80وتار

لە ساڵیادی کۆچی ڕەوانشاد نەشێروان موستەفادا

5/20/2024 12:42:00 PM
مەهدی کاوانی



هەمووان چ ئەوانەی لە ناو گردەکە ماونەتەوە  چ ئەوانەی بە هەر هۆکارێکەوە بێت ، کەوتوونەتە دەرەوەی گردەکە ، فرمێسک بۆ کۆچەکەی دەڕێژن .  فرمێسک ڕشتنەکان چەندی تیمساحیە ، چەندی ڕاستەقینەیە ، ئەوەیان دەکەوێتە ناو باس و خواسی ئەمو ئەوەوە .

لە ناو زەمەنی کۆچ کردنەکەدا گۆڕان چووەتە ناو دوو هەڵبژاردنەوە . یەکەمیان کوردستانی بوو ، کورسیەکانیان لە 24 ەوە بۆ 12 هاتەخوارەوە . هی دووەمیشیان عراقی بوو و بە سفر کورسی لێی دەرچوو . بە گوێرەی ئەو دەرئەنجامانە بێت باوەڕی شەقام بۆ بزوتنەوەکە لە نیو ملیۆنەوە بۆچەند هەزارێکی لێ مایەوە . کەواتە وەک شەقام بەو ئەدایەی گۆڕان ڕازی نینە ، بۆیە دەنگیان پێ نەدا .

80% تەشکیلەی چالاکوانانی گۆڕانی سەردەمی ڕەوانشاد نەوشێروان و ئێستاکە لە دەرەوەی گردەکەنە . کەواتە ئەوانە و بە چەند هۆکارێکەوە لە ئەدای بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستای گردەکە ناڕازینە . ئەوانە قسەم بۆ هەموانیانەوەیە ، چەندی بەچونە دەرەوەیان لە ناو گردەکە دەچێتە خانەی ڕاستی یان نا ، لەو بارەیەوە زۆر هەڵدەگرێ ، با خوێنەرانی ئەو بابەتەم قسەگەڵیەکانی خۆیان دەناودا بکەن ، بەلام لە ڕووی لێکەوتەوە گۆڕان و پێیەوە زۆر زۆر بچووک بۆتەوە .

وەک خۆم و بە حوکمی ژیانی سیاسیم وەک ئەندامی جڤای نیشتمانی کە ساڵێکم لە گەڵ ڕەوانشاد دەناو جڤات بەڕێم کردو باقیەکەشی تا هەڵبژاردنی کۆنفراسە ناو خۆیەکان کە ئێستاش بە هەر هۆکارێکەوە تەواو نەبووە ، دەناویدا بووم . کەواتە هەقە ئەو مافە بدەم بە خۆمەوە کە لە گەورەوە تا بچووک ، ئاگام لە کێشەکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە کە هەندێکیان لەم خاڵانەی لای خوارەوە کورت دەکەمەوە :

1- چوونمان بۆ ناو حکومەت بە بەرنامەی سیاسی و بەرکەوتەمان لە ناو حکومەت بوو . وەهاش بڕیار بوو کە بزوتنەوەی گۆڕان مۆلەتی شەش مانگ بداتە پارتی و لە میانەیدا پارتی خاڵەکانی کە دەناو بەرنامە سیاسیەکەی دابوو ، لە ناو بەرنامی سیاسی حکومەت ، شوێنیان بۆ بکاتەوە ، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم کارە جێبەجێ نەکرا ، ئەوا گۆڕان لە ناو حکومەت دێتە دەرەوە .نە بەرنامەی گۆڕان شوێنی بۆ کرایەوە نە گۆڕانیش لە ناو حکومەت دەرهات .
2- لە بناغەدا نەک چونە ناو حکومەت هەڵە بوو بەلکو بە کارەساتیش بە سەر گۆڕان داشکایەوە .
3-گۆڕان دەبوایە بە حوکمی ئەوەی هەر لە تەواوی ئەو دوو خۆلە پەڕلەمانیەی کە لە زەمانی گۆڕان بوو و بەو هەموو کورسیانەی کە هێناشی بوو واتە 25 و 24 کورسیەی کە هەی بوو، هەر پاش ئەوەی ، ڕەوانشاد نەوشێروان گۆتی ، دەبێ دەسەلاتەکانی سەرۆکی هەرێم هاوتای دەسەلاتەکانی سەرکۆماری عیڕاق بێت ، بە دوایەوە ،   دەسەلاتی هەولێر لە دژی گۆڕان هەرچی کردی ، کردی . ئەگەر گۆڕان ئەوەو دەیانی ترو ئەو بارە گەندەڵیەی کە حکومەت دەناویدابوو و پێیەوە ، خوێندنەوەی وردی بۆ بکردبا ، نەدەبوایە بە هیچ جۆرێ بچیتە ناو ئەو حکومەتە .
4-بەندە چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کە پاش سفر کورسی هێنانی گۆڕان ، تیمی حکومەت بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی بڕیاری جڤاتی بکردبایە یەکسەر لە ناو حکومەت دەرهاتبانەو بیان گۆتبا بە سفر کورسی دەکاتە ئەوەی متمانەی خەلکمان لە دەست داوەو گوناهە دەناو ئەو بێمتمانیەدا ئێمە دەناو حکومەت بمێنینەوە . ئەوە نەک ڕووی نەدا بەلکو لە کۆبوونەوەیەکی جڤاتدا کە بە زۆرینە و بە خۆشم بڕیاری کشانەوەماندا ، کەچی ئەوهاش ئەو کشانەوەیە دروست نەبوو .
5-گفتوگۆی زۆر کرا لە نێوان ئەو دەستانەی کە پێک هێنران بۆ نزیک بوونەوەی گۆڕانی گردەکەو ئەوانەی کەوتوونە دەرەوی گردەکە و ماوەی زیاتر لە ساێکیشی خایاند . زۆرترین دانیشتنەکان لە گەڵ عوسمانی حاجی موحەمەد بوون و کاک بورهان یاسینیش کەسیاسەت مەدارێکی دیاری ناو کایەی سیاسی و ناو پێشتری خودی بزوتنەوەی گۆڕانیش بوو کەوتبووە ناو لێکتێگەیشتنەکان بەڵام بە هەموویانەوە کەوتنە ناو چ بە چ نەکردن . هۆکارەکەش دەسەڵاتی قوڵ لە ناو گۆڕان هەرگیزاو هەرگیز پێی خۆش نەبوو ،شوێنگەی پێ چۆل بکرێ و تیمی حکومەتیش لێیان خۆش هاتبوو دەناو حکومەتدا . وەریسی سیاسی و مولکداری گردەکەش ئەگەر چی بەڕێوەچوونی ئەدای گۆڕان لە دەرەوی کوڕەکانی ڕەوانشاد بوو، لێرەو لەوێ دەهاتنە ناو باس و خواسەکان .
6_لەوەی گەڕێ کە 80% چالاکوانانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئێستاکە لە دەرەوەی گۆڕانی گردەکەن ، بەلکو دەناو ئەو 20%  ماونەشنەتەوە ، دەناو جودایەکی زۆر دانە و دەناویاندا بە زۆرینەیەکی هەرە زۆرەوە خوازیاری ئەوەن کە گۆڕان لەناو حکومەت دەربێ و خانەیەکی نوێ و ڕێکخەرێکی نوێ بۆ خۆی هەڵبژێرێ بەڵام دەسەڵاتی قوڵ لە ناو گۆڕاندا ، دەناو ڕێوشوێنی وەها دان کە ئەو هاتنە دەرەوەو ئەو خۆ نوێ کردنەوەیە ، بە هێنانی بیانۆی زۆرەوە ، دروست نەبێ .
7_ وەک بیرکردنەوەی خۆشم ئەوەی زیاتر پاڵ بە بزوتنەوەی گۆڕان دەدا کە لێک تێگەیشتن لە ناۆیاندا ، بە ئامانج نەگات ، جیاوازی بیرکردنەوەی کوڕەکانی ڕەوانشاد نەوشێروان و کاک عومەر لە لایەک و خۆسەپاندنی تیمی حکومەتیش لە زۆر ڕووەوە بە سەر ئەدای گۆڕان ، واتە وەک سێکوچکەیەکی لێ هاتووەو هەر یەکەیان بە ئاوازێک قسە گەلی خۆی لە سەر گۆڕان دەکات . ئەوەی نوسیومە زۆر زۆر بە زیاترەوە هەڵدەگرێ بەڵام لێرە هەر ئەوەندە شوێنی بۆ دەکرێتەوە .
‌مەهدی کاوانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن