چــــۆن فێـــــره درۆیــــان كردیـــن!
7/15/2020 11:34:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
به منداڵی
به‌ره‌و مزگه‌وتی
گه‌ڕه‌ك، نالی، غار ده‌ده‌م. له منداڵه هاوڕێكانم جودا ده‌بمه‌وه. له دیوی
ناوه‌وه، پشت سه‌كۆی نوێژی حه‌وشه خۆم مهڵاسدهدهم. 1966. ده‌شێ دواتر بێ.
نازانم. به‌ڵام پێشتر نییه. ده‌نگه ده‌نگێ په‌یدا ده‌بێ. ئه‌من زیاتر خۆم گڕمۆڵه
ده‌كه‌م. هێواش داینێ. سه‌دای منداڵ نییه. قه‌یرێك ده‌ڕوا. ئاوهڵهكانم؟
چه‌ند ماشینێك خێرا
هه‌ڵده‌كرێن. خێرا ده‌ئاژوون، سیڕه‌ی تایه‌كان دێن. سه‌ر بڵند ده‌كه‌م مهیتێك،
سووروسپی، سمێڵێكی جوان، ریش چه‌ند رۆژ نه‌تاشراو، شه‌ڕواڵێكی خاكی به خۆی كورتر،
كراسێكی ...... بیرم نه‌ماوه، ده‌كرێ كاڵ یان تاریك بووبێ، قژ، له خۆی كاڵتر و پڕ....
له‌بان سه‌كۆ-نوێژ درێژ بووه. پیاوێ دهنكاو ڕا ........... ده حهپهسێ. دێته‌وه
سه‌رخۆی. ئاده‌ی منداڵان، راكه‌ن مه‌لا بدۆزنه‌وه. ئه‌من ئاگادار نیم، منداڵه
هاوڕێكانم ده‌وریان داوم. یه‌كێكیان، دوو جێب بوون.
مه‌لا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئاو گه‌رم ده‌كرێ. گه‌ڕه‌ك كۆده‌بێته‌وه. له شه‌ڕی كورد-كوژی ده‌دوێن، له جه‌لالی
و مه‌لایی ..... یان به‌جێماوه، یاخود بێكه‌سه. یه‌كێك توڕه‌یه، كه‌ون، به‌س بۆ
قڕكردنی یه‌كتر ئازان`، یه‌كێكی تر، `چ میلله‌تێكن! ئه‌میان خۆی له‌وان هه‌ڵده‌بوێرێ.
ره‌گه‌ڵ درۆكاندا
گه‌وره ده‌بین
ده‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونم
درۆكانیش گه‌وره بوون، ره‌نگیان گۆڕان. شێوه‌و ناوه‌رۆكیان پۆڵیشكران. ره‌ونه‌قی
ئایدۆلۆژیان درایێ، به پێشكه‌وتنخواز، كۆنخواز، خێڵ و ناخێڵ، به‌ره‌ی گه‌ل و
دوژمن، چه‌پ و راست، ماویست، لینینیست، رزگاریخواز، كۆمۆنیست، به‌كرێگیراوی ئیمپریالیزم
و ...تاد نێوزهدكران. هیچ داهێنانێكی كورد، له مێژوودا، نه‌گه‌یشتۆته لوتكه‌ی
هونه‌ری یه‌كتر-كوشتن. دانسقه‌یه، له ئه‌كت، نه‌خشه و پراكتیزهكردنیدا. كۆمێته‌ی
دادگای گه‌ل، لیژنه‌ی شار بۆ كوشتن، ده‌زگای راگه‌یاندن و مێیدیا دامه‌زرێنران. كه
چه‌ك بێده‌نگ ده‌كران، ئه‌وجا داشۆرین به دوا-داهێنان و ئامێری مۆدێرنه ده‌كه‌وته
یه‌كتر شكان، ئێمه‌ش دهمانبژارد كێ داهێنه‌ره به جنێو، به دزێوترین زمان.
پاساوی درۆ
درۆ ئایدۆلۆژیدار
كران. یهكدیكوشتن دهفهلسهفێنران. یه‌كتر كوشتن هه‌ر هه‌بووه، ئیرله‌ندای
باشوور و باكور، ئا‌مریكا، جه‌نگی ناوخۆ: باشور- باكور و ....... خوێنی یه‌كتر رشثن
ده مێژووی مه‌دا، زیاتر نۆڕمه، نهڕێته و بڕوای پۆڵایینه تا دیارده‌یه‌كی یه‌كباره،
یان ده‌گمه‌ن و جارجاره. رۆشنبیران، شاگردانی به‌رده‌ستی سیاسهتهوانان، شرۆڤه‌یان
بۆ ده‌كرد و ده منداڵیه‌وه ئێمه‌یان پێگۆشدهكرد، پێشكه‌وتنخواز و كۆنخواز ناكرێ
جودا نه‌بن. بۆ ئه‌ویان خۆت به كوشتدهدهیت و له‌هه‌مبه‌ر ئه‌میان چه‌كی كوردایه‌تی
و مه‌ردایه‌تی له شان ده‌كه‌یت.
