39وتار

سیستەمی بانکی پڕ متمانە سەرەتای پێشکەوتنی هەر وڵاتێکە

6/7/2024 2:26:00 PM
مەهدی کاوانی

بانکی تەندروست بەو بانکە دەگوترێ کە هاوڵاتی بە ملیۆنێرو ملیار دێرو تا دەگاتە زێدە پارەی هاوڵاتیان لە پێناو وەرگرتنی سوود دە بانقەکان بکەن ، حکومی بێت یان ئەهلی . بانکەکانیش لەو پارانە بە سودی کەمێک زیاترەوە بۆ خودی بانکەکە قەرز بە هاوڵاتیان و پڕۆژە ئابوریە بەرهەمهێنەرەکان بدەن . لەو حالەتە سیولەی نەقدی زیاد دەکات و ئالوگۆری پارە لە جیاتی ئەوەی لە ناو گیرفانەکان بمێنێتەوە ،دەستاو دەست دەکات و هەر دەستەو قازانجی خۆی لێ وەردەگرێ و پێشیەوە بازاڕ دەبوژێتەوەو هەلی کار بە ڕێژەیەکی هەرە فراوان زیاد دەکات و پێشیەوە ڕێژەی موچە خۆرانی حکومەت لە چاو ڕێژەی موچە خۆرانی کۆمپانیاو خاوەن پڕۆژەکان و ئیدی و ئیدی زۆر کەم دەبێتەوەو ئەرکی حکومەت نەک هەر کەمدەبێتەوە بەلک و لە ڕێگای ئەو گەشە ئابوریەدا ، داهاتی حکومەت چەند قات زیاد دەکات و بەهای دیناری عیڕاقیش لە چاو دۆلار بەرز دەبێتەوە .

ئایا ئەوە ، لە ماوەی حوکمڕانی 32 ساڵەی حکومەتی هەرێم ،ڕووی داوە .

لە عیراق تەوتین و بانقە حوکومی و ئەهلیەکان هەیە ، لە هەرێمیش ، هەروها بە تایبەتی هەژماری من و بانقە ئەهلیەکان و حکومیش هەیە .

پرسیارەکە لێرەوە خۆی بە دەر دەخا ئایا هاوڵاتی عیڕاقی و هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدەنە ئەو بانقانە بە هەموویانەوە .ئەگەر ئەو دڵنیایە هەیە ، ئێ باشە بۆ پارەی خۆیان ناخەنە یەکێ لە ناو ئەو بانکانە بە تایبەتی باوەڕپێکراوەکانیان .

ئەمە کە تاوەکو ئێستا ڕووی نەداوە یان قەوارەیەکی هەرە بچووکی بە خۆە وەرگرتووە ، مانای وایە هاوڵاتی عیڕاقی و هەرێم باوەڕیان بەو بانکانە نیە کە پارە زیادەکانی خۆیان بخەنە ناویان .
داهاتیش هەم لە عیڕاق هەم لە هەرێم لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت بە نرخێکی هەرە بەرزی جیهانی و پێیەوە بەلای کەمێ ساڵێ زیاتر لە سەد مڵیار دۆلار دێتە ناو وڵاتەوە .

ئێ باشە ئەگەر بانقەکانی هەرێم دەناو ئەو دڵنیایەدا بوونایە ، واتە هەژماری من و بانقەکانی هەرێم وەک بانکی تەندروست لە ماوەی ئەو 32 ساڵەدا بکەوتبانا ناو دڵنیایی خەلکەوە ، ئەوا بە دوایەوە بە زۆرینەیەکی ڕەهای خەلک ، ڕویان لە هەژماری من و بانقە حکومی و ئەهلیەکانی تر هەرێم دەکرد ، نەک تەوتین . ئەمە نەک ڕوی نەداوە بەلکو زۆرانێک لە خاوەن پارەدارەکانیش ، بە هەر هۆکارێکەوە پارەکانیان خستبوە ناو بانقەکان  .  ئەوانە نەک سودی پارەکانیان وەر نەگرت بەلکو نیوەی پارەکانی خۆشیان لە ڕێگای دەلالەکان بۆیان نەگێڕدرایەوە . پشکەکانی خەلکیش لە ساڤی لاندی شاسوارەوە هەر هەمووی فەوتا .

خەلکیش حەقی خۆیەتی لە ڕوانگەی ئەو ئاماژانەی سەرەوە لە لایەک تەوتین بە پێش هەژماری من و بانکەکانی هەرێم بخەن وە لە لایەکی تریشەوە سەرچاوەی سامان و پێدانی موچەو شایستە دارایەکانی هەرێم کەوتۆتە بن دەستی بەغداوە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن