156وتار

ده‌ردێـــــــــك & هـــــــاتـــــــنه‌وه‌ی ســـــــوڵتــــــــان*

5/21/2023 2:47:00 PM
گۆران مه‌ریوانی

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ 'زی نیوه‌ڕكار'- ئینگلیزی، ئامریكا 18 مای

به‌شی دووه‌م

ئیسهاك چۆتینێر: بۆچی ئاردۆگان له‌ گوژمی یه‌كه‌مدا توانی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا  بیبه‌زێنێ، با ئه‌م‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش‌ ته‌نیا هه‌ڵبژاردنێك بێ‌ كه‌ ئه‌و به‌ ڕاستی و سه‌ختی ڕووبه‌ڕووی بووبێته‌وه‌؟

كایه‌ گێنچێ: پێش گشت شتێ، ده‌بێ باسی ئه‌و كۆنتڕۆڵه‌ بكه‌ین ڕژێمی ئاردۆگان سه‌پاندویه‌تی‌ به‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی خه‌ڵكیدا. ئێمه‌ ته‌نیا باسی ڕژێمی ئه‌و ناكه‌ین. ئێمه‌ ته‌نیا باسی پارته‌كه‌ی ئه‌و ناكه‌ین. ئێمه‌ باسی خودی ڕژێمی ئه‌و ده‌كه‌ین، كه‌ كۆنتڕۆڵی داد، میلیتار، و، سه‌رجه‌می، مێدیای كردوه‌. گه‌ر ئه‌نگۆ له‌ هه‌مان ژوور له‌ ئیستانبۆڵ له‌ته‌ك مندا بانایا و، ڕووت له‌ هه‌واڵه‌كان بكردبا، ئه‌وجا‌ ده‌كرا بیستوچوار سه‌عات پێكه‌وه‌ پڕوپاگانده‌ی ئاردۆگانـمان بدیبا. ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ به‌ واتای مۆنۆپۆڵی تاكلایه‌نه‌ی ده‌نگدان دێ.  پاشان له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌، كه‌ كه‌مێ له‌وی پێشوو ئاڵۆزتره‌.

له‌ گۆشه‌نیگای مێژووییه‌وه زیاتر به‌ ده‌ردێكه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌‌. ئایا ئاردۆگان چ هێمایه‌كی به‌ ده‌نگده‌رانی خۆی دا؟ به‌وه‌ی ئه‌و تاقه‌ كه‌سێكی زینده‌یه‌ بۆ ئه‌وان له‌ زینده‌گیدا ماوه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ی ئه‌و بازی ته‌نیای ئه‌وانه‌ -و- ئه‌وه‌ خه‌ریكه‌ پیر ده‌بێ . چی فۆتۆی ئه‌و و ته‌واوی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه ‌وێنای پیرمێردێكمان‌ بۆ ده‌كێشێ كه‌ گه‌لێ خه‌مگرتووانه‌‌ له‌ دوو چاوییه‌وه‌ ده‌ڕوانێ: ''ئه‌من'' سوڵتانێكی پیرم و وه‌فانامه‌و ئه‌مه‌كداریی ئه‌نگۆم گه‌ره‌كه‌، چوون ئه‌وه‌ ته‌نیا منم كه‌ ده‌توانێ ئه‌نگۆ له‌ دوژمنانمان بپارێزێ و به‌رده‌وامی به‌ ڕێوشوێنی وه‌سمانلییان بدا‌ كه‌ بۆ خۆتان ده‌زانن چقه‌د ئێمه‌ پایه‌دارانه‌ وابه‌سته‌یین. ''لێ باشه‌ ئه‌و ده‌رده‌ چی بوو كه‌ لایه‌نگیرانی ئه‌وی كۆك و یه‌كخست؟''

