71وتار

زیندانی کردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ

3/23/2025 11:23:00 AM
مەهدی کاوانی


تورکیا لە ناسەقام گیریەکی پێشتری دەخاتە ناو نا سەقام گیریەکی ھەرە فراوان و پێشبینی  شەڕو پێکدادانی چەکیشی لێ دەکەوێتەوەو پێشیەوە ئیسرایل و لە دژی تورکیا ئەو بارە بە قازانجی خۆی لە سوریا بچەرخێنێتەوە .

ھەر لە ئێستاوە ئەوروپا بە تایبەتی فەرەنسا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو دەسگیرکردنەی ئۆغلۆ  دەکەن .

ئیدی تورکیا بە کودەتاکەی  کە لە سوریا کردی لە لایەکەوە ڕووسیاو ئێرانی لە دۆستایەتی کردە دوژمن و ئیسرایل و ئەمەریکاش پاش رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ، کارو کاردانەوەکانیان بۆ کلک و گوێ کردنی سیاسەتەکانی تورکیایە لە سوریاو تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست . جیھانی عەرەبیش بە تایبەتی میسرو ئەردەن و سعودیەو ئیمارات ھەرگیزاو ھەرگیز ئەوە لە تورکیا قبوڵ ناکەن کە خۆی بە دەمڕاستی جیھانی عەرەبی سونە دانێن . ئیدی تورکیا لە ئیسلامیەوەتی سیاسی و قەتەر بەولاوە کەسی تریان پێوە نەماوە . بۆ قەتەریش بە ھۆشداریەکی ئەمەریکا لە دژیان ، ئەوانیش لێی دەکشێنەوە یان زۆر سنوردار دەبێ .

پێشبینی کردن لە گۆڕانکاریەکان کە لە تەواوی ناوچەکە بەڕێوەیە وەھا ئاسان نیە کە کەی و چۆنچۆنی لە دوا جاردا دەمەیتەوەو لە میانەیدا نەخشەی ناوچەکە چۆنچۆنی دەکەوێتەوە . بەڵام ئەوەی ئێستاکە بە زیندانی کردنی ئەکرەم ئیمان ئۆغلۆ و لێکەوتەکانی کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانە زۆر بە فراوانی لە دژی ئەردۆگان دەستی پێ کردووە .

لە سەر گۆڕەپانی سیاسی و ڕووبەڕووبونەوە چەکداریەکان لە دژی قەندیل، پاش ئەو ھەموو ئۆپراسیۆنە سەربازیە ھەرە فراوانەکانی سوپای تورکیا و ئەوا بۆ چەندین ساڵەوە دەچێ و پێیەوە سوپای تورکی پێشکەوتنێکی وەھای بە دەست نەھێناوە کە بۆیان مژدە بەخش بێت .

بە نسبەت خەتی کوردی ڕۆژئاوا ھەموو ئومێدەکانی ئەردۆگان بۆ ئەوە بوو کە ترەمپ بە قازانجی تورکیاو دژی قەسەد ، ڕەنگدانەوە بکات . لێرەش شتەکان بە سەری پێچەوانە بوونەوە . ھەر ئەوەندە نا بەلکو ئیسرایلیشی ھاتە سەر کە لە ھەوڵی ئەوە دایە پاڵپشتی دژەکانی تورکیا کە کوردو عەلەوی و دورزیەکانن بکات . ئێ ئەوە سێ مانگیشە ھێرش بە دوای ھێرش بۆ سەر سەدی تشرین دەکات و پێیەوە نەیتوانیوە بستێ بێتە پێشەوە.

ئەدی قەیرانی ئابووری . پێش زیندانی کردنی ئۆغلۆ لیرەی تورکی ڕیخ بوو پاش زیندانی کردنەکەش یەکسەر ھەم لیرەی تورکی ھەم بۆرسەیان بە شێوەیەکی ھەرە فراوان ھاتوونەتە خوارەوە .

ھەر ڕژێمێکی سیاسیش کە لە پەلەقاژە دابێ چ جای ئێستای تورکیا کە لە ھەموو ڕوێکەوە ڕووت بۆتەوە وەک ئەوە وا دەبێ کە بڵێ شەلم کوێرم ھیچ نابینم و لە دوا جاردا وەھای لێ بکەوێتەوە کە ئەو ڕژێمە لە ڕێگای خۆپیشاندان یان ھەر شێوەیەکی تری ڕووبەڕووبوونەوە بڕوخێت و بە دوایەوە وەک ڕژێمی ئێستای لیبیای لێ بێت کە ھەربابایە ناوچەیەک بۆ خۆی کۆنترۆل بکات و بە دواشیەوە جولەکانی ئیسرایل فراوانتر بکرێت بۆ بە ئامانجگرتنی ڕێڕەوی داود کە چەندی بۆ ئیسرایل موژدە بەخش دەبێت دوو ئەوەندەش بۆ کورد کە لەوانەیە کوردستانێکی یەکگرتووی چوار پارچە یان چەند پارچەیەکی لێ بکەوێتەوەو با چاوەڕوان بین .
مەھدی کاوانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن