770وتار

١٠٥ ملیۆن بەرمیل لە کوێ و ٤٥ ملیۆن بەرمیل لە کوێ

4/26/2020 6:32:00 PM
مەهدی کاوانی

ژمارەی یەکەم بەرھەمھێنانی جیھانی نەوتە لە ڕۆژێکاو ژمارەی دووەمیش بەکاربردنی جیھانی نەوتە لە ڕۆژێکا لە زەمانی کۆڕۆنا .

پێش کڕۆنە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، ژمارە یەک بوو لە دەرھێنان و وەبەرھێنانی نەوتی جیھانی . دوای ئەویش عەرەبستانی سعودی و پلە سێش ڕووسیا بوو . 

لەزەمانی کۆڕۆنا سعودیە دەبێتە ژمارە یەک و ڕووسیاش ھەر بە ژمارە دوو دەمێنێتەوەو ئەمەریکاش دەچیتە پلە سێ . ئەوە بۆ وایە ، نەوتی سەخەریە کەتێچووی لە سەرووی ٣٠ دۆلارەوەیەو بەرگەی نەوتی ژێر زەوی ناگرێ چونکە تێچووەکەی زۆر لە خوارەوەی نەوتی سەخەریە . 

ھەموو جارەکانی پێش کۆڕۆنە لە ھەردابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھانی سوودمەندی یەکەم ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بوو . چۆن ! لە دابەزیندا ئەمەریکا خەزانە نەوتیە سپێرەکانی پڕوا پڕ دەکرد لە نەوت و لە بەرزبوونەوەش بە نرخی گران دەیفرۆشت . 

خۆڕا بە نەوت ناڵێن زێڕی ڕەش . نەوتیش وەک زێڕو دراوە دەگمەنەکان لە بابەتی دۆلارو جونەی ئیستەریلینی و یۆرۆو یەنی یابانی و ھەندێکی تر لە بازاڕی ڕەش کڕین و فرۆشتنی پێ دەکرێ . 

ئەو نەوتەی کە لە ناو پاپۆرە نەوت ھەلگرەکان و لە کەنار دەریاکان وەستێنراوە پێش ئەوەی بڕوا بۆ شوێنەکانی بەکار بردن ، چەندەھا جار وەک زێڕو دراوە دەگمەنەکان کڕین و فرۆشتنی پێ دەکرێ . 
ئەو ڕۆژەی واتە چەند ڕۆژ بەر لە ئێستاو لە گەورەترین شاری موزارەبەی جیھانی کە نیۆرکە بە ھەزارەھا پاپۆرە ھەرە زەخمەکانی جیھانی کە حمولەی ھەر یەکێکیان خۆی لە دەیان ملیۆن بەرمیل دەدا لە کەنارەکانی ئەوشارە وەستێنرابوون و چاوەڕوانی کڕیاریان دەکردوکەسیش بەرمیلی بە سەنتەکیش لێ ناکڕین . 

خۆڕا لێدوانەکانی رووسەکان نەیان دەگۆت ئەو دابەزینە نرخە نەوتیەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر بۆ خوار سفر دۆلارەوە ، نرخی ڕاستەقینەی نەوت پیشان نادات بەڵکو موزارەبەیە لە بازاری جیھانی نەک بۆ بەکار بردن . ڕاستیشیان دەکرد پێشتر کۆمپانیا بچووک و مام ناوەندیەکان بە ١٠ دۆلارو خوارتریشەوە کڕیبوویان و وایان مەزندە دەکرد کە نرخەکە بۆ چەند ڕۆژی دادێ گران دەبێ و واش دەرنەچوو و بە ناچاریشەوە بۆ خوار سفر دۆلار خوا خوایان بوو لە کۆڵ خۆیان کەنەوە واتە بە بەلاش بدەنە کۆمپانیای تر ، چونکە چەندی ئەو نەوتە لە ناو پاپۆرەکان بمێنێتەوە حمولەی دێتە سەر . ڕێکاو ڕێک ئەو کرین و فرۆشتنە نەوتیە لە بازاری نیۆرک و بازارەکانی تری ئەمەریکا وەک قوماری لێ ھات کۆمپانیا بچووک و مام ناوەندیەکان لە ڕۆژێکا یان چەند ڕۆژدا بە سەدان ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوت و کۆمپانیا عوملاقەکان چونکی بە ئیمکانیەت ترن ، لێیان کڕین و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو نەوتەی کە بە خۆڕا ھەتا پارەشیان لە سەر وەر دەگرت بە نرخێکی گرانتر دەیفرۆشن .

دیارە لە ھەر دابەزینێکی نرخی نەوت وەبەرھێنەرەکان زیانیان بەر دەکەوێ و بەکاربردووەکان سودی لێ وەردەگرن بە تایبەتی ئەگەر بێت وئەو دابەزینە دوور مەودوا بێت . 

لە داشکان و ھەلکشانی پێشتردا و بۆ ھەموو جارێ ولاتە یەک گرتووەکانی ئەمەریکا بە ھەردو حاڵەتی وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێ دا ، براوەی یەکەم بوو بەڵام لەو زەمانەی کۆرۆنەدا ئەگەر درێژە بکێشێ ، دۆڕاوی یەکەم دەبێ . ڕاستە تێکڕای ولاتە بەرھەمھێنەرەکانی جیھان بەسەختی ڕووبەرووی ئەو زیان لێ کەوتنە دەبنەوە بە تایبەتی ولاتی عەرەبستانی سعودی و ڕووسیا بەڵام زیانەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو ئەوەندەی سعودی و ڕووسیا دەبێ ، ھۆکارەکەشی کەوتنی تەواوەتی کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوتی سەخەریە لە ئەمەریکا کە دەتوانم بڵێم کۆمپانیا ئەمەریکیەکان زۆر بە فراوانی ڕوویان لەو نەوتە سەخەریە کردووە. 

دۆناڵد تڕەمپ و بە مێشکی خۆی ، وا دەزانێ لە ڕێگای گوشار خستنە سەر سعودیە بۆ کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیھانی ، دەتوانێ عافیەی دابەزینی نرخ وەک خۆی یان لە نزیکی جاران لێ کاتەوە . ئەو مرۆیە ئەگەر لێرەش سەرکەوتوو بێت ، مانای ئەوە ناگەیەنێ کەبازارەکانی نەوت وەک جاران یان لە نزیکی جارانی لێ دەکەوێتەوە . دەبێ ئەوەش بڵێین کە مامناوەندێتی نرخی نەوت پێش پەتای کۆڕۆنە خۆی لە نزیکی ٦٠ دۆلار دەدا . 

کۆبوونەوەکانی ولاتانی دەرھێنانی نەوت چ ئەوانەی کەوتوونەتە ناو ئۆپێک چ دەرەوەی ، خەریکە دەکەونە ناو ڕێگا چارەیەک کە ئۆپێک ١٠ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە کەم کاتەوەو ئەوانەی دەرەوەشی ١٠ ملیۆن کە دەکاتە ٢٠ ملیۆن لێرەش و بە کەمکردنەوەی ئەو سەقفە نەوتیە ڕۆژانە با بڵێین لە باشترین حاڵەت بگاتە ٢٠ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکا و پێیەوە ھەم دیسان نرخی نەوت لە سەقفی ٢٠ دۆلار بۆ بەرمیلێکا تێ ناپەڕێنێ و دەبێ ئەوەش بڵێین ئەگەر سەقفی نرخی نەوت بۆ یەک بەرمیل نەگاتە ٤٥ دۆلار ، پێیەوە نەوتی سەخەری ئەمەریکی ناتوانێ لە سەر پێ بوەستی . کەواتە زیانی کۆمپانیا ئەمەریکیەکان دوو ئەوەندەی کۆمپانیاکانی تر دەبێ . ولاتەیەک گرتوورکانی ئەمەریکا ھاوشانی سعودیەو ڕووسیاو ولاتانی دەرھێنانی نەوت زیانی بەر دەکەوێ و زیانی دووەمیشی کۆمپانیاکانی نەوتی سەخەریە کە بە تەواوەتی لە کارەکانیان دەوەستن یان ناچار دەبن بە نرخی ھەرە ھەرزان کۆمپانیاکانیان بفرۆشنە کۆمپانیا بیانیەکان یان کۆمپانیا گەورەکانی خۆیان. 

بەڵێ ئافاتی کۆڕۆنە بە پلەی یەکەم بۆ ولاتە یەکگرتوورکانی ئەمەریکاو پلەی دووەم بۆ تێکڕای ولاتانی جیھانی دەبێتە دەردێکی کوشندە کە ھەر تەنیا زیانی بۆ تووشبوان و مردوان  نیە بەڵکو بە ستوونیو ئاسۆیی کەوتۆتە بەر زیانلێکەوتنی ئابووری جیھانی . 

کۆڕۆنە نەوتی سەخەری ئەمەریکای وەستاندو بازاڕەکانی ئەوراق و سەنەداتی مالی ئەمەریکای زۆر بە فراوانی دابەزاندووەو پێیەوە زیانی سەرمایەدارەکان بە دەیان ترلیۆن دۆلار مەزندە دەکرێ و ھەر لە ئێستاوە لە نزیکی٢٠ ملیۆن ئیشکەری ئەمەریکی خستۆتە دەرەوەی بەرھەمھێنان و دەبێ حکومەت قەرەبووی بەردەوامیدانیان لە ژیان ، بۆ بداتەوە کە ھەر لە ئێستاوە حکومەت دوو ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دۆلاری لە میزانیەی حکومی بۆ تەرخان کردووە ھەلبەتە بۆ ئەوروپاو یابان و ئیدیش و ھەر یەکەیان و بە گوێرەی چڕی دانیشتوانیان ئەو کەسادی ئابووریە دەیان گرێتەوە . 


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن