79وتار

تورکیا خراپتر لە پاش باشتر دەدروێتەوە

2/23/2025 1:25:00 PM
مەهدی کاوانی

کوردیش دەڵێ لە قەلیش بوو ، لە کۆتریش .

 لە گەڵ ئەمەریکاو ئیسرایل ڕێک کەوت و پێیەوە ڕژێمی بەشار ئەسەدی پێ ڕووخاو ڕووسیاو ئێرانیش لە سوریا دوور کەوتنەوە .
وەھای دانابوو لە بری ئەو کارەی ھەم ئەمەریکا ھەم ئیسرایل ،  خاکی سوریا بۆی فەرش ڕێژ دەکرێ تا بە ئاسانی بە سەری دا بڕوا .
لە بەرەی دژ بە قەسەد و پاش چەند مانگێک و تا ئێستا نەیان توانیوە لە بەرەی سەد تشرین بستێک بێنە پێشەوەو ئەمەریکاش دوور لە خواستی تورکی ، ھێزی ئەمەریکی زیاتر بە چەند قات ڕەوانەی ڕۆژئاوای کردو ڕۆژنیە بە فرۆکەو بارھەڵگر چەکو تەقەمەنی ھەرە پێشکەوتوو  بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕەوانە نەکات .
ئەمەریکا بە بەرچاوی تورکەکانەوە بەبێ ئەوەی ھەر پرسیش بە تورکان بکات لە گەڵ ئەحمەد شەرع دادەنیشن و نەخشەی داھاتووی تورکیا دەنەخشینن . ھەر ئەوەندەنا بەلکو بەشدارن لەھەموو ئەو دانیشتنانەی  مەزلوم کۆبانێ و ئەحمەد شەڕع و ھەموو جارێکیش دەڵێن کوردەکان ھاوپەیمانی ستراتیژیمانن یانی ئەگەر  ئەمەتان دەوێ ، دەبێ کوردەکانیشتان بوێ . ھۆشداریش دوای ھۆشداری دەدەنە سوپای تورکی و ملیشیا کانیان کەنابێ ھێرش بۆ سەر قەسەد بکەن .
ئیسرایلیش لەو ڕۆژەی کە ڕژێمی بەشار ئەسەد وەدەر نرا ، ڕووی پێچەوانەی بەرامبەر بە ئەردۆگان وەرگێڕاو پێی گۆت بۆ لەمەو دواغەلەت نەکەی شازدەو حدودی خۆت بزانە  نەک ھەر داکۆکی لە کوردان دەکەین بەلکو ھەوڵی دامەزراندنی ئەقلیمێکی سەربەخۆش بۆ یەزیدیو دورزیەکان و عەلەویەکانیش ھاوشانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان  دروست دەکەین .
ئەمەریکاش و بە دیوە پێچەوانەکەی ڕووسیاش لە گەڵی ، لە سەردەمی بەشار بۆ ھەموو جولەو سیاسەتەکانیان پرسیان بە تورکیا دەکرد ، ئێستا وکی نەبی ھەر ئاوڕیشی لێ نادەنەوە .
ئەمەریکای تڕەمپ وا لە گەڵ ڕووسەکان ڕێک دەکەوی و سەکۆی لێکتێگەیشتنیشیان سعودیەیە بەبێ ئەوەی حسابی نوکە دەرزیەکیش بۆ تورکیای ئەردۆگان بکەن . دە عافیەتت بێت بەوەی ھەر ڕۆژەو لە سەر پەتێک دەڕۆی ، دەک عافیەتت بیت . باش بزانە کوردی ڕۆژئاوا ھێزێکی ڕێکخەرو بەدەستن و سعودیەش کەوتۆتە پێگەی وڵاتە جیھانیە بەھێزە ئابوریەکان و نە ئەمەریکاش و نە ئیسرایلیش ئەم دوانە بەتورکیایەکی لیرە ڕیخ ناگۆڕنەوەو با چاوەڕوان بین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن