1150وتار

ھەولێر، ئیمانیۆل ماکیرۆنی، توند لە باوەش گرت

9/3/2021 7:15:00 AM
مەهدی کاوانی


دەبێ کێ بتوانێ ئەو گرێ کوێرانە بکاتەوە
ئیمانیۆل ماکیرۆن چ لە سەر ڕۆژئاوا ، چ لە دیدارەکانی لە گەڵ دەسەلاتدارانی عیراق و ھەرێم ، قسەگەلی بە دڵی تورکیا نەکرد .

لە ھەموو دانووسانەکانی ھەولێرو بەغداو زەمەنێکی زۆرە  دەسەلاتدارانی ھەولێر مەیلی تورکیان دانەناوە . لە گفتوگۆکانیشیان لە گەڵ بەغدا و بگرە لە گەڵ ئەمەریکیەکانی ، لە دژی تورکیا بەجوملەیەکیش نەھاتوونەتە دەنگ .

لە کۆنگرەی بەغداش بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی ، بانگێشی ئەردۆگان کرابوو ، بەڵام نەھات و بەشداری نەکرد .

بێسێو دوو چ کۆنگرەی بەغدا وە چ دیدارەکانی ماکیرۆن لە بەغداو ھەرێم ، بە دڵی تورکیا نەکەوتوونەتەوە .

لوغزەکەی پارتی لێرەوە بە دەر دەکەوێ ، ئاخۆ دەبێ پارتی حیساب بۆ تورکیا نەکات . یان وەکی دووساڵ بەر لە ئێستا، ماکیرۆن زنجیرە دانیشتنێکی لە گەڵ ھێزە سیاسیەکانی لوبنان کرد بە حیزبولای لوبنانیش و دانیشتنەکان بە مژدە بەخش دەھاتنە پێش چاوان بەڵام لە بە کردار کردنی حیزب و للەو دەستو پێوەندەکانی ، خۆیان دەدزیەوەو پێشیەوە فەرەنسایان زۆر بێزار کرد . تۆ بڵێی پارتی بیەوێ وەک حیزبولای لوبنانی بکات .

ئەگەر وا نەکات چۆن وەلامی تورکیا دەداتەوە . من دەڵێم کردنەوەی ئەو گرێ کوێرە بەو ئاسانیە نیە ، بەندە دەڵێم خۆزگە دەکرایەوە .

ئەگەر بە بیر خۆمان بێنینەوە ئەمەریکا لە سەر ڕیفراندۆم مەسعود بارزانیان چوغل کرد . تۆ بڵێی پارتی لە ڕقی ئەمەریکا ، فەرەنسا دەباوەش بگرن .

خالی نھێنی زۆریش دەناو سەردانەکەی ماکیرۆن بۆ بەغداو ھەرێم تیایەتی . ھەنە دەڵێن فەڕەنسا دەبێتە شوێن گرەوەی ھێزەکانی ئەمەریکی ، چەندی ڕاستە یان نا ، دیار نیە .

فەڕەنسیەکان زۆر نیگەران بوون لەو بەخێرا کشانەوەی ئەمەریکی و لێکەوتەکەی لە ئەفگانستان کە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی ئەوروپا بکردرێ .

بەس پێم وانیە لە ڕێگەی تۆمار کردنی ئەو خالە نێگەتیڤەی ئەوروپا بەسەر ئەمەریکیەکان و پێیەوە کارتێکردنی ئەوتۆی ھەبێت لە سەر ئەو باش بوونەی پەیوەندی نێوان ئەوروپاو ئەمەریکا ، لەو حوکمڕانیەی ئێستای جۆ بایدن بە تایبەتی لە گەڵ فەڕەنسا .

قسەی خۆشمان بێت ، ڕاستە پارتی لە چاو حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و یەکیەتی و گۆڕان ، سەرپێڕە بەڵام ئەگەر لە ڕووی جیلۆپۆتیکی و کارتێکردنەکانی داعش و حەشدی شیعی و ئەو ھاتنە ناوەوەی تورکی بە درێژایی ١٠٠ کیلۆمەترو بە قولایی ٤٥ کیلۆمەتر و چەکوچ و داشی پارتی کرێکارانی کوردستانیش بە سەر ناوچەکە و لە ڕێگەیانەوە پشکی شێر لەو ناسەقامگیریە بەبەر زۆنی پارتی دەکەوێت . قابیلە پارتی حیساب بۆ ئەو ھەموو پەرچەکردارانە نەکات کە لە ناوچەکەو لە دژی دەگوزەرێ بۆیەو بە بڕوای خۆم ڕەنگە پارتی خوازیاری ھاتنی ھێزی فەرەنسا بێت و بشلێ من بەرامبەر بە نێوانی فەڕەنسا و تورکیا ، ڕۆلی تەماشا کەر دەبینم و بۆ ئەوانی تریش لکل حادسین حەدیسون .

ئەدی بۆ بانگێش نەکردنی قوباد و بافل لە لایەک و کەسایەتیە دیارەکانی تری یەکیەتی و گۆڕان و پارتە ئیسلامیەکان ، ئەگەر ھاتبیشن تەنیا لە ڕێزبەند بوونیان بەولاوە حیسابی ھیچی تریان بۆ نەکراوە . ئەگەر قسەش لە سەر بەشداری پێکردنی خاتوون ڕێواس وەک سەرۆکی پەڕلەمان بکرێ ، ناوبراو لە سەرێکەوە لە سەر حیسابی کوتلەی کۆسرەت حیساب دەکرا کە ئەویش تا ڕادەیەک دەکاتە ھی خۆیان . بە بڕوای خۆم ھەڵدانەوەی لاپەڕەی ٣١ ئاب بە یەک دوو ڕۆژ دوای سەردانەکەی ماکیرۆن زۆرەکەی دەچێتە خانەی پەرچە کرداری یەکیەتی لە دژی ئەو بەشداری پێنەکردنەیان .

بەس پارتیش پارتیەو حیسابی وردو درشت بۆ جولاندنی ھەموو مەلەفەکان دەکات و ھەر مەلەفەو بۆ کاتی خۆی با یەکیەتی و بزوتنەوەی گۆڕان و تەیاری دینیش لەگوپی خۆیان دەن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن