ڕاستــی & خه‌یــــاڵ و گه‌واهــــــی
2/6/2025 9:32:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
ده‌ســــتپێك
هه‌فته‌ی پێش، 27 فابریوه‌ری، یادی هه‌شتا ساڵه‌ی هۆلۆكۆست بوو. ئه‌من هه‌میشه ئاگاداری ئه‌و یاده‌وه‌ریه‌م، چوون میلله‌تی منیش به‌شێكه له قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی. نه‌خشه‌ی ئه‌نفال و نه‌مانی مه ئیدامه‌ی هه‌یه. هیچ میلله‌تێ كۆمه‌ڵكوژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی خۆی وه‌ك جوو نه‌كردۆته كارتێكی سیاسی سه‌ركه‌وتوو. فیلم، یاده‌وه‌ری، فۆتۆ، هونه‌ر، شانۆ، ئه‌ده‌ب، شرۆڤه‌ی سیاسی، فه‌لسه‌فی، سایكۆلۆژی و ئابوری ..... تاد. براوی زۆرترین و به‌هادارترین خه‌ڵاتی جیهانن. ئه‌فسوس، به درێژایی مێژوو میلله‌تانی دی، بێ به‌راورد، نه‌یانتوانیووه، به كوردیشه‌وه، ئه‌و كاره بكه‌ن: ئیندیاكان و كۆیله‌كانی هه‌ردوو ئا‌مریكا، ئافریكێكان، ڕۆم (=قه‌ره‌ج)، قوربانیانی ''شۆڕشی كولتوری چین'' و ''سۆڤیه‌ت'' و دانیشتووانی بنده‌ستی داگیركاران و ..... له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه، به‌رهه‌می میلله‌تان، به به‌راورد به به‌رهه‌می وان، دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك.
پــــرسـیارێـــــك
ئایا چی به‌رهه‌م هاتووه له‌م كایه‌یه‌دا به‌ده‌رن له گومان؟ دروستن؟ ئێمه كه ده‌بینه مه‌سرفباری گشت ئه‌م به‌رهه‌مانه، ده‌بێ بێ چه‌ندوچوون بڕوامان بنێینه نێو مستی به‌رهه‌مهێنه‌ران؟ ئایا ئاخێنه‌ر، نووسه‌ر و ..... هه‌میشه ''ڕاستی'' به‌رهه‌م دێننه‌وه؟ هۆش نابێ هه‌میشه پاسه‌وانی ڕاستی بێ؟ یان ئاوازه و هۆش، دوای له به‌رهه‌م ڕوانین و بیستن، ئیدی به ئۆتۆ-مه‌كینه‌ی خۆڕسكی خۆیان ده‌چن به‌ڕێوه و له تێڕامان و گومان داده‌بڕێن؟ دوور له لۆژیك؟ ده‌ی باشه ڕۆڵی هۆش و گومان چییه؟
یادداشته‌كانی منــــداڵیـــــم
''پاژگــــــه‌لێ له سه‌رده‌می منـــداڵیــــم 1939-1948''
وه‌شانخانه‌ی (جودیشه‌ر فۆرلاگ) كه سه‌ر به‌ده‌زگای قه‌درگرانی چاپه‌مه‌نی (زوركه‌م فۆرلاگ-ـه)*، 1995، كۆمه‌ڵه یادداشتێ له شێوه‌ی كتێبی گه‌واهینامه یان ئۆتۆبیۆگرافی دا، ده‌رباره‌ی منداڵی كه‌سێ، بینجامین یلكۆمیریسكی، دێننه وه‌شان و په‌خش: ''پاژگه‌لێ له سه‌رده‌می منداڵیم 1939-1948''.*
چیــــــــــــم دی!
ده‌كرێ ئه‌م ئۆتۆبیوگرافییه، تا باشتر تێبگه‌ین، به ''چیم دی'' خ. ئه‌حمه‌د خواجه خۆمان بچوێنین. به یه‌ك تاكه جیاوازییه‌وه، ئه‌میان (چیم دیكه) له زاری كه‌سێكه‌وه وه‌ك گه‌واهینامه‌ی حاڵی منداڵی. كه چۆن ته‌مه‌نی منداڵی خۆی له كه‌مپی نازیان گوزه‌راندوه و بۆته قوربانی ، چ ژان و ئازارێكی چه‌شتووه، چۆن ئه‌م منداڵه بۆته ''بابه‌تگه‌لی'' ئازمایش و داوده‌رمان تاقیكردنه‌وه و ....... ده‌نووسێ، گشتیم به‌و دووچاوی خۆم بینیوه و به پێست و ڕۆحم ئه‌زمواندومه!
كــــــــاردانه‌وه
گه‌وهینامه‌كه هه‌ڵا ده‌نێته‌وه. هێشتا شێی چاپ ویشك نه‌بۆته‌وه بۆ ده‌رزه‌نێ زمان وه‌رده‌گێردرێ. به ڕه‌واجه. نابێته باشترین كتێبی ساڵ، وه‌لێ چه‌ندان خه‌ڵاتی پێده‌به‌خشرێ، به تایبه‌تی له سویسرا‌و- وڵاتانی ئینگلیز-زمان. له‌وانه، ڕه‌خنه‌ی باش، خه‌ڵاتی كتێبی نه‌ته‌وایه‌تی جوو-ئا‌مریكا، خه‌ڵاتی یادداشت، خه‌ڵاتی جوو له به‌ڕیتانیا*.
ڕه‌خنه گران ده‌یخه‌نه ڕیزی شانووسه‌ر- و شاگه‌واهیده‌رانی هۆلۆكۆست، ده‌یكه‌نه هاوخامه‌ی پریمۆ لێڤی 1919-1987- ئه‌م مرۆڤه- ئیتالیا، ئێلێ ویسێڵ 1928-2016- شه‌وگار- ڕۆمانیا، ئانا فڕانك- یادداشتی كیژێكی نه‌وجه‌وان، هۆڵه‌ندا ..... له لایه‌ن ده‌زگای تێڤێ و ڕادیۆوه، به بی بی سی-ـشه‌وه وه‌ك پسپۆڕ و گه‌واهیده‌ر له كایه‌ی هۆلۆكۆستدا بانگهێشت ده‌كرێ، به سه‌عاتان گفتوگۆ، دیداری له‌ته‌كدا ده‌كرێ، ئه‌ویش لاقی لێ ڕاده‌كشێ و په‌یتا په‌یتا باسی كه‌مپی ''مه‌یدانێك و ئاشاڤیز'' ده‌گێڕێته‌وه! پێشینان گۆتویانه، قسه كه‌وته سه‌ر زارێ، ئیدی كه‌وته نێو شارێ!
ڕۆژنـــامه‌وان و نووســه‌ر دانێڵ گه‌نزفرید 1958- ..
گه‌نزفرید به ئومێدی ڕانان بۆ هه‌فته‌ڕۆژنامه‌ی خۆیان، وێڵوێچێ، كتێبه‌كه ده‌خونێته‌وه*، لێ له نێوان دێڕێكاندا گومانێ ده‌بینی! داخۆ گومانی هه‌ستونه‌سته؟ یان هی دوو چاوی پسپۆڕێ؟ ده‌كه‌وێته بنكۆڵین و به‌دواداچوون. ساڵ وه‌رده‌گه‌ڕێ و ده‌كه‌وینه كۆتایی نه‌وه‌ته‌كان و ....
بنــــكـۆڵكــــــاری
بینجامین ویكۆمیڕیسك 1939- ....، نێوی ڕه‌سه‌نی برینۆ دوێسێكێره. داكی لیتوانییه، ده‌می زایینی بێ بابه، شه‌ڕ و قاتوقڕی به‌ڕێوه‌یه، له ڕێی ده‌زگای خێرخوازیه‌وه به پێنج ساڵه‌كی له زێدی خۆیه‌وه، لیتوانیا، له‌ته‌ك كۆمه‌ڵێ منداڵی هه‌ژاراندا ده‌نێردرێته سویسرا. له‌وێكانێ خێزانێكی نه‌زۆكی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌و منداڵه ده‌گرنه‌خۆ و په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن. له زینده‌گیدا كه‌مپی نازیانی نه‌دیووه، مه‌گه‌ر وه‌ك گه‌نزفرید ده‌بێژێ، ''ته‌نێ جاره‌كی به گه‌شتیاری، ئه‌ویش دڵنیا نیم''! هه‌ندێ ده‌ڵێن سویسرای هه‌رگیز به‌جێ نه‌هێشتووه.
ئــه‌ده‌بـــــی بلــــــــۆف
ئیدی ئه‌ده‌بی بلۆف دێته گۆڕێ، زۆریشن، له لایه‌ن بلۆفچیانه‌وه ده‌نووسرێ. ئه‌ویجاره‌ی بلۆفی نووسه‌ر و پسپۆڕی بواری هۆلۆكۆست ئاشكرا ده‌بێ. پرسیار: ئایا (برونۆ دوێسێكێر) به‌و ئه‌كته‌ی تاوانێكی ئه‌نجامداوه؟ به واتایه‌كی دی، یاسای شكاندوه؟ به‌تایبه‌تی كه به‌رهه‌می خۆی نێوناوه ''گه‌واهینامه‌ی منداڵێك'' له كه‌مپی نازیان؟ گه‌ر وایێ، ئایا ئه‌و پێشێلكارییه، له دیدی یاساوه،؟ سزاگره؟ یاسا له‌وباره‌وه چی ده‌قاندوه؟
دیاره ئێستێتیكا كه زاده‌ی خه‌یاڵ و فه‌نتازیایه ڕێگر نییه، یاساشكێنی له گۆڕێ‌دا نییه، هێنده هه‌یه ''درۆیه‌كی جوان'' به‌رهه‌مهاتبێ. دڵی خوێنه‌رانی بتاسێنێ. ئه‌ی گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه گه‌واهینامه‌ی حاڵ بوو؟ له گلێنه‌ی چاواندا گۆیێ خۆی تۆمار كردبێ؟ ئه‌مه‌یان بارێكی تره. ده‌بێته دوو جه‌مسه‌ر و لایه‌ن. داواكار و داوالێكراو. وه‌لێ دادگا له‌به‌ر هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی كه‌سه‌كی كه‌یسه‌كه داده‌خه‌ن. به تایبه‌تی نووسه‌ر ده‌بێته شوێن سه‌رزه‌نشت و ڕووسووری خۆی ده‌دۆڕێنێ. ئیدی ببڕای ببڕای قه‌ڵه‌م به كاغه‌زدا ناهێنێ. داوالێكراویش دیار نییه، شكاتنامه‌ی خۆی ناباته كن دادئه‌ستێن! وه‌لێ وه‌شانخانه مافی خۆی و به‌رهه‌می له بازاڕ ده‌كشێنێته‌وه. خه‌ڵات به‌خشێنه‌ران پاشگه‌زده‌بنه‌وه. تا پانزه ساڵێ پێش ئه‌م باسه جێی سه‌رنجی ڕۆژنامه سویسریه‌كان بوو.
ده‌رئــه‌نجـــــــام
تا ئه‌وڕۆ له‌و یادده‌وه‌ریانه، له‌و یادداشتانه، له‌و گه‌واهاینامانه‌ی له‌كن مه و سه‌رجه‌می دونیادا به نێوی ''ڕاستی و هه‌قیقه‌ت'' بڵاوده‌كرێنه‌وه .... نازانین چه‌ندی به‌رهه‌می خه‌یاڵه، یانی بلۆفه، چه‌ند له‌و خامه به‌ده‌ستانه نووسه‌ری بلۆفچین؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گرێكی هۆشیارمان گه‌ره‌كه به بارته‌قای دانێڵ گه‌نزفرید. ئه‌من هه‌میشه بۆ خوێندنه‌وه قه‌ڵه‌مێكم به ده‌سته‌وه‌یه، ده‌زانم له كوێڕا به كاری دێنم. ڕۆژێ، گه‌ر ته‌مه‌ن یار بێ، ده‌چمه‌وه لایان.
سه‌رچاوه‌كان:
1. Bruchstucke: Aus einer Kindheit 1939-1938. Binjamin Wilkomirski (Bruno Dössekker)
2. Judischer Verlag, 1995 & Suhrkamp Verlag, 1995.
3. National Jewish Book Award-US, Prix Memorie de la Shoan in France, & Jewish Quarterlys in UK. نێوی خه‌ڵاته‌كان
4. Daniel Ganzfried, in Magazin Weltwoche augusti 1998.
5. 60 Minuters, BBC, Granata, and The New Yorker.
6. Primo Levi 1919-1987, Se questo e un uomo, 1947. Elie Wiesel 1928-1987, Night. Anne Frank 1929-1945, Diary of a Young Girl.