له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌، ده‌ردی پارتی سێ ئێچ پێ-ییه‌، پارتی كۆماریی خه‌ڵك، به‌ ڕابه‌ری، كه‌مال كلێچدارئۆغڵو، كه‌ هه‌ر‌ له‌ گوژمی یه‌كه‌مدا شكستی هێنا. له‌ سۆنگه‌ی ئارۆگان و هه‌وادارانییه‌وه‌، سێ ئێچ پێ، دروست پێش یه‌ك سه‌ده‌، ئه‌وانی تووشی ئه‌و ده‌رد و به‌ڵایه‌ كردوه‌، ئه‌ویش به‌وه‌ی بوونه‌ دروستكردنی كۆمارێك كه‌ ڕێیی له‌ خه‌ڵكی گرت تا ڕێبازی ئیسلام بۆ ژین و ژیانیان هه‌ڵبژێرن. ئێمه‌ وای بۆ ده‌چووین ئه‌م ده‌رده‌ كه‌ هه‌میشه‌ لایه‌نگرانی ئاردۆگانی كۆككردوه‌ ئییدی له‌م زه‌مه‌نی داڕمانی ئابووریی ئه‌ودا كاڵ بۆته‌وه‌ و له‌ هێز كه‌وتووه‌، چوون ئه‌مه‌ خراپترین قۆناخی ئاردۆگان و حوكومه‌ته‌ دوای دوو ده‌یه‌ی دوورودرێژ له‌ حوكومڕانی، چ له‌ ڕووی ئابووری یان سیاسییه‌وه‌.

دوابه‌دوای زه‌مینله‌رزه‌ی 6 فابریوه‌ری، ئێمه‌ وای بۆ ده‌چووین كه‌ هه‌رچی ڕووكاری پیاوه‌ به‌ قووه‌ته‌كه‌یه‌ نه‌ماوه‌، پووكاوه‌. ئیدی ئێستێ وه‌ختی ئه‌وه‌ هاتووه‌  نیگای خه‌ڵك به‌سه‌ر ئه‌ودا باز بده‌ن، چوون ئیدی چیتر سوڵتان قودره‌تدار نییه‌، ئه‌وی ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌مووی هاتوهوت ڕه‌وانبێژییه‌. به‌ڵام، له‌ ده‌رئه‌نجامێكی نیگه‌راناویدا، له‌و ده‌ ناوچه‌یه‌ی كه‌ زۆرترین خه‌ساره‌تی زه‌مینله‌رزه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه‌‌، حه‌وتیان به‌ زۆرینه‌ ده‌نگیان به‌ ئاردۆگان داوه‌. ئه‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی پرسیارێكی سه‌ختمان ده‌كاته‌وه‌: بۆچی كه‌سانێك كه‌ زیاتر له‌ كه‌سانی تر، له‌ سۆنگه‌ی زه‌میله‌رزه‌كه‌وه‌، ماڵوێران بوون له‌ كه‌چی چوون و ده‌نگیان به‌ سوڵتان داوه‌؟ 

* كایه‌ گێنچی، نووسه‌ر و ڕۆماننووس، كه‌م ڕۆژنامه‌ و گۆڤاری ئاوروپا و ئامریكا هه‌یه‌ نووسینی ئه‌وی بڵاو نه‌كردبێته‌وه‌، یه‌كه‌م ڕۆمانی 2008 وه‌شێنراوه‌، دكتۆرا له‌ ئینگلیزیدا‌، نوێنه‌ری 'زی لا ڕڤیو ئۆف بووك'ـه‌، مێژووی ئه‌ده‌بیاتی توركیای بۆ زانكۆی به‌نێوبانگ، هاڤارد، نووسیوه‌، ڕاپه‌ڕینی باخچه‌ی غازی، كۆدێتای 2016، ناسراوترین كتێبی 'شێڕ و بولبوله‌' كه‌ بۆ نووسینی ته‌واوی توركیای ته‌ی كردوه‌. 

*ئیسهاك چۆتینێر: ڕۆژنامه‌وانی دیاری زی نیوڕكار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن