470وتار

لە سەر شتە بەدەرکەوتووەکان قسەگەلی خۆم دەکەم

1/29/2021 11:03:00 AM
مەهدی کاوانی


پێنج کورسیەکەی گۆڕان لە بەغدا سالیکیش و بە زیاتریشەوەیە ، پابەند نینە بەبزوتنەوەی گۆڕانی گردەکەو پابەند نەبوونەکەشیان بەشە ھەرە زۆرەکەی لە سەر چوونی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ ناو حکومەتەکەی پارتی و بە ئارەزووی خۆشیان لێدوان لە دژی ئەدای پارتی و حکومەتەکەی پارتی دەدەن  و ماوەیەکیشە ئەوان و زۆرانێک لەلیستەکانی تر جیا لە پارتی و یەکیەتی گروپێکی١٥ کەسیان پێک ھێناوەو ئێستاکە بوونەتە لیستی ھیواو ھەر بە ناوی ئەو لیستەش دەچنە ناو پێشبرکێی ھەلبژاردنی پێشوەختەی عیراقی و ڕەنگە بۆ لەمەودوا بۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردیش بە ھەمان شێوە بێت .

دیاریشە ، ئێستاکە ٥ لە پەرلەمانتارانی گۆڕان تا زۆر ڕادە ھەمان ھەلوێستی پێنج پەڕلەمانتارەکەی بەغدایان وەرگرتیەو قسەو باسیش لێرەو لەوێ خۆی بە دەر دەخا کە ئەوانیش بچنە ناو لیستی ھیوا .

یەکیەتی بە پۆزەتیف باس لە لیستی ھیوا دەکات و پارتیش پێی نیگەرانە .

قسەو باسیش لێرەو لەوێ دەکرێ کە تەیاری ئیسلامی واتە کۆمەل و یەکگرتووش ، و بگرە یەکیەتیش یەکانگیری یان چوونە ناو ئەو لیستەی ھیوا بە ئەنجام بگرن .

ئاگام لەوەش ھەیە کە پارتی ویستبێتی لە ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم لە گەڵ گۆڕان و قەوارە سیاسیەکانی تر بە پێکەوەیی بچنە ناو ھەلبژاردن و کۆبوونەوەی واش لە نێوانیان لەو بارەیەوە کراوە ، وەک باس دەکرێ گۆڕان رەتی کردۆتەوەو پارتیش زۆر بە گرنگ گوێی پێ نەداوە .

ماوەیەک بەر لە ئێستا ، چەندەھا کۆبوونەوەی چڕوپڕ کراوە لە مەڕ ھاوپەیمانێتی چوونە ناو ھەلبژاردنی پێکەوەیی یەکیەتی و گۆڕان و دەرئەنجامەکانیش پۆزەتیڤ بووە .
لە سەردەمی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا لە ھەردوو ھەلبژاردنە کوردستانیەکاندا ، کۆمەل و یەکگرتوو و ئیدیکەش داوایان لە گۆڕان کرد کە بە یەک لیست بچنە ناو ھەلبژاردن بەڵام گۆڕان رەدی کردەوەو بیانۆیان ئەوە بوو کە بە تەنیا دەچین تا ھێزی جەماوەری خۆمان بزانین چەندە . لە ھەلبژاردنی پێشتریش کۆمەل و لیستەکەی بەرھەم ، خوازیاری ئەوپێکەوەییە بوون بەڵام گۆڕان قسەی بنزاریان بۆیان نێگەتیف بوو .

ئەگەر بە بیری خۆشمان بێنینەوە بۆ دووبارە ھەلنەبژاردنەوەی مەسعود بارزانی بۆ سەرۆکی ھەرێم ، گۆڕان و یەکیەتی و کۆمەل و بزوتنەوە ،ھەمئاھەنگیان کردو بە دوایەوە پەک خستنی پەڕلەمانی لێ کەوتەوە .

لیستی ھیوا + پێنج پەرلەمانتارە جودابووەکەی گۆڕان + بزوتنەوەی گۆڕان + لیستی کۆمەل ویەک گرتوو  + یەکیەتی و لیستی پێشتری بەرھەم کە وابزانم دوو کورسی پەڕلەمانیان ھەیە ، ھەموویان لە سەر ئەوە کۆکن کە نەوتی ھەرێم بەلای کەمەوە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل ڕۆژانە ڕادەستی بەغداو سۆمۆ بکرێت و لە بەرامبەردا بەغدا شایستە دارایەکانی ھەرێم بدات و تەنیا پارتی قبولی نیە .

دەبێ ئەوەش بزانین ، دوابە دوای دوا ھەلبژاردنی پە ڕلەمانی عیراقی ، زیاتر ماوەکانی ، نزیک بوونەوەی پەڕلەمانی کوردستانی گردەکە تووشی کەرت بوونیک ھات وئەو کەرت بوونە زیاتر بەوە پێناسە دەکرا کە خوا لێ خۆش بوو قادری حاجی عەلی و بەڕێز عوسمانی حاجی مەحمود سەرکردایەتیان دەکرد . کەرت بوونی دووەم و سێیەمیش دەیکردە پابەند نەبوونی پەڕلەمانتارانی بەغداو پێنج پەرلەمانی تری ھەرێم .

پێنج شەش مانگیش دەبێ لە ھەر سێ کۆبوونەوەکانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی و باژێڕوانەکان کە قسە دێتە سەر نرخاندنی ئەدای گۆڕان و باری گۆڕان لە ناو حکومەتەکەی پارتی کەفەی میزانی نرخاندنەکە بە ھەردوو دیویەوە بۆ بزوتنەوەی گۆران نێگەتیڤە .

ئەو بابەتەکەی من ، لێکەوتەکانە نەک تۆمەتبار کردنی ئەم و ئەو بە دیوی گردەکەو دەرەوەی گردەکەشەوە .

ئەو کەرت بوونانەی گۆڕان مانای پابەند نەبوون بە گۆڕان و ڕەوانشاد نەوشێروان ، ناگەیەنێ چونکە ھەر ھەمووانیان خۆیان بە گۆڕان و بیری ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ، وێنا دەکەن و پێشم وانیە ھیچ جیاوازیەکی فکری لە نێوانیان دا ھەبێ .جیاوازیەکان زیاتر سیاسینە بە تایبەتی لە سەر چوونی گۆڕان بۆ ناو حکومەتی پارتی .

ڕاستە بزوتنەوەی گۆڕان متمانەیەکی جەماوەری زۆری لە دەست داوە بەڵام گۆڕان خوازانی دەرەوەی گردەکەش پێش دروست بوونی  لیستی ھیوا ، پەرتەوازیەکی زۆریان پێوە دیار بوو . خۆ ئەگەر یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ھەمئاھەنگی لە گەڵ لیستی ھیوا یان بچنە ناویەوە ، بکەن مانای وایە پارتی بە لیستێکەوە دەچیتە ناو ھەلبژاردن و تێکرای کوتلەسیاسیەکانی تریش بە لیستێک و لە ڕێگەیەوە ڕێژەی بەشدار بووانی خەلک لە ٣٠  - ٣٥ ٪‏ وە لە ھەلبژاردنی پێشتر بەلای کەمێ دوو ئەوەندەی جاران و بە زیاتریشەوە لێ دەکەوێتەوەو پێیەوە دەنگدانی تەزویر زۆر کەم دەبێتەوە.

مادامەکینێ بەرنامەی لیستی ھیوا بۆ چوونە ناو ھەلبژاردن ، گەڕانەوەیە بۆ بەغدا بە تایبەتی لە ڕووی فرۆشتنی نەوتی کوردی بە ڕێگەی سۆمۆو دوور کەوتنەوە لە تورکیا ، پێیەوە دەنگدەری کوردی بۆ لیستی ھیوا یان لیستی پێکەوەیی ھەمووان جگە لە پارتی ، زیاد دەکات .

پێک ھێنانی لیستی پێکەوەیی ، لەمو شەلمیشی پێ دەگوترێ ، دەنگدەری گۆڕان وەک جاری پێشتر ، تووشی پەرتەوازەیی نایێت .لەو حالەتە دەنگدەرە ناڕازی بووەکانیش ، کە دەنگ بە گۆڕان نادەن ، دەنگ بە گۆڕانخوازانی دەرەوەی گردەکە دەدەن ، قەوارەی سیاسی گۆڕانیش وەک ھەمووان دەناو ئەو پێکەوەییەدا ، سەرپێڕ دەبێ .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن