورد
1/28/2022 5:30:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
دێبــــــــاچـــه
سه‌عات 15-ی 27 ژانیوه‌ری 1945 سوپای سوور-سۆڤیه‌ت كه‌مپی هۆلۆكۆست، ئاوشڤیتز-ی نازیان 1940-1945، پۆڵه‌ند، داگیرده‌كه‌ن. سوپا قوربانییه‌كی فره‌یان داوه و چه‌ند سهدێكیان ماون. به بینینی 7000 زیندانیان منداڵ و ته‌مه‌نداران، 600 لاشه، 370،000 قاتی پیاوان، 837،000 پۆشاك و تهوالێتكاری ژنان، 7 ته‌ن مووی سه‌ری ئینسان، ده‌حه‌په‌سێن. مرۆڤ هێنده زاڵمه؟ زوڵم سنوری هه‌یه؟ ڤاسیلی پهترێنكۆ، فرماندهی سوور، به پراڤدا، ڕۆژنامه‌ی سۆڤیه‌ت :''منێك كه ڕۆژ بوێرم نه‌كردوه له بینینی مردنی مرۆڤاندا به‌ڵام كه تاوانی نازیانم دیت شۆكگرتمی.'' كه‌مپه‌كه له گشت جۆره مرۆڤ، نه‌ته‌وه‌و میلله‌تانی تێدابوو: جوو، هۆمۆ، كهمئهدامی زه‌ینی و جه‌سته‌یی، كۆمۆنیست، قه‌ره‌ج و .... وه‌لێ زۆرینه جوو بوون.
ئاوشفیتز 1،3 ملیۆن زیندانیانی گرتبووه خۆ. ڕۆژی ئازادكردن،27، ته‌نێ 7000 مابوون، نه‌خۆش، په‌ككه‌وته‌ی ئه‌شكه‌نجه، برسێتی، بێنه‌وایی و....تاد.
پرسیــــــار
''ده‌كرێ ئه‌و جۆره تاوانانه ده مێژوو ڕا دووباره ببنه‌وه؟''
یوئێن و یه‌كێتی ئاوروپا
یوئێن و (یئا) له 21 ژانیوه‌ری 2020 بڕیارده‌ده‌ن به‌وه‌ی هه‌مان ڕۆژ بكرێته یادی ساڵانه بۆ وهبیرهێناهوهی ئه‌و زوڵم و تاوانه. ئامانج، فراوانكردنی تۆڕی هۆشیاری و زانیارییه له‌مه‌ڕ نازیزم و گشت ئایدۆلۆژیه‌ك و توندڕه‌وانی دین و مه‌زهه‌بێك كه ڕه‌وتی ژینۆساید هه‌ڵده‌بژێرن بۆ نه‌مانی توخمی جۆرێك له مرۆڤ، جا له هه‌ر نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگێك بن.
كورد و ئه‌نفال
ئه‌نفال جۆرێكه له سه‌دان جۆری ژینۆساید، هه‌وڵی له توخم خستنی گروپێكی ئێتنیكی، به زاراوه یاساگهرییهكهی، به نه‌مان.
هه‌ردوو كیمیابارن و ئه‌نفال دوو پڕۆسه‌ی یه‌ك ئایدۆلۆژیان، به‌عسی سوونهگهرای باڵاده‌ست، كه بڕاوی به ئوممهیهكی عارهبڕهگهزی ده‌نووسنه‌وه. له‌كن به‌عس یه‌كگرتووه، پێكه‌وه ژیانی مه‌یان قه‌بوڵه، (نه‌ك قه‌بوڵ بوو) گه‌ر به مه‌رجی وان بژین و بڕهوشتێنین و بڕهفتارین. ئه‌و نووسینانه‌ی ئێستا ده‌نووسرێن له‌مه‌ڕ لایه‌نه باشه‌كانی به‌عسی پاوانخوازی سونگهرا، ئایدلۆژی به‌عس وه‌لاده‌نێن و وڕێنه‌ی پۆپلیستی ، وه‌ك پانسونگهرا، كورد له توخمی شه‌یتانه. كه‌سی به ئه‌زمون ده‌زانێ شه‌یتان له دینێدا چ جێگایه‌كی بۆ دیاریكراوه، دۆزه‌خ، به وشه دینییه‌كه‌ی، الانفال.
دووباره بوونه‌وه‌ی هۆلۆكۆست؟
بێگومان هۆلۆكۆست ده‌كرێت دووباره ببێته‌وه. له دوای 50 ساڵ له گرتنی ئاشافیز1945: ئه‌نفال و كیمیاباران كۆتایی 1980-كان، ڕواندا 1994، بۆسنیهكانی یۆگۆسلاڤیای له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاو 1994، ئێزیدی كوردان 2014 ..... گشتیان له‌لایه‌ن دادگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، لاهای-هۆڵه‌ندا، به ژینۆساید ناسراون. داعش باشترین نمونه‌ی پانسونهگهرای سه‌له‌فیزمه كه ماوه‌یه‌ك سه‌له‌فیسته به نه‌ژاد كورده‌كان پڕوپاگانده‌ی ئاشكرایان بۆ ده‌كرد: ''ئێ من چۆن داعش به تیڕۆر بچوێنم، ئه‌وان نوێژ و ڕۆژوو، زه‌كات و سه‌رفیتره ده‌ده‌ن-علی باپیر'' و ''ئه‌م ئێزیدیانه پیسن، حاشا من له وان نیم- د. عبدول الواحید.
پانسونیزم و ئازادی
له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی (ئازادی)ـدا بهعسهیهكان كه‌وتنه خۆیان، حسن العلوی له كتێبهكانیادا به ناوی شیعه‌ی عێراقه‌وه باسی هه‌وڵی خۆی ده‌كات بۆ پاراستنی تاوانبارانی جه‌نگ له ناو ده‌وڵه‌ت و حیزبی به‌عسدا. دیداری پاشای سعودیه، حافظ الاسد-سوریا، كویت و سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی كورد ...تاد، ده‌كات. ئامانج گه‌رانتی ڕزگاركردنی تاوانبارانی جه‌نگه، به پاساوی ''نیشتیمان هی هه‌مووانه.'' یوئێن، ئا‌مریكا و (یئا) هاوڕان. ئێمه له زارای تاوانبارانه‌وه چ نابیستین. هه‌ر زووش چه‌ندانیان به داردا ده‌كه‌ن و ڕاستیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه گۆڕ. ئه‌وانی ترتیش، له زیندان ئازاد ده‌كرێن. ئاسایش له وڵاتیش ده‌ڵێن: ''بۆ چاره‌سه‌ر بردراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له ڕێگا له ده‌ستمان هه‌ڵهاتووه.'' ئه‌ویش، ع. رهمـضان كه ده‌گاته ئاوروپا، ئه‌و وێنه شادانه بڵاوده‌كاته‌وه كه هێزه ئه‌منیه‌كان له ته‌كیدا وه‌ك قاره‌مانێك لێی ده‌ڕوانن و گرتوویانه.
پڕۆسه‌ی ئاشكراكردنی ژینۆساید
پڕۆسه‌كه له ته‌واوی دونیادا به چه‌ندان ناو ناسراوه: ''كۆمێته‌ی ڕاستی گۆتن، ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان، دادگاییكردنی تاوانباران و ....تاد.''
ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كانه له گشت وڵاتێكدا. لای كورد ده‌با بزانرابا چۆن نه‌خشه‌ی ئه‌لئه‌نفال داڕێژدرا، بیرۆكه‌ی یه‌كه‌می لای كێ و چه‌ند كه‌سان بوو، چۆن پێشنیار كرا، پیاده‌كردنی نه‌خشه‌كه چۆن به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند كه‌س و له‌ژێر چه‌ند فه‌رمانده‌دا جێبه‌جێكرا. ژه‌هر له كوێ كڕا، بازرگانه‌كانی كێ بوون، كێ ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ست بوو. كورد چه‌ند به‌شدار بوون و ده‌ستیان تێدا هه‌بوو. تا ده‌گاته قوربانیان كێن و چه‌ند بوون، چۆن هه‌ڵبژێردراون و ...تاد.
ئه‌مانه و ته‌واوی ڕاستییه‌كان ئامانجی دادوه‌ری تاوانبارانی جه‌نگه نه‌ك كوشتن و بڕین. تا ئێستا سه‌رانی كورد ئاوها دادپه‌وه‌ری له هه‌مبه‌ر ژینۆسایدا له خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن به‌وه‌ی كه ده‌بێ میلله‌ت به شێوه‌ی كوشتن و بڕین و تۆڵه سه‌ندنه‌وه پڕۆسه‌كه ئه‌نجامبده‌ن. بۆیێ نه‌كردنی باشتره تا خوێن زیاتر نه‌ڕژێت. جارێك مه جیرانی باشی وانین و جارێكیش شه‌ریك، جاره‌كی تر ئه‌وان حه‌كه‌م و ئێمه مه‌حكوم! به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، له ڕاستیدا ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی بۆ تاوانی ژینۆساید چوونه‌ته سه‌ر په‌تی قه‌ناره. به‌ده‌ر له چه‌ند كه‌سانێك دوای جه‌نگی دوو له‌ته‌ك دادگایكردنی تاوانبارانێك كه ڕفێندران بۆ ئیسرائیل.
ئامـــانـــج
ده‌رخستنی ته‌واوی ڕاستییه تا په‌ی به هۆ، سۆنگه و پاسوای به‌شدرابووان به‌رین، پێش ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان له‌ته‌ك خۆیاندا بچێته چاڵی له‌بیرچوونه‌وه‌وه، تا ببێته وانه‌یه‌ك و ئه‌زمونێك بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، بۆ پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده، خوێندن، ئاشته‌وایی و پێكه‌وه هه‌ڵكردن. تا ببێته مێژوویه‌ك و وانه‌یه‌ك. تا ڕۆژانی ژینۆسایدی مه بۆ داهاتوو، بۆ نه‌وه‌كانمان به زیندویی بمێنێته‌وه.
سه‌رانی كورد به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا تا ئێستا كارێكیان نه‌كردوه، مێژوویه‌كیان به دوو چاوی ساخه‌وه نه نووسیوه‌ته‌وه، هه‌وڵی ئاشته‌وایی و ده‌رخستنی ڕاستیان نه‌داوه، به كورتی و به كورمانجی، كورد خۆی مێژووی خۆی نه‌ك سڕیوه‌ته‌وه به‌ڵكو ڕهشكردوه تا هه‌رگیز نه‌ناسرێته‌وه. بۆ سه‌رانی كورد ئاوها ڕه‌فتارێك ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گشتمان ده‌یزانین، لێ كێ به هه‌ند ده‌یگرێت؟
وێنە: فەرماندەی لەشکری سوور-سۆڤیەت دەمی چوونە ژوورەوەیان بۆ کەمپەکە