شەڕی ئەمریکا لە عێراق لە دوو کتێبدا
1/20/2019 8:41:00 PM
سەردار عەزیز
لە ژێر سەرپەرشتی جەنەڕاڵ ڕەی ئۆدرینۆ توێژینەوەی سەربازی ئەمریکی دوو کتێبی قەبارە گەورەیان بڵاوکردوەتەوە کە ١٣٠٠ لاپەڕەیە لە گەڵ ١٠٠٠ بەڵگەنامەی نهێنیدا بۆ ڕوونکردنەوە و کۆرۆنیکڵکردنی جەنگی عێراق. کتێبی یەکەم لە ٢٠٠٣وە هەتا ٢٠٠٦کە داخڵبوون، موقاوەمە لە گەڵ جەنگی ناخۆ وەک تیمای سەرەکین. بەشی دووەم کە لە ساڵی ٢٠٠٧وە بۆ ٢٠١١ لە خۆی دەگرێت سەحوە و کشانەوە دوو تیمای سەرەکین.
هەردوو کتێبەکە هەمان ئەو حیکمەتە مێژووییە دوپات دەکەنەوە کە لە کتێبەکانی کلاوفیتز و تەنانەت ڕۆمانەکانی تۆلستۆی بەتایبەت شەڕ و ئاشتیدا هاتوە. شەڕ ناتوانرێت پێشبینی بکرێت. جەنەڕالەکان دەزانن شەڕ چیە و ئەوانیش تەنها لە بەرەکانی جەنگدا دەتوانن ئیدارە و وێنای شەڕ بکەن. دوور لە شەڕ هەر بیرکردنەوەیەک لە شەڕ ناواقیعیە. ئەمریکا هەرچەندە لە ڕووی تەکنەلۆجی و زانیاری و چەکە و تواناوە بێ هاوتایە بەڵام هێشتا شەڕ بۆی ئاسان نیە. شەڕی عێراقی ئەمریکای بردە دۆخێکی ترەوە لە هەڵوێستی لە شەڕ.
هەمیشە ئەگەری شەڕی هایبرید بوونی هەیە. هەرچەندە ئەمڕۆ ڕەخنەگرانی شەڕ، یان بیرمەندانی شەڕ، بە تایبەتی بیرمەندانی چەپ وەها شەڕ دەبینن کە میتۆدێکی سەرتاپا ژیانە نەک تەنها لە نێوان سەربازەکاندا. شەڕناسی بوارێکە ئێمە تیایدا کڵۆلین.
ئۆدیرنۆ دەنوسێت: ئەمە چیرۆکی سەرسوڕهێنەری سوپایەکە کە خۆی لە هەناوی خۆیدا لە میانەی جەنگدا گەشتە ئەو قەناعەتەی کە ئەمریکا بەرەو دۆڕان دەڕوات لەم جەنگەدا
وانەی کۆتایی ئەوەیە کە وەعددان بەوەی کە شەڕ چۆن دەبێت پێش شەڕ تەنها لای ئەوانەیە کە شەڕیان نەدیوە.
خاڵە سەرەکیەکان:
هەرگیز سەربازی تەواو نەبوو بۆ شەڕی سوننە و شیعە لە یەککاتدا.
دووەم، شکست لە سنوردارکردنی ئێران و سوریا، ئەم دوو وڵاتە پەناگەی هێزە دژە ئەمریکاییەکان بوون و ئەمریکا هیچ پلانێکی نەبوو بەرامبەریان.
سێیەم، هاوپەیمانان هاوکار نەبوون
چوارهەم، گاردی نیشتمانی پیویستی بە ڕاهێنانی زیاترە
پێنجەم، دیموکراسی مەرج نیە ببێتە مایەی سەقامگیری
لینکی کتێبەکان بە زمانی ئینگلیزی لە کۆمێنتەکاندایە
شەڕی ئەمریکا لە عێراق لە دوو کتێبدا
لە ژێر سەرپەرشتی جەنەڕاڵ ڕەی ئۆدرینۆ توێژینەوەی سەربازی ئەمریکی دوو کتێبی قەبارە گەورەیان بڵاوکردوەتەوە کە ١٣٠٠ لاپەڕەیە لە گەڵ ١٠٠٠ بەڵگەنامەی نهێنیدا بۆ ڕوونکردنەوە و کۆرۆنیکڵکردنی جەنگی عێراق. کتێبی یەکەم لە ٢٠٠٣وە هەتا ٢٠٠٦کە داخڵبوون، موقاوەمە لە گەڵ جەنگی ناخۆ وەک تیمای سەرەکین. بەشی دووەم کە لە ساڵی ٢٠٠٧وە بۆ ٢٠١١ لە خۆی دەگرێت سەحوە و کشانەوە دوو تیمای سەرەکین.
هەردوو کتێبەکە هەمان ئەو حیکمەتە مێژووییە دوپات دەکەنەوە کە لە کتێبەکانی کلاوفیتز و تەنانەت ڕۆمانەکانی تۆلستۆی بەتایبەت شەڕ و ئاشتیدا هاتوە. شەڕ ناتوانرێت پێشبینی بکرێت. جەنەڕالەکان دەزانن شەڕ چیە و ئەوانیش تەنها لە بەرەکانی جەنگدا دەتوانن ئیدارە و وێنای شەڕ بکەن. دوور لە شەڕ هەر بیرکردنەوەیەک لە شەڕ ناواقیعیە. ئەمریکا هەرچەندە لە ڕووی تەکنەلۆجی و زانیاری و چەکە و تواناوە بێ هاوتایە بەڵام هێشتا شەڕ بۆی ئاسان نیە. شەڕی عێراقی ئەمریکای بردە دۆخێکی ترەوە لە هەڵوێستی لە شەڕ. هەمیشە ئەگەری شەڕی هایبرید بوونی هەیە. هەرچەندە ئەمڕۆ ڕەخنەگرانی شەڕ، یان بیرمەندانی شەڕ، بە تایبەتی بیرمەندانی چەپ وەها شەڕ دەبینن کە میتۆدێکی سەرتاپا ژیانە نەک تەنها لە نێوان سەربازەکاندا. شەڕناسی بوارێکە ئێمە تیایدا کڵۆلین.