كوردی ڕۆژئاوا لە كوێندەرێی ھەردوو لوتكەی سعودیە و تاران دەبێت؟
7/24/2022 3:46:00 PM
مەهدی کاوانی
دەتوانین بە
لوتكەی جۆبایدن و پۆتین ناو ببرێ كە كارو كاردانەوەكانیان، ڕێكاو ڕێك پێچەوانەو بە
دژی یەكترەوە بوون.
لوتكەی سعودیە
بە ئامادەبوونی سەرانی وڵاتانی كەنداو و میسر و ئەردەن و عیراقیشەوە بوون ھی تارانیش
لە نێوان پۆتین و سەرۆكی ئێران و ئەردۆگانەوە بوو.
جۆبایدنی سەرۆكی
ئەمەریكا بۆ ئەوە ھاتبوو كە عەرەبەكان لە نێوان خۆیان ناتۆیەك دژ بە ئێران پێك بھێنن، تەتبیعی پەیوەندی تەواو لەگەڵ ئیسرایلیان ھەبێت، وڵاتانی كەنداو بە تایبەتی
سعودیە بەرھەمی نەوت زیاتر بكەن بۆ ھاتنە خوارەوەی نرخی نەوت، بەڵام ھیچ لەو
داواكاریەیان بۆ نەچووە سەر.
لە لوتكەی
تاران قسەگەلیەكانی فلادیمێر پۆتین و سەرۆكی ئێران تا ڕادەیەكی زۆر تێكی دەكردەوە و
تەئكیدیان لەوە دەكرد كە دەبێ ھێزەكانی ئەمەریكا لە تەواوی خاكی سوریاوە بكشێنەوە
یان دەربكرێن و لە شوێنیان سیادەی حكومەتی سوری بگێڕدرێتەوە.
ئەردۆگانیش بە ھەمان
سیاقی جارانیەوە دەیگۆت ھێرشی سەربازی دەكەین و دەبێ ھێزەكانی قەسەد لە ناوچەكەدەر
بكەین، لە لێدوانی پێشتریشیان داوایان لە ئەمەریكا كردبوو كە ھێزەكانیان لە ناوچەكە
بكشێننەوە تا ڕاستەو خۆ ڕووبەڕووی ھێزەكانی سوریای دیموكرات ببینەوە.
دەبێ ئەوەش بڵێین
گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەنێوان حكومەتی سوری و ڕووسەكانیش ھەیە لەگەڵ ھێزەكانی
سوریای دیموكرات و ئێرانیشی بخە سەر، ھەرچی ڕووسەكان و ڕژێمی بەشار ئەسەدن، مەرجی
پاڵپشتیكردنیان بۆ كوردەكان ئەوەیە كە دەبێت بەتەواوەتی پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ئەمەریكا
بكشێننەوە، كوردی ڕۆژئاواش زیاتر لێدوانەكانیان لاستیكیە وەك بڵێن كێ پاڵپشتمانبێت
ولە ھێرشەكانی توركیا بمان پارێزێ، پاڵپشتی ئەو دەبین، ناو ناوەش قسەی وەھا لەبن زاریان دەردەچێ جا بۆ ترسانی ئەمەریكیەكانیان بێت یان بە ھەر ھۆكارێكی ترەوە بێت،
دەڵێن قبوڵمانە ھێزەكانی حكومەتی سوری بێنە ناوچەكانمان.
بە بۆچوونی خۆم
بەشداری ئەردۆگان لەو لوتكەیەوە، دوای ئەوەوە ھاتووە لە ئەمەركیەكان بێ ئومێد
بووبن كە ھێزەكانیان لە ناوچەكە بكشێننەوە تا بەتەنیا شەڕ لەگەڵ ھێزەكانی ڕۆژئاوا
بكەن، دەبێ ئەوەش بڵێین لە نویترین لێدوانی ئەمەریكا كە دەڵێ قەسەد ھاوپەیمانمانن
و داكۆكیشیان لێ دەكەین و پێیەوە توركیای نیگەران كردبێ و بەلای ڕووسیاوە بایدابێتەوە.
كوردی ڕۆژئاواش خۆی بخاتە ھەر ھاوپەیمانێكی ئەمەریكی و ڕووسی كەم نینە، لە شەڕی داعش زیاتر
لە مانگێك پێش ئەوەی ئەمەریكا بگاتە ھانایان و بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك نەیان ھێشت
داعش كۆبانێ بگرێ، لە شەڕی عفرین كە ھەموو لایەكیان گەمارۆ درابووو بەو چەكە
سوكانەی كە ھەشیان بوو، توانیان ٥٨ ڕۆژ مقاوەمەی ئالیەتی جەنگی ھەرەبەھێزی داگیركەری
توركیا بكەن، ما كێبوون كۆتاییان لە ناوچەكە بە جەبەروتی داعش ھێناو بە دەیان ھەزاریش
لە نەفەرەكانیان خستۆتە ناو زیندانەكانیانەوە، قابیلە ئەمەریكیەكان ئەوە نەبینن، قابیلە ئەوە نەبینن كە بەبێ قەسەد ئەمەریكا ناتوانێ لە سوریا بمێنێتەوە.
بۆ ڕووسەكانیش
ھەمان شتە ئەگەر كوردەكان نەخەنە پاڵ خۆیانەوە ناتوانن زەفەر بە ئەمەریكیەكان ببەن، ڕووسەكان بیر لەوە دەكەنەوە ئەگەر كوردەكان بۆ لای خۆیان ڕاكێشن و ھێزەكانی سوریا
بگێردرێنەوە ناوچەكانیان، ئەو كاتە ھەنجەتی توركەكان دەبڕن كەچیتر نەڵێن لە پێناو
پاراستنی ئەمنیەتی توركیا دێینە ناوچەكە.
با ئەوەش بڵێین
ئەمەركیەكان ١٣ بنكەی سەربازیان بە نوێترین چەكی سەردەم، لەھەرسێ پارێزگاێ حەسەكەو
دیر زورو ڕەقە ھەیەو وەھا ئاسان نیە بتوانرێ بە ڕوسیا و ئێران و ڕژێمی بەشارئەسەد لە
ناوچەكە دەربكرێن و كوردی ڕۆژئاواش بزانێ ئەمریكا پشتیان تێ ناكا، لەگەڵیان دەبن.
ئەمەریكیەكانیش
پاش شكست ھێنانیان لە لوتكەی سعودیە و بەدوایەوە لە ھێزەكانی سوریای دیموكرات بەولاوەكێ
دۆستیان دەبێت.