كامیانە ! داگیر كاریە یان فەرز كردنی واقیعێكی نوێیە
2/14/2022 1:11:00 PM
مەهدی کاوانی
ئەگەر داگیر كاری یان فەڕزكردنی واقیعێكی نوێ نەبێت ئەو خڕبوونەوە فراوانە لە پای چی !
ئایا ئەو خڕبوڤونەوە سەربازیەی ڕووسی كە دەوائیری
ڕۆژئاوا بە ٧٠٪ سەربازەكانی ڕووسی بەو ھەموو ماشێنە زەبەلاحە سەربازیەیان دەخەملێنن
، تەنیا بۆ مناوەرات و بەدەر خستنی ھێزی ڕووسیە
؟ یان گوشار خستنە سەر محوەری حەسار كە ئەگەر حەسار ھەڵنەگرن ئۆكڕانیا داگیر دەكەم
یا خود زۆر لەوەوە گەورەترە وەك بڵێن ڕووسیای ئێستا زۆر لەوە گەورەترەو سەردەمی یلسنی
تێپەڕاندووەو عەزەمەتی یەكیەتی سۆڤیەت لە شكلی ڕووسیای گەورە دەگێڕینەوە .
ڕوسیا لە مێژە ھۆشداری داوەتە ئەمەریكاو ئەوروپای
كە كشانی ناتۆ بەرەو شەرق بە تایبەتی وڵاتانی ھاو سنور لە گەڵ رووسیا ، مەترسی دەخاتە
سەر پاراستنی ئاسایشی ڕووسیا بەڵام گوێی پێ نەدراوە .
نابێ ئەو پەرەسەندنە نوێیانەش وەك بەھێز بوونی
ئالیەتی جەنگی ڕووسی و بەدەر كەوتنی چین وەك ھێزێكی زەبەلاحی جیھانی و سیاسەتی ئێستای
ئەمەریكی كە ئالیاتی جەنگی بەرەو ناوچەكانی نزیك چین و كەم كردنەوەیەتی لە ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاست و ھەروەھا شكستی ئەمەركا لە ئەفگانستان و عیراق و پێیەوە وەك پاڵنەرێك بێت
بۆ ڕووسیا كە عەزەمەتی سەردەمی یەكیەتی سۆڤیەتی پێشووی بۆ ڕووسیا بگەڕێنێتەوە .
ھەرپێكدادانێكی فراوانی جەنگ لەنێوان سەربازەكانی
ئەمەریكی و ڕووسی ، ڕوو بدات بێشك و پێیەوە چین خۆی دەداتە پاڵ ڕووسیا .
لەبیریش نەكەین كە ڕووسیا یەكەم دەرھێنەری گازی
سروشتیە لە جیھان و ھەموو ئەوروپا بە تایبەتی ئەڵمانیا لە بەر ھۆكاری ئابووری دەیانەوێ
بەخەتێكی مام ناوەند كێشەی ئۆكڕانیا لە نێوان ڕۆژئاواو ڕووسیا چارەسەر بكەن .
خۆ ئەگەر ئەو خڕبوونەوە ڕووسیە و پێیەوە شتێ بە
شتێ نەكات لە مەڕ ناچار كردنی ئەمەریكا كە ھەندی تەنازولاتی لە مەسەلەی ئۆكڕانیە لە
مەڕ درێژ نەبوونەوەی ناتۆ وكۆتایی ھێنان بە دەسەڵاتی ناتۆ بۆ ئەو وڵاتانەی كە
ھاوسنورن لە گەڵ ڕووسیا یان بەلای كەمێ گەمارۆ ئابووریەكەی ساڵی ٢٠١٤ لە سەری ھەڵگرن
یاخود حكومەتی كییف ناچاربكەن كە ھەتا ھەتایە نەچنە ناو ناتۆو دانیش بەوەدابنێن كە
ئەو دەست بەسەرا گرتنەی ساڵی٢٠١٤ لە نیمچە دورگەی قەرەم و ئەو بەشە ئۆكرانیەی كە
زمانی ڕووسی تیایا زاڵەو ئێستاكە لە ژێر دەسەلاتی ڕووسیە دەبێ حكومەتی ئۆكڕانیە
دانی پیا بنێت . ئەگەر یەكێ لەو داوایانەی ڕووسی جێبەجێ نەكرێ مانای وایە ئەگەر ھێرش
نەكاتە سەر ئۆكرانیاو پێیەوە ھەم سفر بە دەست لێی دەردەچێ ھەمیش سومعەی دەولەتێكی
زەبەلاحی سەربازی جیھانی لە دەست دەداو پێیەوە پاشە كشەی تریشی پێ دەكەن .
ھەڵبەتە یەكێ لە ھۆكارەكانی ھەستانەوەی ڕووسی
، بەرز بوونەوەی نرخی نەوت ویەكەمی گازی
سروشتیە لە ئاستی جیھان لەگەڵ نزیك بوونەوەی لە چین . ھەر ئەوەندە نا ئەدی دەسبەسەراگرتننی
سوریاو ئەو ھەموو پڕۆتۆكۆلە ئابووریانەی لە گەڵ ولاتانی كەنداو و ھی تر .
ئیدی ھەلەیە ئەگەر بە چاوی سەردەمەكانی یەلسن تەماشای
ڕووسیا بكرێ . چەند ساڵێك بەر لە ئێستا سەرۆكی ناتۆ لە لێدوانێكی دا گووتی ئەگەر بێت
و شەڕ لە نێوان ناتۆو ڕوسیا ڕوو بدات ، ھێزەكانی ناتۆ دەتوانن تەنیا چوار ڕۆژ بەرگری
بكەن .
جۆبایدنیش لە یەكێ لە لێدوانەكانی گوتی ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەی
سەربازی لە نێوان ئەمەریكاو ڕووسیا ڕووبدات بێ شك جەنگی جیھانی سێیەمی لێ دەكەوێتەوە .
ئەوەشتان پێ بڵێم كەوتنەوەی جەنگی جیھانیش ھەلبەتە
چەكی نەوەوی تیایا بەكار دێت و بە شەو و ڕۆژێك جیھان كاوڵ دەبێ و كەس سوود مەند
نابێ .
زۆربەی لێدوانە سەربازیەكان باس لەوە دەكەن ، ئەگەر
شەڕی ڕووسیاو ئۆكڕانیە ڕووبدات لە ماوەی ٤٨ تا ٧٢ كاتژمێر كییفی پایتەختی ئۆكرانیا
خۆیان دەدەن بە دەستەوە .
بە بۆچوونی خۆم ھەردو ئەگەری ڕوودانی شەڕ یان ڕێكەوتنێكی
نوێ ، كراوەیە بەڵام بە ڕوودانیش ئەمەریكاو ئەوروپا تەنیا و بە بۆچوونی خۆم بە
خستنە سەر گەمارۆیەكی زیاتر بە سەر ڕووسیا ئیكتفا دەكەن . داوا كاریەكانی رووسیا لە
مەڕ داخوازیەكانی ڕووسیا وەك ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەم پێ داوە ، ھەندەك دوورە بەڵام
بۆ حكومەتی كییف ڕەنگە بە ناچاری ملكەچی داواكانی ڕووسی ببن .