528وتار

ھێشتا زووە باس لە سیاسەتی بایدن بکەین، لە سەر ئێران

11/7/2020 6:41:00 PM
مەهدی کاوانی


چ وەک ئەوەی لە ھەفتاکانی سەدەی ڕابوردو سەناتۆرێک بووە لە سەر لیستی دیموکراتەکان، چ وەک ئەوەی ھەشت ساڵ جێگری باراک ئۆباما بووە. ئەو پیاوە بە گشت گیرو بەیەکەوە بەستنەوەی بابەتە ھەستیارەکان و زۆر بە ھۆشمەندانە، کاری لە سەر دەکرد . یەکێ لەو مەلەفە ھەستیارانە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران و چەکە نەوەویەکەی بوو .

بایدن وەک ئۆباما ئاسا، سیاسەتێکی لیبڕالانەی وەردەگرت لە سەر زۆربەی لە مەلەفەکانی جیھان ، نەک وەک ترەمپ کە یەک لایەنانا بڕیاری لە سەر مەلەفە جۆراو جۆرەکان دەردەکرد، وەک کشانەوە لە رێکەوتنی ٥+١ لە گەڵ ئیران سەبارەت بە چەکە نەوەویەکی و کشانەوە لە ڕێکەوتن نامەی پاریس لە سەر ئاو و ھەواو، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی .
ھەروەھا بایدن سوورە لە سەر ئەوەی کە بەرژەوەندی ولاتانی بەشدار لە ناتۆ بە تایبەتی ئەلمانیاو فەرەنسا بپارێزێ کە ھەردوکیان بە گشتی دژی ئەو خۆکێشانەوەی ئەو رێکەوتنە نەوەویە بوون دژ بە ئێران .
لە ساڵی ٢٠١٩ و لە ڕێگای ئاگادار کردنەوەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ، جۆبایدن گووتی لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ دەرچم ، لە ڕێگای ھاوکارانم دەگەڕێمەوە بۆ ڕێکەوتن نامەی ٥+١ تا وەکو لە ڕێگەیەوە ئێران ناچار بکەم واز لە کارە قێزەوەنەکانی  بنێ لە دژی بەڕێوەبەرایەتی واشنتۆن ، بە تایبەتی لە ناوچەی کەنداو .

جۆ بایدن پێی وایە ئێران یەکێ لەھۆکارەکانە لە ناسەقامگیری ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست و ئەگەر بێت و ببێتە خاوەنی چەکی نەوەوی و بە ھۆیەوە کارەسات دەبێ بە سەر ناوچەکەو تەواوی جیھان ، بۆیە لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێکەوتنەوەو  ناچارکردنی بە ڕێگای گوشاری ئابووری ، ڕژێمی ئێران ناچار دەکات کە ئێران دەست ھەلگرێ لە کارە قێزەوەنەکانی .

دەشڵێ ڕاستە لە ڕێگای ئەو گەمارۆ ئابووریە ھەرە سەختەی دۆناڵد ترەمپ بە سەریدا ئێرانی تووشی قەیرانێکی ئابووری ھەرە سەخت کردوە ، بەڵام ئەو قەیرانەش نەبووە ھۆی ملکەچ بوونی ڕژیمی ئیسلامی بۆ داواکانی ترەمپ بە پێچەوانەوە گەلی ئێران زەرەر مەندی یەکەم بوون بە تایبەتی لە کاتەکانی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا .

جۆ بایدن لە ڕاگەیاندنەکانیشیدا دەڵێ ئێمە دژی پاڵپشتیەکانی ئێرانین لە مەسەلەی ھاوکاری کردنی لە تیڕۆرو چەکدار کردنی میلیشیا تایفیەکانی لە عیراق و سوریا و لوبنان و یەمەن و بەند کردنی ھاولاتیانی ئەمەریکی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و زۆرانێکی تر بەڵام دەشڵێ ئەگەر بێت و ئێمە یەکلایەنانە ئەو گەمارۆ ئاوبووریە سەختەی بەسەر ئێرانەوە ھەیە سووکی کەینەوەو بە کاری دبلۆماسیش ، دەکرێ لەڕێگەیانەوە ئێران بخەینە سەر ڕێگایەکی ڕاستر نەک بەو ڕێگایەی ترەمپ کە ئێران ناچار بکرێ ڕێوشوێنی مەترسیدار و خۆ نزیک کردنەوەی زیاتر لە چین و روسیاوە بگرێتە بەر .

نابێ ئەوەش لە بیر بکەین بە ھۆی سیاسەتی لیبرالانەی بایدنەوە و بە قەناعەتی خۆمەوە جۆ بایدن ھەلوێستێکی مام ناوەند لە نێوان ئێران و ولاتانی کەنداوبە تایبەتی سعودیەو ئیمارات وەردەگرێ . لە لایەکەوە پشگیری ئەو نزیک بوونەوەی ئیسرایل لە ئیمارات و بەحرین و سۆدان و لەوانەیە سعودیەو ولاتی تری کەنداویشی بێتەسەر و میسریش لە گەل ئەو نزیک بوونەوانە دایە وە لە لایەکی تریشەوە بەڕێگای گفتو گۆی ئاشتیانەو بە ھێلێکی مام ناوەندەوە وا بکا نزیک بوونەوەکانی ئێران و ئەمەریکا لە عیراق بگێردرێنێتەوە بۆ سەردەمەکانی پێش ترەمپ واتە بەموناسەفەی ئەمەریکی و ئێرانی کۆنتڕۆلی باری نائاسایی عیراق بکەن و بۆ سوریا یەمەن و ئەو ئاشوبەی لە نێوان ئێران و سعودیەو ئیمارات ھەیە لە ڕێگای گفتو گۆی ئاشتیانەو بە ھێلێکی مام ناوەندەوە ھەندێ لە ڕێگا چارەسەریەکانی بۆ دابنێن .
ئیدارەی دیموکراتەکان لە سەردەمی بیل کلنتۆن و ئۆباماشەوە  ، زیاتر سیاسەتی لیبرالانە بوو بە تایبەتی لە پەیوەندیەکانی دەرەوەیاندا وابزانم ئەو چوارساڵانەی حوکمی جۆن بایدن و لەوانە بۆ ھەشت سالیش درێژ بێتەوەو بە بۆچوونی خۆم بە زیاتریشەوە دەبێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن