664وتار

ھەستانەوە یان كەوتنی زیاتر

1/6/2022 10:55:00 PM
مەهدی کاوانی




بە بۆچوونی خۆم كاریگەرە سەرەكیەكە لە ھەستانەوە یان كەوتنی زیاتر ، كشانەوە یان مانەوەی بزوتنەوەی گۆڕانە لە ناو حكومەتی ھەرێم ، حكومەتی خۆجێی سولێمانی و ھاوپەیمانی كوردستانیشی بخە سەر . 

زیاتر ئەكتیڤ كردنی چالاكیەكانمان و پێداچوونەوە بە دەستوری گۆڕان و مانەوەمان بە یەك تیم ..... ھەمدیسان بە پلەی دووەم دێت لە ھەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان. 

دەست لە كار كێشانەوەی خانەی ڕاپەڕاندن ، كارێكی گرنگ بوو بەڵام تاوەكو ئێستا كە زیاتر بۆ دوو مانگ دەچێ و تیمی حكومی گۆڕان دەستیان لە كار نەكێشاوەتەوە ، چۆنی لێك دەیتەوە یان ھەر پاساوێكی بۆ بێنیەوە، یان ئەوەتا خاوخلیسكی تیمی حكومی گۆڕانە یان خۆدزینەوەیانە لەو دەست لە كار كێشانەوەیەدا . 

دەبوایە تیمی حكومەت پێش دەست لە كار كێشانەوەی خانە دەستیان لە كار كێشابایەوە ، نەك ھەر تەنیا ئەوەندە بەلكو دەبوایە لە ڕۆژی شكستەكەوە بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی بڕیاری جڤات بن ، دەستیان لە كار بكێشابایەوە . ھەندێ جار تیمی حكومەت دەڵێن با چاوەڕوانی حەدەسێك بین و ئینجا دەكەینە بیانۆ بۆ دەست لە كار كێشانەوەمان . ئایا حەدەسی لەوە گەورەتر دیتە بەر دەمتان كە تیمی گۆڕان دەست لە كار بكێشێتەوە . دەیان توانی زۆر بە ڕاشكاوانە بڵێن ناتوانین لە ناو حكومەتێ بمێنینەوە لە ٢٥ كورسی بۆ سفر كورسی بێت كە دەكاتە ئەوەی متمانەی تەواوی خەلكمان لەدەست داوە . 

نابێ ئێمە زاكیرەمان وەھا بچووك بێت و شت وابە زوویی لە بیر خۆمان بەرینەوە كاتێ كە ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ھاتە سەر خەت و گوتی سەرۆكێكی ھاوشێوەی بەغدامان دەوێ و پێیەوە پارتی ھێنایە سەر خەت ولە ھاریكاریەكی گونجاو لە گەڵ گۆڕان ، بە دوایەوە  ھەرچی كردی كردی لە دژمان بەڵام ئایاگۆران زەرەری كرد یان پشگیری خەلك بۆیان چەند بارە بۆوە . ئەگەر بەراوردی ئەو دوو حەدەسە بكەین ھی سەردەمی ڕەوانشاد و ئێستاكە ،ئەمەكەی دوایی بە چەندەھا قات كە كورسی پەڕلەمانمان نەھێناوە گەورە ترە لە ھی ئەو سەردەمی .

ڕاستە پاش ئەو ماوەیە ، جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی و باژێڕوانەكان و ھەندێ لە ژوورەكانیش لە پێناو ھەستانەوەی گۆڕان ، زنجیرە كۆبوونەوەیان لە پێناو ئەنجام داوەو لە ھەموو كۆبوونەوەكان با تاوەكو ئێستا دەست لە كار كێشانەوە نەبۆبێتە بڕیار بەڵام لە ھەموو كۆبوونەوەكان و بە ڕەھا قسە كردن لە سەر دەست لە كار كێشانەوە كراوە . لێرەش تیمی حكومی گۆڕان تا ڕادەیەك نە بە ئا وە نە بە نا قسەیەكیان تیایا نەكردووە و وەھاش پێیانەوە دیارە كە ئەو سفر كورسیە زۆر گرنگ نەبێت .

لێرەو لەوێ و جارو بار دەڵێن با دەست لە كار كێشانەوەمان دوای دروست بوونی حەدەسێ بێت وەك ئەوە وایە كە سفر كورسی حەدەس نەبوبێت . 
بە ھەر حال لە كۆبوونەوەیەكی ھاو بەشی جڤاتی نیشتمانی و گشتی بڕیار لە سەر دروست كردنی تیمێكی ٩ كەسی درا كە تا ڕادەیەك شوێنی خانەی ڕاپەڕاندنی خانەی دەست لە كاركشاوە بگرێتەوە و لە ڕێگەیەوە خالەلاوەزەكانمان دیاریبكەین و بوێرانە زۆر بڕیاری چارە نووس بدەین بۆ ھەستانەوەو پێشیەوە قسە لە سەر گۆڕانخوازەدابڕاوەكان كرا كەبگەڕێنەو بۆ ناو بزوتنەوەی گۆڕانی گردەكە .بەڵام بە داخەوە دروست بوونی ئەوتیمەش كورت كرایەوە  بۆ دروست بوونی تیمێكی حەوت كەسی كە تەنیا كاریان بۆ ئامادەكردنی كۆنفراسی نیشتمانی بێت و لە ناو كۆنفراس باس لە گۆڕانكاریەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بكرێت  .

لە دواكۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیشدا كە لە ٢/١/٢٠٢٢ كرا پاش بڕیار دان لە سەر تیمی حەوت كەسیەكەو بڕیار دان لە سەر جێگرەوەی مەسئولی پێشتری پەیجوری ، بڕیار درا كە لە ١٦ ی مانگ كۆبوونەوەیەكی تری جڤات بكرێ بر بەشداری تیمی حكومی گۆڕان لە سەر دەست لە كار كێشانەوە لە ناو حكومەتدا بكرێت . 

بەڕاشكاوانەوە دەڵێم ئەگەر پێش دەست لە كار كێشانەوە كۆنفراسی نیشتمانی بكرێت ، ڕێكاو ڕیك وەك سفر كورسی لێ دێت یانی سفر كۆنفراس ، لە بابەتێكی ترمدا گرنگی دەست لە كاركێشانەوە لە ناو حكومەت باسی لێوە دەكەم كە چۆنچۆنی لەڕێگایەوە زەمینە سازی دەكات بۆ ھەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان . 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن