ئەو وەخۆ ھاتنەوەیە، زۆر درەنگە
7/20/2020 12:10:00 PM
مەهدی کاوانی
کورد تا تاوی بۆ
نەیەت، بیر لە یەکیەتی و یەکبوون ناکاتەوە. لە ناو دووکەوانە مەبەستم زیاتر لەھەندێ
لە پارتە سیاسیەکانیانە، ڕوونتر بڵێم، ڕێکاو ڕێک پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێتەوە.
تا ئەو ھاتنە
ناوەوەی بەو دوایەی سوپای تورکی ، ڕووی نەدا ، ھەموو جارێ ھەم لە ھاتنەناوەوەکانی
پێشتری تورکیا و ھەم لە ھێرش و پەلاماردانە فرۆکەوانیەکانی ، ئەوەی کە گوێبیستی لێدوانەکانی
ھەرە گەورە بەرپرسەکانی پارتی دەبووین ، خەتاکەیان دەخستە سەر پارتی کرێکارانی
کوردستان و دەیان گۆت ئەگەر بێت و ئەوان خاکی ھەرێم بەجێ بێڵن ، تورکیا ئەو ھاتنە
ناوەوانەو ھێرش و پەلامارەکان ، ئەنجام نادات .
کە ناوی پارتی زیاتر
زەق دەکەمەوە ، بەو مانایە نیە کە ئێدیکەش بە تایبەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ،
پشکی تایبەت بە خۆیان لە نەبوونی یەکڕیزی کوردان ، بە بەر نەکەوتبێ ، بەڵام لە سەروی
٨٠٪ کۆنتڕۆلی سیاسی و فەرمانڕەوایەتی کوردی باشوور بە دەست پارتیەوەیە ئەوە لە لایەکەوە
وە لە لایەکی تریش ھاتنە ناوەوەکانیش زیاتر لە زۆنی زەردە چونکی زیاتر ھاو سنوورە
لە گەڵ تورکیا .
بە مەزندەی من کە
ئێستاکە پارتی لێرەو لەوێ باس لە ناڕەوایەتی ئەو ھاتنە ناوەوەی تورکی دەکات و ئەوجارەی
وەک جارەکانی دیکە پەکەکە تاونبار ناکات ، ترسی ئەوەی ھەیە ھاتنە ناوەوەکانی تورکیا
بۆ ناو بیرە نەوتی و تەسک کردنەوەی دەسەڵاتیان بە سەر زۆنی زەردەوە بێت .
ئەوھاش بێت وەک
بڵێین لە بێچارەیی ئەتوو کاکمانی کە دەکاتە ئەوەی حکومەتی ناوەندی ڕاکێشێتە ناو
ھاتنە ناوەوەکانی تورکیاو ڕێگرتن لێی ، ھەمدیسان شتێکی باشە .
کۆبوونەوەکانی بەودوایەی
بزوتنەوەی گۆڕان لە گەڵ کۆمەڵ و یەک گرتوو و دواتریش لە گەڵ پارتی و ئێستاکەش بە
زنجیرە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ یەکیەتی دەستی پێکردووە و زیاتر مەبەستیان بۆ چاککردنی
باری ھەرێم و شەفاف کردنی مەلەفی نەوت و باج و خەراجەکان و یەکدەنگبوونی مالی
کوردو ڕادەدانان لەو ھاتنەناوانەی تورکی و
بگرە ئێرانیشەوەیە .
بەندە ئەوجولە سیاسی
و دبلۆماسی و ڕاو تەکبیرانەی پارتی لە گەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردو حکومەتی عیراق
و ڕای ئەم و ئەوی تر ، بە پۆزەتیف دەبینم بەڵام زۆر زۆر درەنگە . کوردیش دەڵێ تا نەتھێنا
تەبەق نەتگۆت سەدەق .
ئەمەریکاش و بگرە
وڵاتانی دەوروبەرو جیھانی عەرەبی و ئیدی وئیدی و لە سەرەتادا زیاتر گرنگیان بە دۆزی
کورد دەدا نەک دۆزی ئەو کاتی حکومەتی ناوەند .
کورد ئەگەر
بۆ ئەو کاتی یەکیەتی سیاسی و حوکمڕانیەکی مەعقولانەی ھەرێمی کوردستانیان ھەبوایەولە
ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆمان دا تورکیا نەیدەتوانی بڵێ شەلم کوێرم ھیچ نابوێرم .
کورد و بە تایبەتی
بۆ ئەمڕۆکانێ ئەگەر ھێلی سیاسی و ئابووری و بگرە حوکمڕانیشی بۆ خەتی سعودیەو ئیمارات
و میسرو ئەردەن بگوازێتەوە ، لە قازانجیەتی چونکە ئەمەکانی دوایی ھەم دژی دۆزی ئێران
و تورکیان و ھەم ئەمەریکاش پاڵپشتیانەو وەک ئەو زانیاریانەی لێرەو لەویش دزە دەکەن
یەپەگەو پەکەکەش پەیوەندی باشیان لە گەڵ ئەو وڵاتانە ھەیەو ئەمەریکاو ئەو زنجیرە
ولاتانەش لە ھەول و تەقەلای ئەوە دانە خەتی سیاسی و ئابووری عیراق زیاتر بەو وڵاتانە
ببەسترێتەوە نەک بە ئێران و تورکیا .
مرۆ دەبێ زەینی
ئەوەشی ھەبێت کە ئەمڕۆکانێ تورکیا لە ئێران لە سەر دۆزی کورد مەترسی دار ترە بۆیە
ئەگەر زۆربەی سەرە نووکەکان ئاڕاستەی ئاوت کردنی تورکیا بکرێ ، شتەکی باشە .
مرۆ دەبێ حیسابیش
بۆ حکومەتی ناوەند بکات کە ڕێکەوتن لە گەڵی بۆ ئاوت کردنی تورکیا گەلێ ئاسان ترە لە
ئاوت کردنی ئێران .
لە ئێستاکەوە من
پێشنیار دەکەم بۆ دەسەلاتی حکومەتی ھەرێم کە ھەم گرێبەستە نەوتیەکان ڕادەستی حکومەتی
عیراق بکات بە تایبەتی ئەو گرێبەستە ٥٠ سالیەی نێچیرو تورکیا ، ھەم فرۆشتنی نەوتەکەش
ڕادەستی سۆمۆ بکات با حکومەتی ناوەند سەرپشک بکرێ لە ھەڵوەشاندنەوەو نەوەشاندنەوەی
گرێبەستەکان.