217وتار

له‌مه‌ڕ بورهان سۆنمێز گەندەڵی یان خوویەكی پـووچ*

12/6/2022 7:21:00 PM
گۆران مه‌ریوانی

دێباچه‌ی باس

 
بورهان سۆنمێز، 1965- نووسه‌ر، ئه‌كتیڤیست و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، كورمانجی باكور. له‌ گوندێكی دووره‌ ئاوه‌دانی هاتۆته‌ دونیاوه‌ و له‌ ئیستانبۆڵ زانكۆ-به‌شی یاسای ته‌و‌او كردوه‌. 1996 به‌ر  په‌لاماری پۆلیسی توركیا‌ ده‌كه‌وێ و  به‌ سه‌ختی زامدار ده‌بێ، پاش هه‌وڵێكی زۆر ده‌گه‌یێنرێته‌ ئینگلته‌را. له‌وێ له‌ به‌شی (ته‌ندروستیخانه‌ی قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه‌) تیماری درێژخایه‌ن ده‌كرێ، چوون به‌شێ له‌ زه‌ینی له‌ده‌ست ده‌دا.

 

یه‌كه‌مجار ئه‌ز له‌ (پۆنێ-هیندوستان) نێوی ویم بیست، بانگهێشتی وێنده‌رێ كرابوو، ڕۆمانێكی بۆ 4 زمانی ئه‌وێكانێ وه‌رگێردرابوو. له‌ كۆتایی 2019ـه‌وه‌ ئه‌ز چه‌ند نووسینێكم له‌مه‌ڕ به‌رهه‌م و سه‌دای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌وه‌ بڵاڤكردۆته‌وه‌. 5 ڕۆمانی نووسیووه‌، هه‌موویان وه‌رگێڕدراون بۆ گه‌لێ زمان، لێ (ئیستانبۆڵ، ئیستانبۆڵ) بۆ نزیكه‌ی 40 زمان. خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی، توركیا، ئامریكا، ئیسپانیا، ئیتالیا، ئینگلته‌را، فه‌ڕه‌نسا و......تاد و كه‌م وڵات هه‌یه‌ جستوجۆ و دیداری له‌ته‌كدا سازنه‌كردبێ. هاوكات پارێزه‌ری مافی مرۆڤه‌ و ئه‌كتیڤیستێكی ئه‌و بواره‌یه‌. دامه‌زرێنه‌ری چه‌ند ده‌زگایه‌كه‌؛ چ له‌ بواری ئه‌ده‌ب و ڕاگه‌یاندن-دا، چ له‌ مافی مرۆڤدا‌. له‌ یادی 100 دامه‌زراندنی (پێن كه‌ڵبدا=خانه‌ی قه‌ڵه‌م) 2021 به‌ كۆی ده‌نگ هه‌ڵبژرێدرا بۆ سكرتێری گشتی كه‌ڵه‌به‌كه، زیاد له‌ 100 وڵات ئه‌ندامی ئه‌و كه‌ڵه‌به‌ن.
سوێنمێز، دوای یه‌شار كه‌مال، ئه‌وڕۆ ڕوخسارێكی فره‌ناسراوی ئێمه‌یه‌. كه‌م كۆڕ، بۆنه‌ و كۆبوونه‌وه‌ هه‌یه‌ سۆراخی دیدی ئه‌و نه‌كرێ.  
ده‌ی له‌ كوردوستان له‌مه‌ڕ ئه‌و چ ده‌گوترێ؟

چۆن پێگه‌ و پایه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و سوودی لێوه‌رده‌گیرێ؟ بەتایبەتی لەو قۆناخەی ئێستێ کە میللەتمانی پێدا تێدەپەڕێ! 
 
گـــه‌نــده‌ڵـــی یــان خـــوویه‌كـــی پـــــووچ*؟


به‌ گه‌ڕانێ له‌ گۆگڵ؛ ده‌یان دیداری و نووسین له‌مه‌ڕ سۆنمێز ده‌بینرێته‌وه‌. ئه‌و ئینگلیزی ده‌په‌یڤێ. به‌شی ئه‌ده‌بی ڕادیۆی بی بی سی، پڕۆگرامی (ئاوت-لووك=دیدێ) هه‌یه‌، كه‌ مانگی جارێ كۆڕێكی زیندو بۆ ئه‌دیبێكی ناسروای دونیا سازدەکا، هاوكات له‌ڕێی سۆسیال مێدیاوه‌ گشت كه‌سێ ده‌كرێ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانەوە تێیدا به‌شدراربێ. سۆنمێز یه‌كێكه‌ له‌و نووسه‌رانه‌ی مێوانی ئاوت-ڵووكه‌، جگه‌ له‌ نێو خودی كۆڕ زیندۆکەوە، له‌ سه‌رجه‌م دونیاوه‌ پرسیار له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی كورد و ئه‌ده‌بی وان له‌و ده‌كرێ. ده‌می هه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر (سه‌لمان ڕوشدی1947-….) و زامداركردنی كۆڕی بۆ ده‌گیرێ و بی بی سی ڕاسته‌خۆ په‌خشی ده‌كا.

 

ڕێكخراو و ده‌زگا ئه‌ده‌ب و هونه‌رییه‌كانی ئێمه‌ تا ئێستا نێوی ئه‌و نابیستن! چ ده‌زگای ئاكادیمی، له‌وانه‌ یاساناسی، زانكۆ به‌شی یاسا، ڕێكخراوی مافی مرۆڤ، كۆمه‌ڵه‌ی یاساناسان\پارێزه‌ران، زیندانیانی سیاسی، ده‌زگای تێڤێ و ڕادیۆ، ده‌زگای ڕاگه‌یاندن، په‌خش و چاپ .......تاد، تا هه‌ینێ هه‌وڵێكیان نه‌داوه‌ بانگهێشتی بكه‌ن، كۆڕێكی، دوور یان نزیك، بۆ ساز بكه‌ن، هه‌ر وه‌رزه‌ چه‌ند جارێ بانگی وه‌ك وانه‌بێژ بكه‌ن، چوون سۆێنمێز وێڕای نووسین، ئێستێ وانه‌بێژی زانكۆی به‌ریتانیایه‌، هاوكات ئه‌كتیڤیست و پارێزه‌ری مافی مرۆڤه‌، چه‌ندان كه‌یسی گه‌وره‌ی له‌كنه‌. كه‌ناڵی تێڤێ و ڕادیۆ، كۆمه‌ڵه‌ كولتوریه‌كانی وڵات و كوردوستانیانی تاراوگه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ئێنگلته‌راش كه‌ ئه‌و به‌شێكی زۆری ساڵ له‌وكانێ ده‌ژی، نه‌ك بانگهێشتیان نه‌كردوه‌ بگره‌ نێویشیان نه‌بیستووه‌! له‌ دونیای گڵۆباڵی ئه‌وڕۆدا ئه‌م كه‌مته‌رخه‌می و لاموبالاته‌ ده‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌وره‌ترین و به‌نێوبانگترین ڕۆماننووس، یاساناس و ئه‌كتیڤیست مافی مرۆڤی مه‌؛ چ گوزارشتێكی هه‌بێ؟  
ئایا گه‌نده‌ڵییه‌؟ یانژه‌ خوویه‌كی پووچه‌*؟
 
ماویه‌تی: سڕینه‌وه‌ی زمان یان سڕینه‌وه‌ی میلله‌تێ؟  ‌
* كورته‌ چیرۆك، حسێن عارف، بڕوانه‌ كڵافه‌یه‌ك ژانی توڕه.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن