56وتار

بێشک براوەی یەکەمی ئەو شەڕەی لە گۆڕێیە، چین-ە

2/19/2024 9:59:00 AM
مەهدی کاوانی


با ئەمەریکا لە جەنگی جیهانی یەک و دوو براوەی یەکەم بوبێ .

لەو شەڕەی ئێستاش لە گۆڕێیە ، ڕێک دەکاتە جەنگی جیهانی سێ و تاوەکو ئێستا نەگەیشتۆتە جەنگی ڕاستەو خۆی ڕووبەڕووبوونەوەی زلهێزەکان بەلکو شەڕی بە وەکالەتە . بە بۆچونی خۆم ، بە دوور دەگرم کۆتایەکەی ببێتە شەڕی ڕوبەڕووبوونەوەی ڕاستەو خۆی زلهێزەکان ، لە بەر ئەوەی چەکی نەوەوی تیایا بەکار دەهێنرێ وپێیەوە وشک و تەڕ پێکەوە دەسوتێ و دەکاتە ئەوەی ئەگەر کۆتایی جیهانیشی بە تەواوەتی بە دواوە نەیەت ، بێشک دەمان دەگەڕێننەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست .

لە سەرەتادا ، ڕۆژئاوا بە وەکالەت بۆ ئەوە هاتە ناو شەڕەکە بۆ دۆڕانی ڕووسەکان و ملکەچکردنیان بە داواکانیان و دواتر ڕوو بکەنە چین و ئەوانیش ملکەچی داواکانیان بکەن .
ناڵێم دەرئەنجامەکان ڕێکاو ڕێک پێچەوانە بوونەتەوە ، بەلکو سەرەداوەکانی هەر لە ئێستاوە وەها خۆی بەدەردەخا کە هێدی هێدی بەرەو پێچەوانە دەڕوا لە بەر :
1- ڕووسەکان هێدی هێدی زەویەکانی ئۆکڕانیا دەخەنە بن دەستی خۆیان و بە گوێرەی هەندێ لە ڕاگەیندکاران و تاوەکو ئئستا گەیشتۆتە 26٪ و هیچ ئافاقێکیش لە گۆڕێ نیە کە ئایا ئۆکڕانیەکان ، دەتوانن بە هێرشی پێچەوانە ، وەری گرنەوە .

بەرەی ئۆکڕانیا بە ناتۆشەوە ، هەموو ئومێدێکیان خستبووە بەهارو هاوینی ڕابوردو و بە سفریش لێی دەرچوون . بۆ ئەو بەهارو هاوینەی داهاتوش لێرەو لەوێ ئومێدی وەها دەبەخشرێتە ئۆکڕانیەکان کە تیایا شتێ بە شتێ بکەن زۆریش زەحمەتە چونکە :

2- ئەوروپا هەتا لە ناو چوارچێوەی حکوماتی وڵاتەکانیشیان ، بە ڕای زۆر جیاواز لە یەکتر قسەو لێدوان لە سەر شەڕەکە دەدەن .
بە گوێرەی ڕاپرسیەکان ئەگەرچی لە سەرەتای دەست پێکردنی شەڕەکە زۆر لە سەروی 70% لە گەڵ هاوکاری کردن بوون بۆ ئۆکڕانیا کەچی ئێستاکە نەک لە ئاستی ئەوروپا بەلکو لە ئەمەریکاش ، ڕاپرسیەکان خۆیان پێچەوانە کردۆتەوە .
3- کۆماریەکان ،پێ دەچێ تەگبیری دۆناڵد تڕەمپیشی لە گەڵدابێ و هەندێکیش لە دیموکراتەکان و بە پێکەوەیی زۆرینەیەکی لەبەرچاو لە ناو کۆنگرێس پێک دەهێن و پێیەوە هەر لە ئێستاوە تەمویلی ئۆکڕانیایان ڕاگرتووە .
4- تڕەمپیش لە نوێترین لێدوانی نەک هەر ئۆکڕانیای تەنگە تاو کردبو ، بەلکو ئەوروپاشی خستە ناو دڵە ڕاوکێ بەوەی کە گۆتبوی ئەگەر هەڵبژاردن ببەمەوە ، هانی ڕووسەکان دەدەم کە زیاتر ئەروپا بکوتنەوەو هەروەها حیساب و کتابێکیشیان لە گەڵ دەکەم کە یان لە ناو ناتۆ دێمە دەرەوە یان دەبێ ئەوان بە تێچووی زۆر زیاتری ئەوەی لە گۆڕێیە، کۆمەکی ناتۆ بکەن .
5_ئەو گەمارۆ هەرە قورسەی کە خرایە سەر ڕووسەکان خەریکە بە سەر ئەوروپا خۆی پێچەوانە دەکاتەوە بە دەلیلی ئەوەی کە نرخی کەلوپەلەکان بە ڕێژەی 50% زیادی کردووەو هی گازی سروشتیش کە سەرچاوەی نەک یەکەمی سوتەمەنیە لە ئەوروپا بەلکو ڕەهاشە و نرخەکەشی بە چەند قات بەرز بۆتەوە .
6- لە سەرەتاو تا ئێستاش بەردەوامی بەخۆوە گرتووە ویسترا نەک بە ڕێگای گەمارۆو شەڕی بەوەکالەت بەلکو لە ڕێگای فراوانبونی ناتۆ و تەنانەت هەوڵی ئەوە دەدرا کە ئۆکڕانیاش بە شکلەک لە شکلەکان بخەنە ناو ناتۆ ، تاوەکو پێیەوە ئەلقەی گەمارۆدانی ڕووسەکان فراوانتر بکەن .
ئەوەی تا وەکو ئێستا لێی  بەرجەستە بووە  نەک هەر تەنیا فنلەندە بووە و تا وەکو ئێستاش کاریگەریەکی ئەوتۆی وەهای نیشان نەداوە ، وەکو بڵێن هەر هەندەک کاریگەری هەبێ بە سەر چونە پێشەوەی دۆخی ئۆکڕانیا بە سەر ڕووسەکانەوە . ئیدی بۆ سوێدیش لە بەر شلەو پەیتەی تورکەکانەوە و تا وەکو ئێستا ئەندامەتی سوێد بە تەواوەتی قبوڵ نەکراوە .
7- لە بەرامبەریشدا شەڕی حەماس و ئیسرایل خۆی ناوەتە مانگی پێنج و هیچ ئافاقێکی ئەوتۆش خۆی نیشان نەداوە ، کاخوانەکینێ ئیسرایل دەتوانێ ئەو شەڕە بە قازانجی خۆی یەکلایی بکاتەوە .
8- دیارە شەڕەکە هەر لە سەر حەماس و ئیسڕایل نەوەستاوەتەوە بەلکو حوسیەکان بە ناڕاستەو خۆو ئێران و حیزبولای لوبنانیش و ملیشیا شیعەکانی عیراقیش بە ناڕاستەو خۆ دەناو شەڕەکە دان.
9_ هاوکارانی ئەمەریکاش لە ناو ناتۆش کە لە سەرەتادا پشگیری ئیسڕایل بوون و ئێستاکەش لە بەر لەکەدار بوونی پێگەیان دەناو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی ئەو قەتل و عامە هەرە فراوانەی ئیسرایل لە دژی خەلکی مەدەنی کەرتی غەزە کرد و پێیەوە هێدی هێدی دەیانەوێ خۆیان لە کۆمەک کردنی ئیسرایل بکشێننەوە و داوای ڕاگرتنی تەواوی شەڕەکە بکەن .
10- ئەمەریکاش و لە ڕێگای ئەو هەموو گفتوگۆ ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆ لە گەڵ نەتەنیاهۆی سەرۆکی ئیسڕایل  بۆ ئەو هەموو ناکۆکیانەی نێوانیان لە سەر ڕاگرتن و ڕانەگرتنی شەڕی غەزە ، ئەوەی بە تەواوەتی پێوە دیارە کە بیەوێ سەرانی ئیسرایل بۆ ڕاگرتنی تەواوی شەڕی غەزە جێگیر بکرێ .
11- دیاریشە لە کێشوەری ئەفریکاو لەو هەموو ماوانەی پێشودا پیوەندیە ئابووریەکانی ئەمریکاو فەڕەنسا بە تایبەتی لە دەرهێنانی کانزاکان و گازی سروشتی و پێ فرۆشتنی تفاقی جەنگی پلەی یەکەمیان وەر گرتبوو کەچی ئێستاکە ئەو پلە یەکەمە بۆ چینەو دووەمیش بۆ ڕوسیایە ئینجا بۆ   ئەوانی تر .
12- کوێندەرێی وڵاتانی جیهان ماوە لە سەرانسەری جیهان بە ئەمەریکاو ئەوروپاشەوە ، ئەگەر پەیوەندیە ئابوریەکانی چین پلەی یەکەمیشی بەخۆوە نەگرتبێ ، پلەی دووەمە .
13- ئیدی چی بڵێین کە تەماشای دەرکەوتە ئاوریەکان و بەرکەوتە شەڕانگێزیەکان دەکەین لە سەرانسەری جیهان ، چین مەترسیە بە سەر ئەمەریکاوە نەک پێچەوانەکەی .
14- دەناو ئەو هەموو دەرکەوت و بەرکەوتوانە و پێیەوە تایوان دەکەوێتە نێوان پێنج و دوو ڕۆژێکەوە  کە هەر دەگەڕێتەوە یان دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناو وڵاتی دایک کە چینە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن