216وتار

کۆڕەکەی کلیچدار و کورد

5/25/2023 10:19:00 AM
سەردار عەزیز


پەیوەندی کورد و کەمال کلیچدارئۆغلۆ زۆر ئاڵۆزە. هەموو پەیوەندیکردنێک بە کوردەوە، چ لە بەر تورکی فاشیست یان لە بەر تورکی ئیسلامی کە پێی وایە کورد چەپە، گەمەیەکی سفرییە.
پارتی چەهەپ گۆڕاوە، بەڵام ئەوەندە نا بتوانێت بە تەواوی جیاوازبێت، بۆ نمونە ئەم حیزبە کاندیدی یەکەمی لە ئەزمیر پرۆفیسۆرێکە بە ناوی یوکسیل تاشکن، کە سوپای تورکی بە بکوژ دەناسێنێت و کەمالیەت بە ڕەگەزپەرست. هەروەها بینیتان کە ئافرەتێکی سەرپۆشدار کاندید بوو.
بەڵام هێشتا کەمالیزم نەگۆڕاوە و فاشیزم لە هەڵکشاندایە.
لە نێوان کورد و چەهەپەدا سوکە ڕێکەوتنەک هەیە کە ئەمانەی خوارە بکرێت:
یەکەم، ئازادکردنی دەمیرتاش
دووەم، دانەخستنی هەدەپ
سێیەم، هاوکاری قوتابخانە تایبەتەکان بە زمانی کوردی.
بەڵام دۆخێکی سەخت لە ئارادایە. هەدەپ دەیەوێت ئاماژە بە بونی پەیوەندی لە گەڵ چەهەپ بکات بۆ ئەوەی لایەنگرانی هاندات بە دەنگدان. چەهەپ دەیەوێت جۆرێک نکوڵی لەو پەیوەندییە بکات. کەمال هەتا ئێستا نکوڵییەکەی بەمجۆرەیە: ئەو دەڵێت، کاتێک قەندیل یان کەسێکی تری لەو بازنەیە، پشتیوانی بۆ ئەو دەردەبڕێت زیانی لێدەدات، بۆیە دەبێت بزانن کە ئەوان دۆستی ئەردۆگانن. ئەمە ڕێک وەک پشتیوانییەکەی نەتانیانیاهوە بۆ پرسی ڕیفراندۆم.
هەدەپ دەبێت باسی پەیوەندی بکات و چەهەپیش دەبێت نکوڵی لێبکات، لەبەر ژینگەی سەختی پەرتی کۆمەڵگا و ئاگایی تورکی.
ئەمە لە سەردەمی ئەردۆگانیشدا ڕاست بوو. کاتێک گفتوگۆی نهێنی لە نەوان کورد و ئەردۆگاندا بەڕێوەدەچوو لە ئۆسلۆ، گویلەنییەکان بۆ ئەوەی رێگریی لێبکەن، ئاشکرایان کرد، ئەمەش بوە مایەی شکستهێنانی. باس لە قۆناغی یەکەم دەکەم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن