چۆن سوید ئابڕوچووانه بۆ سوڵتانی ئه‌نكه‌ره خۆی ده‌چه‌مێنێته‌وه
6/3/2023 4:33:00 PM
گۆران مه‌ریوانی
ڕێ به خۆنیشاندان دژی ئاردۆگان
ده‌درێ؟
نووسینی: پیێڕ شوٍڕی* و
ئولێ سڤێنینگ
وه‌گێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
شه‌وی هه‌ڵبژاردن، 28 مای، سه‌رۆكۆمار
ئاردۆگان ڕك و كینه‌ی خۆی به‌سه‌ر پێشڕه‌وترین نه‌یاری خۆیدا: دیموكراتخواز سه‌لاحه‌دین
ده‌میرتاشی زیندانكراو؛ كه سالۆ-ش بانگ ده‌كرێ؛ ڕشت. ئه‌و كه‌سه‌ی دادگای
ئاوروپا داوای ئازادكردنی كردوه. ماویه‌كی درێژیش سۆسیال دیموكراته سوێدهكان خۆیان
به ده‌میرتاشه‌وه ماندوكرد.
ئاردۆگان
له باڵكۆنهكهیهوه سالۆی به تێڕۆڕ و كوشتن تاوانبار كرد و به‌ڵێنی دا كه هه‌رگیز
ئازاد نه‌كرێ.
گوێڕادێرانی وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتداری
خۆیان به: ''سالۆ گولـله بارانبكه؛'' دایه‌وه.
دوێنێ، 1 جونی، ماشینی ده‌وڵه‌تی
توركیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌شت كه‌ناڵی تێڤێی ئازادی ده‌ركرد. به تۆمه‌تی ، ئه‌وانه خه‌بات دژی ئامانجه ڕاسته‌قینه‌كانی
نه‌ته‌وه، ده‌كه‌ن.
سیاسه‌تكارانی
سوێد و هه‌روه‌ها فرهگهلێ له مێدیای سوێد، ئه‌فسوس، پێیان وایێ كه هه‌ڵبژاردنی
(مای) توركیا ده‌رباره‌ی سوێد بوو بۆ به ئه‌ندام وه‌رگرتنی له ناتۆدا. هیچ پرسێك
هێنده‌ی ئه‌م پرسه ئاوها به لاموبالاتی ڕه‌چاونه‌كراوه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌روكاری
له‌ته‌ك دیموكراتی، توانای ڕێگریی له داڕمان و له ده‌سه‌ڵاتی تاكحوكومدا هه‌بوو.
ڕۆژئاوا
له‌وه نكۆڵی ده‌كه‌ن كه دیموكراتیه‌ت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. سه‌رۆكان و ڕابه‌رانی
ڕۆژئاوا دێن و له جیاتی پیرۆزبایی له ئاردوگان ده‌كه‌ن. پوتن-یش، دۆستی وه‌فاداری
ئاردۆگان، هه‌مان پیرۆزبایی، له‌ته‌ك سه‌رانی قه‌ته‌ردا كه دارایی ڕاگریی
ئاردوگانن، ده‌نێرێ.
سه‌رۆكوه‌زیرانی سوێد بڕوای وایه
كه ئاسایی وڵاتی ئێمه، (سوێد)، یه‌كانگیره له‌ته‌ك توركیادا. فۆڕمولهكردنی
هاوپه‌یمانێتی ئه‌و دوو وڵاته ڕاسته‌خۆ جاڕسكارانهیه: ''ئاسایشی هاوبه‌شی ئایندهی
ئێمه،(سوێد-توركیا) پله‌ی یه‌كه‌می ده‌ده‌ینێ.''
یانی كریستهرشۆنی سه‌رۆكوه‌زیران
ڕێنمایی ده‌كا كه خۆمان بخه‌ینه ڕیزی دۆستانی پۆتن و به‌و سووكایهتیشهوه ناوه‌ستێ؛
به‌ڵكو ده‌خوازێ سیاسه‌تی خۆهاویشتنه سه‌ر ده‌ست و پا، بكه‌ینه ئه‌ستێره‌ی ڕێ نیشانده‌ری
ئاسایشی خۆمان.
سیاسه‌تكارانی سوێد، له حوكومه‌ته‌وه
تا سه‌رانی سۆسیال دیموكارات، توركیا به دیموكرات پێناسه ده‌كه‌ن. توركیا، هه‌ر
له سیسته‌می داده‌وه تا سیاسه‌ت و مێدیا، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های تاكڕه‌وانه دهیحوكومێنێ.
ڕابه‌رانی
ده‌وڵه‌ت مێتود و شێوازێ به‌كار ده‌هێنن كه ده‌وڵه‌تی تیڕۆڕمان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه:
له زیندان هاویشتنی ڕكابهران و نه‌یارانی سیاسی، چه‌وساندنه‌وه‌ی دڕندانه‌ی كه‌مینه‌كان،
كاری كوشتن له ڕیزێ له وڵاتانی ئاوروپا له‌لایه‌ن سیخوڕانی ئاسایشی توركیاوه،
به به‌رده‌وامی و سیستهمگرانه سیخوڕكاریی و زمانلێدان. توركیا له هه‌ندێ قۆناخ‌دا
هاوكاری نزدیكی له‌ته‌ك تیڕۆڕیستانی داعش هه‌بووه و چه‌كی پێداون. ده‌سه‌ڵاتدارانی
سوونه-موسوڵمانی به‌هێزی ئه‌و وڵاته كۆنتڕۆڵی هه‌زاران مزگه‌وتی نێو ئاوروپا ده‌كه‌ن،
ئه‌مه وێڕای كۆنتڕۆڵی قوتابخانه و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه كولتورییه‌كان. وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌یه‌وێ وه‌فاداری ئا ئه‌و سیسته‌مه بێ. سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه
به پێناسه‌ی ئاردوگان تیڕۆڕیستن ده‌بێ سوێد نه‌خشه كێشیانبكا. ئه‌وجا ئه‌وانه
ده‌بێ وڵاتبه‌ده‌ر بكرێن له‌سه‌ر داخوازی میت، ده‌زگای ئاسایشی توركیا، كه ڕێنماییه‌كانی
خۆیان و داخوزیهكانیان به سێپۆ، (د.ئـ سوێد) ده‌ده‌ن.
به‌رامبه‌ر
به‌و باكڕاونده ده‌بێ پرسیارێ بكرێ: ئایا ڕێگه به ڕێكخستنی بزوتنه‌وه دژ به
ئاردوگانی دیكتاتۆر ده‌درێ؟ مۆڵه‌ت به خۆنیشاندان دژی سوڵتان ده‌درێ؟
وه‌زیری
ده‌ره‌وه، (سوێد)، بۆ مافی خۆنیشاندان فۆڕمولهیهكی گه‌لێ قابیلی كشان به‌كار ده‌هێنێ:
''هه‌رچی ڕێگه پێدراو بێ گونجاو نییه.'' ڕاستڕه‌وه- دژه دیموكراته‌كانی سوێد
له ده‌ستپێكی چه‌رخی نۆزده‌دا به‌وجۆره ده‌دوان.
كێ بڕیار ده‌دا كه بیروبۆچوونه‌كان
گونجاون؟ ئایا ئه‌مجاره وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره پێداویستی نزدیك و په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی
به حوكومه‌تی-ئاردوگانهوه دیاری ده‌كا یان ده‌سه‌ڵاتێكی تر؟
ده‌كرێ
پرسیاره‌كه پێویستی به وه‌ڵامێكی هه‌نووكه‌یی هه‌بێ هه‌ر ئێستا: چالاكه‌وانانی ڕۆژئاوا
وه‌ك كۆمێته‌ی ڕۆژئاوا، كه هاریكارن له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی خۆسه‌ریی كورده‌كان هه‌یه،
به‌رده‌وام دژی ئاردوگان پڕۆتێست ده‌كه‌ن. كۆتایی هه‌فته نیازی خۆنیشاندانی تریان
هه‌یه. ڕێگه‌یان پێده‌درێ؟ چاودێریان ده‌كرێ و زمانلێدهر ڕیزه‌كانیان ده‌بڕێ؟
ترسی گرتنی خۆنیشانده‌ران هه‌یه؟
پێشتر
بانكه سوێدیه‌كان حیسابی بانكی كۆمێته‌ی ڕۆژئاوایان داخست.
پرسی په‌یوه‌ندی سوێد به توركیاوه
به هه‌مان شێوه پرسی به‌رپرسیارێتییه له دیموكراسی، له‌وانه، له ئازادی بیروڕا
و مافی خۆنیشاندان.
نووسه‌ران (وه‌رگێڕ):
1. پیێڕ شوڕی، 1938- ......، سوێد،
(به بنچه سویسرا)، دیپلۆمات وسیاسه‌تمه‌داری نێوداری سوێد و ناسراوی جیهان، هاوڕێی
ئوڵف پاڵمێ، كار و ئه‌رك: سكرتێری كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ندامی پاڕله‌مان، جێگری
وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌ندامی پاڕله‌مانی ئاوروپا، سكرتێری گشتی نوێنه‌رانی سوێد له
نیوۆڕك-یوئێن، سه‌فیری یوئێن، میوان-پڕۆفیسۆر له زانكۆی ئادێلپی-نیۆڕك، خاوه‌نی
چه‌ندان كتێب.
2. ئولێ سڤێنینگ، 1942- ......، له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی، سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆژنامه‌وان، نوێنه‌ری ڕۆژنامه له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، له‌وانه، پاریس، دیپلۆمات: به‌رپرسی كو‌لتور له سه‌فاره‌تی سوێد-مه‌درید،
خاوه‌نی چه‌ندان كتێب.
3. ڕۆژنامه‌ی ئافتونبلاد،
03-06-2023، لاپه‌ڕه‌ی كو‌لتور، زمان: سوێدی