كوردستان ده نێوان
دوژمنان به‌شكراوه. سنوری به ئاوه‌وه نه لكێنراوه. ئه‌م دكتۆرینه به فرهگهلێ
ئایدۆلۆژی شۆراوه‌ته‌وه. له‌وانه، جیۆپۆلێتیكی كوردستان خۆی بۆ كورد له‌بار نییه.
ستراتیژیه‌ت و تاكتیكی وڵاتپارێزی له سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی به دوژمن ته‌نراو دڵنیایی
تێدا نییه. كورد ساده‌یه، خۆشبڕوایه، دڵسۆزه، متمانه‌ی به خه‌ڵكییه، دهخهڵهتێنرێ.
تا ئێستا ئێمه
خوێندهوهیكی شرۆڤهكاریمان بۆ یه‌كتر بڕانهوهمان نییه. ده باشترین شرۆڤه‌دا
خۆمان نێوناوه كه‌و، سیمبۆلی خیانه‌ت به هاونه‌ژادی خۆی. دواشرۆڤهیهك من بیستبێتم:
به‌یانیه‌ك ده خه‌وێ راده‌بم، دوای مێژوویه‌ك له یه‌كتر-كوشتن، ره‌وانشاد نه‌وشیروان
موسته‌فا، ده‌نووسێ، شه‌ڕی ناوخۆمان ته‌نیا بۆ ده‌سه‌ڵاته و وابه‌سته‌ی هیچ ئایدۆلۆژیه‌ك
و بیروباوه‌ڕێك نه‌بووه و نییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان نه‌مانزانیبێ، خۆمان نهخهڵهتاندبێ،
به‌ڵام تا له به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبێین، چاوه‌ڕێین رابهڕێك بۆمان روونبكاته‌وه.
درۆ-راستی لای
نه‌یارانمان
مێژووی توركیا،
گه‌ر له دیدگای مێژووه‌وه بڕوانرێ، وه‌ك ئێلیف شهفهك* ده‌نووسێ، خێڵه توركه‌كان
كه ده نێوه‌ڕاستی ئاسیای بچوكه‌وه دێنه ئانادۆڵ، كۆی گشتیان، به ره‌وه‌ندی جیاوازی
تور‌كان و به خه‌ڵكی نێوچهكه خۆی، 72 خێڵن.
له تۆماركردنیاندا ته‌نێ نیوه‌یان، 32، خێڵ ده‌نووسرێن چوون مێژوو هه‌میشه زاڵبووان
ده‌ینووسنه‌وه. ئه‌و 32 خێڵ و تیره‌ی تر له گروپی ئاینی و ئه‌تنیكی جیاواز و سیگانۆ
(رۆمی-قه‌ره‌ج) بوون، ناخرێنه نێو مێژووه‌وه. زۆرێ له‌و خێڵان و گروپه ئێتنیهكان
ئه‌وڕۆ نه‌ماون، تێداچوون.
پێشینه‌ی په‌ره‌گرافی
301:
كۆدی سزادانی
قانونی توركیا
سه‌ردارانی خێڵان
ده‌نووسن، ئ. شهفهك به‌رده‌وامه، توركیا لاكێشه‌یه، چوار سنوری هه‌ن. سێ سنوریان
به ئاوی بێ بنه‌وه‌ن، تاكه سنورێكیشی به دوژمنه‌وه‌ن. ئێمه به سێ ئاوی بێ
ئامان و دو‌ژمنێك ده‌وره دراوین. بۆیێ بۆ رزگاری، سه‌رفه‌رازی، ئاسایشی نێوخۆ و
خود-ته‌بایی یه‌ك كۆد-قانونمان ده‌بێ، ئه‌ویش تورك بێدۆسته، بێكه‌سه، به دوژمن
ده‌وره‌دراوه. ته‌نێ دۆستێك توركێ هه‌یبێ توركێكی تره. به‌س. تورك و تورك دۆستن،
پشتن. ئهوداوی نا-توركن. ته‌نێ رێگه، گه‌ر بته‌وێ ببیته باشترین هاوڵاتی، بوون
به توركه و هه‌ڵبژاردنی توركێتییه. ئ. شهفهك له‌و خاڵانه‌دا به‌های بڕگه‌ی
ئه‌و په‌ڕه‌گرافه كۆده‌كاته‌وه:
1. ته‌نێ هاوڕێیه‌ك توركێ هه‌یبێ، توركێكی
تره. ده‌نا بێكه‌سه.
2. تیئوری پیلانگێڕی ده توركیا زوو ده‌چێنرێ
و سه‌وز ده‌بێ. كێ باسی
تورك به باشی نه‌كا، به‌د-نیازه. چیرۆكی بۆ
هه‌ڵده‌به‌سترێ، بێ
چه‌ندوچوون ده‌درێته ده‌ست قانون.
3. په‌روه‌رده و گۆشكردنی نه‌وه له دوای
نه‌وه به هه‌مان بیروباوه‌ڕ و
دۆكتۆرین.
4. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ره‌خنه له تورك
و توركێتی بگرێ خائینه
نا-نیشتیمانپه‌روه‌ره، بۆیێ ده‌بێ سزا بدرێ.
5. یاساخكردنی ره‌خنه‌گرتن له مێژووی میراتی
تورك و سه‌ردارانی
توركیا. له پێشه‌وه‌یان سه‌رۆكۆمار، دامودهزگایان،
حوكومهتیان و
قاره‌مانانی نیشتیمانیان.
هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران
وێڕای كه‌مێ
روخسار پاكردنه‌وه‌ی كۆد-قانونی سزای توركیا، 2000، تا ببنه ئه‌ندامی یه‌كێتی
ئاوروپا، لێ گۆڕانێك شایانی باسبێ تێیدا نه‌كراوه. به هه‌ناسه هه‌ر ئه‌و كۆده
كۆنینه‌یه كه 32 خێڵ دهقاندویانه، كردویانه‌ته بنه‌مای ده‌وڵه‌تیان. ئه‌وانه‌ی
راپێچی دادگا به‌و كۆدقانونی سزایه كراون، سه‌رباری ریفۆڕمكردنی، بێشومارن. هه‌ندێ
ناسراون: ئورهان پاموك، ئێلیف شهفهك، نۆمان چاومسكی، ئێدوارد هێردمان {خۆیان، وهرگێرهكانیان،خانه‌ی
وه‌شاندن و په‌خشیان}، رۆژنامه‌وانی ئارمه‌نی هارنات دینك كه پاشان به ده‌ستی
ناسونالیستێكی نه‌وجه‌وان كوژرا. بابی بكوژ، كوڕه تاوانباره‌كه‌ی راده‌ستی پۆلیس
كرد. بنكه‌ی پۆلیس چه‌ند رۆژێك له‌كن خۆیان گلیاندایهوه، وه‌ك قاره‌مانێ وێنه‌یان
ده‌گه‌ڵ گرت، باشترین خواردنیان وهبهردهمنا. ئارات دینك {كوڕی رۆژمهوانه
ئارمهنیكه}، راجیب زاركئۆڵۆ.........تاد به‌رده‌وامه.
پاساودانی درۆ-به-درۆی
منداڵیم
ده‌مێ به‌رژه‌وه‌ندی
درۆكردنی لایه‌نێك، پارت و رێكخراوێك، به‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌وێ، ئه‌ندامان و هه‌واداران
خۆیان ده‌پێچنه‌وه و ماڵباردهكهن بۆ ئه‌وبه‌ر. به گۆته‌ی خۆیان سه‌نگه‌ر ده‌گۆڕن
یان ده‌چنه‌وه ماڵه بابیان. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ر و ماڵ له هه‌ر جایهكبێ یه‌ك
ستراتیژیه‌ت و تاكتیكی هه‌بێ، یهكئامانجه بێ. ئه‌ندامبوونیش لای لایه‌نێك، به
گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی، ده‌بێ كاتهكی و سه‌رپێی بێ. پێش 11 ئادار به چه‌ند مانگێك،
شه‌وانه هه‌واڵی گه‌ڕانده‌وه‌ی سه‌رداران و ئه‌ندامانمان به‌ره و شاخ ده‌بیست.
شار نیمچه چۆڵ بوو. ته‌نێ گرفتێ، تا ئه‌و ساته‌ی، هه‌میشه بیری لێده‌كه‌مه‌وه:
سپیده‌ی زووی خوێندنه‌وه به‌یانی 11 ئادار من و ئاوه‌ڵانی منداڵكاری رووداوی ئه‌و
مزگه‌وته‌ی گه‌ڕه‌ك به‌ره‌و شار ده‌ڕۆین. له‌به‌ر ده‌می باره‌گای حزبێكی سیاسی‌دا سه‌رچۆپی گیراوه، ده‌هۆڵ وزوڕنایه و
هه‌ڵپه‌ڕین. تا ئێستا وێنه و ناوی سهرچۆپیكێشم له یاده. هه‌ر هه‌مان ده‌هۆڵ-و-زوڕنا،
به درێژایی یه‌كتر-كوشتن، به‌شێكن له خه‌باتمان، له مێژوومان. به‌ده‌م هه‌ڵپه‌ڕكێوه
ده‌ڵێن، ده‌مێنین، نامرین و نامرین! ته‌نێ
كێشه‌یه‌ك كه ماوه، ده‌بێ بیرت بێ، له‌و چه‌ند ده‌سماڵی گیرفانهت ره‌نگێك به
هه‌ڵه بۆ سه‌رچۆپی ده‌رنه‌هێنی!